riklam

کۆسرەت رەسوڵ و سەید عەمار حەکیم: کێشەکان چارەسەر بکرێن

کوردستان 05:03 PM - 2023-05-12
کۆسرەت رەسوڵ و عەمار حەکیم PUKMEDIA

کۆسرەت رەسوڵ و عەمار حەکیم

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٢/٥/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی.

لەدیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە ئامادەی بوون، کۆسرەت رەسوڵ بەخێرهاتنی وەفدی میوانی کردو باسی لە قووڵی و مێژوویی پەیوەندی نێوانیان کردەوەو رۆڵی بنەماڵەی ئال حەکیمی لە بنیادنانەوەی عێراق بەرزنرخاند کە رۆڵێکی قارەمانانەو شۆڕشگێڕانە بووە.

لەدرێژەی قسەکانیدا کۆسرەت رەسوڵ جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هێزو لایەنە سیاسییە کوردستانی و عێراقییەکان کردەوەو رایگەیاند ئەرکە لەسەر هەموو هێزو لایەنەکان تەبایی و یەکڕیزی نێوانیان بپارێزن و بەگفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کێشەکان چارەسەر بکەن.

لای خۆیەوە سەید عەمار حەکیم دڵخۆشی خۆی بە باشی دۆخی تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ دەربڕی و رۆڵ و خەبات و قوربانیدانی بەڕێزیانی بەرزنرخاند کە لە سەردەمە سەختەکانی خەباتدا رۆڵی قارەمانانە و تێکۆشەرانەی هەبووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket