riklam

ئاسایشی هەرێم بکوژی خێزانەکەی کۆیە دەستگیردەکات

کوردستان 01:48 PM - 2023-05-17
وێنەی بکوژەکە ئاسایشی سلێمانی

وێنەی بکوژەکە

ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوەو تێیدا ئاماژە بە دەستگیرکردنی بکوژێک دەکات کو دوای دەمەقاڵێی ٤ ئەندامی خێزانەکەی خۆی دەکوژێت.

 

دەقی راگەیەندراوەکە....

 

ئەو کەسەی تەقەی لە خێزانەکەی خۆی کرد لە لایەن هێزەکانی ئاسایش و ئۆپراسیۆنەکانەوە دەستگیرکرا . 

ئەمڕۆ سەعات ١٠:٣٠ لەگەڕەکی ئازادی لە کۆیە تۆمەتبار ( ڕزگار قادر ڕەسوڵ ) کە پیشەی پێشمەرگەی خانەنشینە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ هەستاوە بەکوشتنی هەریەک لە هاوسەری و دوو کچی و کوڕێکی بریندار دەکات ، هەروەها دوکاندارێکی دراوسێ ی دەکوژێت.

بە فەرمانی بەڕێز دادوەر بە ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket