دووفاقی نه‌وه‌ی نوێ فراكسیۆنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌رێنێت
کوردستان 04:06 PM - 2023-03-14
لۆگۆی نەوەی نوێ و پەرلەمانی کوردستان و عیراق
له‌ماوه‌ی 6 ساڵی ته‌مه‌نیدا
تائێستا چه‌ند جارێك فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ولێر و به‌غدا چه‌ند له‌ت بووه
و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له‌په‌رله‌مانتاره‌كانی وازیانهێناوه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی
وازیانهێناوه هۆكاره‌كه‌ی بۆ "سیاسه‌تی ناڕوون و دووفاقی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه
ده‌گێڕ‌نه‌وه كه به‌خواست و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی سیاسه‌ت ده‌كات و رێز له ده‌نگده‌ران
و به‌ڵێنی جوڵانه‌وه‌كه‌ش نادات".
په‌رله‌مانتارێك: كۆیله‌بوونمانم قبوڵ نه‌كرد
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی
له‌فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، ده‌ڵێن: "سیاسه‌تی
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دووفاقیه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌هاووڵاتیان"،
وه‌كخۆیان ده‌ڵێن: "كۆیله‌ییان له نه‌وه‌ی نوێ قبوڵ نه‌كردووه".
سیروان بابان ئه‌ندامی جیابووه‌وه
له‌فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: "ئێمه
كۆیله‌بوونمانم قبوڵ نه‌كرد، بۆیه له‌نه‌وه‌ی نوێ نه‌ماین و وه‌ك په‌رله‌مانتاری
سه‌ربه‌خۆ ماینه‌وه".
" پێویسته په‌رله‌مانتار ده‌نگی خه‌ڵك
بگه‌یه‌نێت و پردی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك بێت، كاتێك له‌و ئه‌ركه‌ت رێگریت لێ ده‌كرێت،
باشتره هه‌ڵوێستت هه‌بێت و له‌به‌ری خه‌ڵك بمێنێته‌وه، ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی
په‌رتبوونی فراكسیۆنه‌كانه‌كانی په‌رله‌مانه بۆ نه‌وه‌ی نوێش ئه‌و وته‌یه ته‌واو
راسته‌و ئێمه له‌فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ كۆیله‌ییمان قبوڵ نه‌كردو جیابووینه‌وه" .
درۆكردن له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ر نه‌وه‌ی نوێ په‌رت ده‌كات
درۆكردن له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانی
نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌وه به‌هۆكاری سه‌ره‌كی په‌رتبوونی
فراكسیۆنه‌كانیان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌زانرێت.
شادی نه‌وزاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "كاتێك
سه‌رۆكی حزبێك ده‌یه‌وێت درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ده‌نگده‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌مه‌یه
فراكسیۆنه‌كه‌ی په‌رت ده‌كات و هه‌ڵده‌وه‌رێت".
"نه‌وه‌ی نوێ یه‌كێكه له‌و حزبانه‌ی كه
له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌و و پرۆگرامی خۆی كه بۆ هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد لایدابوو،
هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عیراق و په‌رله‌مانی
كوردستان په‌رت ببێت و په‌رله‌مانتاره‌كان وه‌ك مافی خۆیان هه‌ڵوێست بنوێنن و جیاببنه‌وه"،
شادی نه‌وزاد وایوت.
دوو ساڵ دوای خولی پێنجه‌می
په‌رله‌مانی كوردستان، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ په‌رتبوو و سێ په‌رله‌مانتاریان له
راگه‌یێندراوێكدا، جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له فراكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی
كوردستان راگه‌یاند، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌یان وازیان هێنا.
هه‌ریه‌كه له دیاری ئه‌نوه‌ر،
مه‌م بورهان قانع و سیروان بابان، په‌رله‌مانتارانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له
په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 20-1-2020، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایانگه‌یاند: "چه‌ند
مانگێكه به‌هۆی به‌لاڕ‌ێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به فراكسیۆن و جوڵانه‌وه‌كه‌وه
نه‌ماوه، وه‌كو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌مێنینه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوی سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی
نه‌وه‌ی نوێ‌دا هاتبوو: "ئێمه خه‌ڵكانێكین، پاره‌ی خه‌ڵكمان نه‌خواردوه و
پاره‌ی حكومه‌تیشمان لانییه، به‌ڵكو پاره‌یشمان لای حكومه‌ته و موزایه‌ده‌یش به‌سه‌ر
ده‌نگده‌ران و هاوپیشه و خه‌ڵكانی غه‌درلێكراوی كوردستانه‌وه ناكه‌ین".
هه‌ر له‌و خوله‌دا دوو په‌رله‌مانتاری
دیكه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه یه‌كێكیان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌یان بوو وازهێنانی خۆیان
راگه‌یاند.
له‌خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراقیش فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ كه چواركه‌س بوون وازیان له نه‌وه‌ی
نوێ هێنا و به‌جیا فراكسیۆنی ئاینده‌یان راگه‌یاند.
ته‌مه‌نی حزبی پۆپۆلیستی كورت ده‌بێت
چاودێرێكی سیاسی په‌رتبوونی
ئه‌ندامانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانه‌كانی عیراق و كوردستان بۆ بڕیاری
تاكه كه‌س ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "حزبی پۆپۆلیستی ته‌مه‌نی
كورت ده‌بێت و هه‌ڵوه‌رینی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاسان رووده‌دات".
جه‌مال ئارێز چاودێری سیاسی
له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌رینی فراكسیۆنه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ PUKMEDIA ده‌ڵێت:
"حزب یان جوڵانه‌وه‌ی پۆپۆلیستی نه‌ك هه‌ر هه‌رێمی كوردستان یان عیراق له‌هه‌موو
جیهاندا ته‌مه‌نی كورته و خه‌ڵك له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تێده‌گه‌ن كه ئامانجی ئه‌و
حزبه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندنی شه‌خسییه، نه‌وه‌ی نوێش وه‌ك جوڵانه‌وه‌یه‌كی پۆپۆلیستی
ده‌چێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه‌و ده‌بینین هه‌ر رۆژه‌و فراكسیۆنێكی هه‌ڵده‌وه‌رێت".
"په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ به‌ئومێده‌وه
چوونه‌ته ناو ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌وه، به‌ڵام كاتێك ده‌بینن ئامانجی جوڵانه‌وه‌كه
به‌ژه‌وه‌ندی تایبه‌ته‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدا جێی نابێته‌وه، به‌ناچاری وازده‌هێنن
و ده‌بینین پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م نوێنه‌ره‌كانیان له‌په‌رله‌مان له‌دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه‌و
په‌رت بوون رووده‌دات"، جه‌مال ئارێز وایوت.
له‌و ته‌مه‌نه كه‌می هه‌یه‌تی
نه‌وه‌ی نوێ زۆرترین په‌رتبوونی په‌رله‌مانی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌په‌رله‌مانی
كوردستان له‌كۆی 8 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌نها سێ ئه‌ندام له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌كه‌دا
مانه‌وه، له‌خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراقیش هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی
نوێ جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له‌و جوڵانه‌وه‌یه راگه‌یاندو فراكسیۆنێكی نوێیان به‌ناوی
ئاینده پێكهێنا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە
12:08 PM - 2023-11-29 -
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
11:45 AM - 2023-11-29 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
04:19 PM - 2023-11-28
ئەمانەش ببینە
په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا جێی بایه‌خی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی یه‌كێتییه
11:18 AM - 2023-11-29
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
09:52 AM - 2023-11-29
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
08:40 PM - 2023-11-28
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
05:49 PM - 2023-11-28
زۆرترین خوێنراو
-
په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا جێی بایه‌خی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی یه‌كێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 -
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە
ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28 -
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
کوردستان 04:19 PM - 2023-11-28 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی دەتوانێت بەرگری لە کەرکوک بکات
کوردستان 02:26 PM - 2023-11-28