riklam

رەفعەت عەبدوڵا: شوێنی کۆمەڵەی خوێندکاران دیارو جێگای ڕێزە

ی ن ک 02:45 PM - 2023-04-26
رەفعەت عەبدوڵڵا  PUKMEDIA

رەفعەت عەبدوڵڵا

رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە پەیامێکیدا لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکاراندا دەلێت: "شوێنی کۆمەڵە دیارو جێگای ڕێزەو بە قوربانی بەخشینیان ئەوەیان سەلماند کە چەند کاریگەرن".

 

دەقی پەیامەکە..

 

بەبۆنەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبای خۆم ئاراستەی خوێندکارانی کوردستان ئەکەم، بزوتنەوەی خوێندکاران لەدوای دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانەوە لە ۲٦_٤_۱۹۷٦ ڕۆڵ و کاریگەری زیاتربوو لە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بۆیە لە مێژووی خەڵکی کوردستاندا شوێنی کۆمەڵە دیارو جێگای ڕێزەو بە قوربانی بەخشینیان ئەوەیان سەلماند کە چەند کاریگەرن لە ناو بزوتنەوەی کوردایەتیدا، هیوادارم خوێندکارانی کوردستان بەهەمان گیانی بەرزی خەباتەوە درێژە بەکاروانی خزمەت کردن بدەن و ئێمەش وەک یەکێتی لە پشتیوانیتان درێخی ناکەین.

 

رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket