riklam

مەکتەبی رێکخستن کۆتایی بە زنجیرە سیمینارەکانی هێنا

کوردستان 08:02 PM - 2023-03-12
 بەڕێوەچوونی کۆتا سیمینار، ئارێز عەبدوڵڵا و سەرکەوت زەکی PUKMEDIA

بەڕێوەچوونی کۆتا سیمینار، ئارێز عەبدوڵڵا و سەرکەوت زەکی

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆتا رۆژی ئەو سیمینارانەی کە بۆ راپەڕین ئامادەی کردبوو، دوو سیمیناری بۆ ئارێز عەبدوڵڵا و سەرکەوت زەکی سازکرد.

لەدواهەمین رۆژی زنجیرەسمیناری مەکتەبی رێکخستن لەیادی ٣٢ هەمین ساڵەی راپەڕیندا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٢-٣-٢٠٢٣،  لەهۆلی شەهید ئاشتی بەئامادەبونی ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی سمیناری هەردوو هەڤاڵ ئارێز عەبدوڵڵا بەناونیشانی (پاراستنی مێژووی راستەقینەی راپەڕین و ئەرکی یەکیتی نیشتمانی) و سەرکەوت زەکی بەناونیشانی (راپەڕین و سیاسەتی یەکێتی) بەڕێوە چوو.

 لەودووسمینارەدا کەژمارەیەکی زۆر لەهەڤاڵانی ئۆرگانە جیاجیاکان ئامادەی بوون، هەردوو هەڤاڵ بەووردی باسیان لە بابەتەکەیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ هەیە، پەڕلەمان و حکومەت ودامەزراوەکان هەمووی بەرهەمی خوێنی شەهیدانی راپەڕین وشەهیدە نەمرەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانە بەڕابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بۆیە راپەڕین یەکێکە لەشانازیەکانی یەکێتی کە یەکێتی خاوەنی راستەقینەی راپەڕینە، بۆیە بەمافی خۆمانی دەزانین لەیادی راپەڕیندا کەرنەڤاڵ بکەین و شانازی بەو رۆژانەوە بکەین کە سەرپەرشتی راپەڕینی شارەکانمان دەکرد بە رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال.

 پاشان تەئکیدیان لەوەکردەوە کە پێویستە هەموو پارێزگاری لەم دەستکەوتانە بکەن، تاخزمەت بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکرێت، حوکمەتێکی دادپەروەر و بێ جیاوازیمان هەبێت و حکومەت بخەینە خزمەتی خەڵک و دادپەوەر بێت، نەک حکومەتێکی تاکڕەو.

 

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەیادی ٣٢ ساڵەی راپەرینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١دا، لەژێر دروشمی (بەهاری خاوەندارێتی راپەڕین و خەزانی جیاکاری و سنوردارکردنی ئازادی) زنجیرە سیمیناری رێکخستبوو، کە یەکەم سیمینار رۆژی ٧-٣-٢٠٢٣ سازکراو و کۆتا سیمیناریش ئەمڕۆ ١٢-٣-٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket