riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پێداگری لەچارەسەری کێشەکان دەکات

کوردستان 09:44 PM - 2023-05-15
کۆبوونەوەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و زەهرا بێڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت PUKMEDIA

کۆبوونەوەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و زەهرا بێڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥/٥/٢٠٢٣ لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە زەهرا بێڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکان بەئامانجی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان، هەردوولا بەراشکاوی دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو و دەرباز کۆسرەت رەسول رایگەیاند کە یەکێتیی پێداگرە لەسەر چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بەئامانجی خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و جێبەجێکردنی داخوازییەکان.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket