riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: دادگاکان سەربەخۆ بن

کوردستان 07:05 PM - 2023-05-17
کۆبوونەوەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ پارێزەر و مافپەروەر و یاساناسانی هەولێر PUKMEDIA

کۆبوونەوەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ پارێزەر و مافپەروەر و یاساناسانی هەولێر

پاشنیوەڕۆی  ١٧/٥/٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە  هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پارێزەر و مافپەروەر و یاساناسانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کورتەیەکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان خستەڕوو، دیدگای یەکێتیی بۆ پرسەکان و چارەسەری کێشەکان خستەڕوو.

هەروەک باسی لە رۆڵی پارێزەر و مافپەروەران کرد، کە هەمیشە رۆڵیان هەبووە لە پێشخستنی کارە یاساییەکان و پاڵپشت و پشتیوانێکی بەهێز بوون بۆ یەکێتیی و داواشی کرد رۆڵی زیاتر بگێڕن لە سەروەربوونی یاساو کارکردنی دادگاکان بە سەربەخۆیی.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket