riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پلانی بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان هەیە

کوردستان 03:37 PM - 2023-03-14
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم PUKMEDIA

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە رۆزی کەیف کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی کرد.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤/٣/٢٠٢٣، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی کرد لە رۆزی کەیف کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئامادەکاری و هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆی نێوان لایەنەکان.

لە دیدارەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دیدو تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو، جەختی لەوە کردەوە کە وەک یەکێتی هەمیشە لەگەڵ گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان دایەو پلان و بەرنامەی وردی هەیە بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket