riklam

پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری شێرپەنجە وەردەگیرێت

کوردستان 08:00 PM - 2023-05-20
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، "ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە لە عیراق و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، هەرێمی کوردستان دەخــەنە نێو بەرنامەی پاڵپشتیەکانیان".

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند:"لەسەر پێشنیاری سەنتەری ژیانەوە بە نوسراوی فەرمی داوامان کرد نوێنەری سەنتەرە تایبمەتمەندەکانی تەندروستی هەرێم لە ئەنجوومەنـی باڵای بەڕەنگاربونەوەی شێرپەنجە هەبێت و بخرێتە نێو پرۆگرامی پاڵپشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، سوپاسی وەزیری تەندروستی حکومەتی عێراق دەکـەم کە رەزامەندی دا لەسەر ئەم داوایەمان بەپێ بەرنـامەی کارەکانی ئەنجوومەنەکە لە داهاتوویەکی نزیک ڕێکخەری سەنتەرە تایبمەتمەندەکانی بواری شێرپەنجە لە تەندروستی هەرێم بۆ ئەنجوومەنی باڵای بەڕەنگاربوونەوەی شێرپەنجـە زیاددەکرێت".

"ئەمە یەکێکـە لەو هەنگاوە گرنگـانە کە سودێکی زۆر بەنەخۆشخانە و سەنتەرە شێرپەنجەیەکان دەگەیەنێت وەکو (ناردنە دەروەی پزیشکان وکارمەندان لەپێناو بەرزکردنەوەی تواناکـانیان و پاڵپشتی کردنی کاری سەنتەر ونەخۆشخانە تایبەتمەندەکانی بواری شێرپەنجـە، هەروەها پاڵپشتی کردنی نەخۆشانی شێپەنجە لە وەرگرتنی چارەسەرەکان و ڕەخساندنی ئامێری پێویست)"، د. بڕیار وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: "بەڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ خەڵکی کوردستان لەم هەوڵـە سودەمەند دەبن، بۆیە تاوەکـو جێەجێکردنی چاودێر دەبین لەپێناو دابینکردنی کەشێکی تەندروست بۆ هەموان".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket