رێكخراوی ناسنامە و پرسی ئێزدی: هەڕەشە و برسیكردنی ئێزدییەكان لەلایەن پارتییەوە رابگیرێت
کوردستان 11:55 AM - 2023-03-18
ئێزدییەكانی هەرێمی كوردستان
رێكخراوی
ناسنامە و پرسی ئێزدی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق و هەرێم و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان
ئاگادار دەكاتەوە لە پێشێلكردن و دەستوەردانی پارتیی دیموكراتیی كوردستان لە ماف و
بڕیاردانی ئێزدییەكانی هەرێمی كوردستان و داوادەكات : "رێگریی لەو دەستوەردانە
حزبیانەی پارتی بگیرێت".
لە
یاداشتنامەیەكی رێكخراوەكە دا كە ئاراستەی 13 ناوەندی باڵای نێودەوڵەتی و عیراقی و
هەرێمی كردووە و وێنەیەكی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە باس لەو كارەسات
و نەهامەتیانەی ئێزدییەكان دەكات لە جینوسایدكردن و ئاوارەبوون بەهۆی پەلامارەكانی
تیرۆریستانی داعش و هەروەها دەستوەردانی سیاسیی و حزبی لە هەرێمی كوردستان لە ماف
و بڕیاردانی ئێزدیەكان و دەڵێت: "رێكخراوەكانی داكۆكیار لەمافی ئێزدیش جگە لەوەی
داوای دەسەبەركردنی مافەكانیان دەكەن هاوكات داوای رێگرتن لەدەستوەردانی حیزبیش لەكاورباری
پێكهاتەی ئێزدی دەكەن".
دەستوەردانی حزبی لە كاروباری ئێزدیان رابگیرێت
دوای
كارەساتی جێنۆسایدی كوردانی ئێزدی لەئەنجامی هێرشتی تیرۆرستانی داعش بۆ ناوچەی شەنگال
و جێهێشتنی ناوچەكە بەبێ بەرگری لەلایەن هێزەكانی پارتی لە (3/8/2014) هەزاران كەس
لەپێكهاتەی ئێزدی رووبەرووی كوشتن و رفاندن وبێسەروشێونكردن بوون، رێكخراوەكانی
داكۆكیار لەمافی ئێزدیش جگە لەوەی داوای دەسەبەركردنی مافەكانیان دەكەن هاوكات
داوای رێگرتن لەدەستوەردانی حیزبیش لەكاورباری پێكهاتەی ئێزدی دەكەن.
رێ لە دەستوەردان و هەڕەشەكانی پارتی بگیرێت
رێكخراوی
ناسنامەو پرسی ئێزدی لە یاداشتنامەیەكدا بۆ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی
كوردستان و سەرۆكایەتیەكانی عیراق و دامەزراوە و رێكخراوە مەدەنی و ئاینی باڵوێزخانەو
كونسوڵخانەكان لەكوردستان و عیراق و جیهان، داوا دەكات : "چی دیكە بێدەنگ نەبن لەپێشێلكردنی مافی ئێزدییەكان و رێگری
بكرێت لە دەستوەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڕەشەكانی بۆ سەر مافی ئێزدییەكان" .
رێكخراوە
ناسنامەی ئێزدی دەڵێت: "لەدوای هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ ناوچەكانمان و ئەنجامدانی
ئەو تاوانە گەورەی بەرانبەر ئێزدییەكان كردیان بەهۆی بەرگری نەكردنی هێزەكانی پارتی
لەناوچەكە، پارتی بەهەموو جۆرێك دەستوەردان لەكاروباری ئێزدییەكان دەكات و دەستی بەسەر
دامەزراوەی ئایینی (ئەنجومەنی روحانی) یشدا گرتووە، ئەمەش ئێزدییەكانی بێزارو بێ
ئومێد كردووە".
پارتی ئێزدییەكانی دهۆك برسی دەكات
كوردانی
ئێزدییەكان یەك لەپێكهاتە رەسەنەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی و عیراقین، دەستوری هەمیشەیی
عیراق لەماددەكانی (41 و42 و43)دا مافی پێكهاتە ئاینییەكانی گرەنتی كردووە، هاوكات
زەمینەی دەستوری و یاسایی بۆ پەیڕەوكردنی رێورەسمە ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان رەخساندووە.
"پارتی لەدوای
(3/8/2014)ـەوە سیاسەتی هەڕەشەو برسیكردنی ئێزدییەكان لەپارێزگای دهۆك پەیڕەو دەكات
و دوور لە هەموو داب و نەرێتێكی ئاینی و كۆمەڵایەتی دەستوەردانی لەدانانی میری ئێزدیش
كردووە، بەبێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی رای پێكهاتەی ئێزدی، ئەمەش لەپێناو شكاندنی ئیرادەی
ئێزدییەكان كە جێگەی قبوڵكردن نییە". رێكخراوەی نانسنامەی ئێزدی وادەڵێت.
رێكخراوەی
ناسنامەو پرسی ئێزدی (EICO) رێكخراوێكی سەربەخۆیە،
دوای كارەساتی شەنگال وجینۆسایدی كوردانی ئێزدیی لەگردبونەوەی رۆشنبیران و پیاوانی
ئاینی و كەسایەتی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەپێكهاتەی ئێزدی لەعێراق وجیهان
دروستبووە، كار بۆ داكۆكیردن لەمافی ئێزدیی و پاراستانی ناسنامە و ناساندنی ئەو
تاوانانەدا دەكات كە تیرۆرستانی داعش دژی ئێزدییەكانی ئەنجامیاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31