حاجی مه‌سیفی: ده‌ستكه‌وته‌كانتان ته‌نها شكستن
کوردستان 05:43 PM - 2023-03-26حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئه‌گه‌ر
پێشێلكردنی یاسا و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی و سزادانی رۆژنامه‌نوسان و دانه‌مه‌زراندن
و بێ كاره‌بایی ده‌ستكه‌وت بن؟، ئه‌وا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رگیز نایه‌وێت
ببێته خاوه‌نی ئه‌و ده‌ستكه‌وته.
مه‌سرور
بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمان ناوه‌ستن، با سبه‌ی خۆیان نه‌كه‌نه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانمان
و سوود له سه‌ركه‌وتنه‌كانمان وه‌رنه‌گرن"، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتی ده‌ڵێت:" كام ده‌ستكه‌وت؟".
كابینه‌ی نۆ ماڵوێرانی بۆ میللـه‌ت هێنا
حاجی
مه‌سیفی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ
سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA رایگه‌یاند:
"كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه، به‌ڵكو جگه
له‌ماڵوێرانی بۆ میلله‌ت هیچی دیكه‌ی نه‌كردووه، جگه له بێ كاره‌بایی و پێشێلكردنی
یاسا‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و كۆچكردنی به‌لێشاوی گه‌نجان و چه‌ندینی
دیكه كه تایبه‌تمه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی
ئه‌م كابینه‌یه‌ن".
"كابینه‌ی
نۆ خراپترین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و له‌ماوه‌ی 4 ساڵی
رابردوودا هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی پۆلیسی هه‌بووه كه كه‌س نه‌یتوانیوه بیروڕاو
ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانی خۆی ئازادانه بخاته‌ڕوو"، حاجی مه‌سیفی واده‌ڵێت.
ده‌ستكه‌وتێك نیه تا خاوه‌نی هه‌بێت
قوباد
تاڵه‌بانی له‌رابردوودا چه‌ندینجار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عیراق
و له‌پێناو بژێوی خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت مووچه‌خۆران سه‌ردانی به‌غدای كردوه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی شكسته‌كان به‌ده‌ستكه‌وت ده‌زانێت نایه‌وێت دان به‌و راستییه‌دا بنێت كه
سه‌رچاوه‌ی هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك بۆ گه‌لی كورد یه‌كێتییه.
ئاراس
محه‌مه‌د ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"نه‌ك یه‌كێتی هیچ لایه‌نێك نایه‌وێت خۆی بكاته خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتی ئه‌م
كابینه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌یبێت، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌م كابینه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان
و خه‌ڵكیشدا راستگۆ نه‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وتێك به‌دیناكه‌ین تا خۆمان بكه‌ین
به خاوه‌نی".
"یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ و راپه‌ڕین و
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆره‌و نه‌یهێشت هه‌ولێر داگیر بكرێت، بۆیه هه‌رگیز له‌خزمه‌تكردن
و خوێن به‌خشین بۆ مافی گه‌له‌كه‌ی سڵی نه‌كردوه‌ته‌وه‌و ناشیه‌وێت خاوه‌نی هیچ شكستێك
بێت كه به‌ده‌ستكه‌وت بزانرێت"، ئاراس محه‌مه‌د ئاغا واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت:
"خه‌ڵك بیری نه‌چووه‌ته‌وه كه له ساڵانی رابردوودا قوباد تاڵه‌بانی چه‌ندینجار
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عیراق سه‌ردانی به‌غدای كردووه، هه‌ر
رێكه‌وتنێكیش له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بكرێت، بێگومان ده‌رئه‌نجامی رابردووه، كه
سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه".
به‌پێی
نوێترین راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پاشه‌كشه‌ی زۆری ئازادی
راده‌بڕین و مافی مرۆڤه‌و چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی
هه‌رێم كابینه‌یه‌كی پۆلیسی بووه‌و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ناوبانگی هه‌رێم
دروستكردوه.
PUKMEDIA ئوسامە ئەبوبەکر
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27