ئه‌نفال.. هه‌وڵی قڕكردنی گه‌لێك
کوردستان 03:32 PM - 2023-02-22
ئه‌نفالی یه‌كی دۆڵی جافایه‌تی و باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌راسانكردنی به‌عس، وه‌شاندی زه‌بری كوشنده
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان وه‌ك هێزێكی دیاری دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول توانیبووی جێگه‌ی خۆی له‌ناو سه‌رجه‌م. ناوچه‌كانی كوردستانی باشوردا بكاته‌وه‌و رۆڵی گه‌وره‌وگرنگ بگێڕێت وبه‌كردار توانیبووی ببێته هێزی یه‌كه‌م. له‌ساڵانی پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال.
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ناوچه‌جیاجیاكانی كوردستان وته‌نانه‌ت توانیبووی له‌ناوموسڵ ونزیك تكریت وبه‌عقوبه له‌ڕێگه‌ی پێشمه‌رگه‌و ڕێخستنه‌كانی یه‌وه هێنده گورزی كوشنده بوه‌شێنێت له‌حكومه‌تی به‌عس ودامووده‌زگاكانی ،كه‌بوبووه جێگه‌ی باسی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك وترس ودڵه‌ڕاوكێ بۆ دووژمنان، نزار خه‌زره‌جی .ئه‌نفالی چی له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی جه‌نگی عیراق -ئێران 1980-1988له ل206 به‌م جۆره باس ،له‌جیاوازیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات ،خه‌زره‌جیی ئه‌نفالچیی دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌و هێزانه‌ی رابه‌رایه‌تییان ده‌كات، شه‌ڕی ته‌قلیدییان نه‌كردووه‌و به‌ته‌واوی سوپای عیراقیان په‌رێشان كردووه به‌تایبه‌ت كه پێشتر پێش نسكۆی 1974 وه‌ك خۆی ده‌ڵێت؛ خودی خۆم ئه‌زموونی چاكم په‌یداكردبوو له‌شه‌ڕی شاخ و پێكدادان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا، به‌ڵام چالاكیه‌كانی یه‌كێتی له‌سنوری (قه‌ره‌داغ، ماوه‌ت، هه‌ڵه‌بجه، ده‌ربه‌ندیخان، سلێمانی‌و پێنجوێن) وزۆرێك له‌ناوچه‌كانی تر،زۆر جیاوازبوو، ئه‌وه نه‌بووه كه له كوراسه و مه‌نهه‌جی سه‌ربازیی و خوله‌كانی په‌ره‌پێدانیاندا باسكرابون،یه‌كێكی تر له‌و راستییانه‌ی له‌م كتێبه‌دایه باسی سلێمانی‌و خۆڕاگرییه‌كه‌یه‌تی. له‌به‌رئه‌وه‌ش كه خه‌زره‌جی به‌حوكمی كاره‌كه‌ی زۆربه‌ی كات له سنوری پارێزگای سلێمانی بووه هه‌ربۆیه له‌لاپه‌ڕه‌كانی 416-417-418-434-دا، باسی سلێمانی ده‌كات كه به‌رده‌وام جێی مه‌ترسیی بووه بۆ به‌عس نه‌بادا راپه‌ڕین ئه‌نجام بدات، به‌تایبه‌ت كه پێشمه‌رگه ی ی ن ك له‌كۆتایی ساڵی 1986دا‌و له نه‌به‌ردییه‌كانی قه‌یوان – ماوه‌تدا هێنده‌ی نه‌مابوو وه‌ك خۆی ده‌ڵێت؛ شاخی ئه‌زمڕ بگرێت و سلێمانی رابپه‌ڕێت. هه‌روه‌ها باسی ئه‌و زیانه گه‌ورانه‌ش ده‌كات كه له‌و نه‌به‌ردییانه‌دا به‌ر سوپای عیراق كه‌وتووه‌و ده‌ڵێت؛ چاوه‌ڕێ بووین پێشمه‌رگه شاخی ئه‌زمڕ بگرێت و دواتر بێن بۆ سلێمانی و پاشان بۆ كه‌ركوك، به‌تایبه‌ت كه كه‌ركوك هیچ هێزێكی به‌رگری لێ نه‌بوو، به‌ڵام دواتر عیزه‌ت دوری دێت و به‌هاوكاری خۆفرۆشه‌كان (ناوی سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و عه‌شیره‌ته‌كه‌ش ده‌هێنێت) كه جاش بوون‌و توانیویانه به‌رگریی بكه‌ن و مه‌عنه‌ویاتی سوپای عیراق به‌رزبكه‌نه‌وه‌و رێگا نه‌ده‌ن شاخی ئه‌زمڕ بكه‌وێته ده‌ست پێشمه‌رگه.كه‌دیاره مه‌به‌ستی ی ن. ك ،نه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌شداو له‌لاپه‌ڕه 22-دا ئاماژه به قورسی و گرانیی كۆنترۆڵكردنی سلێمانی له‌ڕووی سیاسییه‌وه ده‌كات و به‌لانكی بیر‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی وه‌سفی كردووه. له‌م بابه‌ته‌شدا خه‌زره‌جی باسی به‌لاڕێدابردنی گه‌نجان ده‌كات له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت به په‌ڕه‌شووته‌وانیی گوایه گه‌نجێكی زۆری راكێشاوه‌و چوونه ناو پێشمه‌رگه‌ی له بیربردوونه‌ته‌وه.
راپه‌ڕینی سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه،له ل420-دا باسی ئه‌وه ده‌كات كه به‌هۆی مه‌شغوڵییان به‌داستانی قه‌یوان-ماوه‌ت-ه‌وه‌و مه‌ترسی گرتنی شاخی ئه‌زمڕ ده‌نگۆی هه‌ڵاتنی موسته‌شارو جاشه‌كان بڵاوبووه‌وه به‌وه‌ش له هه‌ردوو قه‌زای سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه راپه‌ڕین روویداوكه‌ده‌توانین. بڵێن. ڕێخستنه‌كانی ی ن. ك له‌وڕۆژگاره‌دا ڕۆڵی به‌رچاوگرنگیان گێڕاوه به‌قسه‌ی نزار خه‌زره‌جی توانیبویان چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس و یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا. ده‌ڵێت؛ فه‌رمانم دا كۆنترۆڵ بكرێت، ئامر لیواكه نه‌رم بوو له‌گه‌ڵیان و موسته‌شاره‌كانی ناوچه‌كه‌ش نه‌ئه‌چوون، چونكه له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه لێیان ده‌ترسان، بۆیه به‌هێزێكی زۆره‌وه و به‌ته‌واوه‌تی راپه‌ڕینه‌كه دامركێنرایه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه‌و به‌هێزبوونی زیاتر‌و زیاتری یه‌كێتی وكاریگه‌ری ته‌واوبێ ركابه‌ری وای له‌به‌عس كرد بیرله‌ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌بكاته‌وه كه‌دژ به‌سه‌ركردایه‌تی ی ن ك ئه‌نجامی بدات له‌ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی تاوه‌كو لادێكانی ناوچه‌كه‌و خه‌ڵكه‌وپێشمه‌رگه پێكه‌وه له‌ناو به‌رێت.
بڕیارێكی خه‌ته‌رناكی به‌عس
كاتێك به‌فه‌رمانێكی كۆماری ژماره”160″ كه له پاشكۆی به‌ڵگه‌نامه‌كاندا دامان ناوه، له‌لایه‌ن كه‌سی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌ت و به‌عس “سه‌دام حوسێن”، “عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید” له‌كه‌سه هه‌ره‌نزیكه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ده‌كرێته به‌رپرسی سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌واڵگری و حزبی یه‌كه‌م له‌كوردستان، و ده‌ستڕۆشتوویه‌كی پێده‌درێ، یه‌كه‌م بڕیار كه‌ده‌ری ده‌كات، ترسناكترین بڕیاره‌و ده‌توانرێ به مانیڤیستۆی جینۆسایدی گه‌لی كورد ناو زه‌دبكرێ، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی “عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید”ه.
بڕیاری 4008
ژماره 28/8004
به‌روار 20-6-1987
له سه‌ركردایه‌تی نوسینگه‌ی سكرتارییه‌تی رێكخستنی باكوره‌وه
بۆ/ قیاده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ك، قیاده‌ی فه‌یله‌قی دوو، قیاده‌ی فه‌یله‌قی پێنج
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ره‌سمی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و گووندانه له به‌رواری 21ی حوزه‌یران -1987 كۆتایهاتوه، بڕیارماندا له رۆژی 22ی حوزه‌یرانی 1987 ده‌ستبه‌كاربین به‌م شێوه‌یه‌یی خواره‌وه:
1-هه‌موو گوونده‌كان له‌مه‌ودوا به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو داده‌نرێن له رووی ئه‌منییه‌وه، كه هه‌تا ئێستا شوێنی به كرێگیراوی ئێران و تێكده‌ران و خائین زاده‌و نموونه‌كانیانن كه خیانه‌تكارانی عێراقن.
2-به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه خه‌ڵك و ئاژه‌ڵی تێدا بمێنێت، ئه‌م ناوچانه به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو داده‌نرێن و ته‌قه‌كردن تیایاندا ئازاده بێ مه‌رج و بێته‌علیمات، مه‌گه‌ر ته‌علیماتی تر ده‌ربچێت له لایه‌ن باره‌گاكه‌مانه‌وه.
3-هاتوچۆ له‌وێوه بۆ ئێره‌و لێره‌وه بۆ ئه‌وێ یان كشت و كاڵ و تۆوكردن و پیشه‌سازی و ئاژه‌ڵداری قه‌ده‌غه‌ن و له سه‌رده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته به دواداچوونی جددییان له‌م باره‌وه هه‌بێت و هه‌ریه‌كه‌و به پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی.
4-سه‌رۆكایه‌تی فه‌یله‌قه‌كان لێدانی تایبه‌ت ئاماده‌بكه‌ن، ناو به‌ناو به تۆپ و فڕۆكه‌و سه‌متی و كۆپته‌ر له هه‌موو كاتێكدا به شه‌وو به رۆژ بخه‌نكار بۆ كوشتنی گه‌وره‌ترین ژماره له‌و كه‌سانه‌ی كه له شوێنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندان و ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
5- حجزكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیرده‌كرێن له گوونده‌كانی ئه‌و ناوچانه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌و حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ زیاتره هه‌تا 7 ساڵ، دوای سوود وه‌رگرتن له‌و زانیاریانه‌ی پێیه‌تی وه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
6- ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵده‌ستن به لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خۆیان به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن له ده‌زگا حكومییه‌كان و حزبیه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌ك كه ئه‌و په‌ڕی 3 هه‌تا 1 رۆژبێت، ده‌بێت له‌و حاڵه‌تانه ئاگادار بكرێینه‌وه، ئه‌گه‌ر ماوه‌كه پێویستی كرد له‌و ماوه‌یه زیادبكرێت ئه‌وا ده‌بێت به ته‌له‌فۆن یان برووسكه ره‌زامه‌ندی ئێمه وه‌ربگرن، له رێی هه‌ڤاڵ “تاهر ئه‌لعانی” یه‌وه.
7- هه‌موو ئه‌و شت و مه‌كانه‌ی كه‌وا فه‌وجه‌كانی دیفاع وه‌ته‌نی و جه‌نگاوه‌ره‌كانیان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت بۆ خۆیان ده‌بێت ته‌نها چه‌كه قورسه‌كان و چه‌كی ئه‌سنادو چه‌كی مام ناوه‌ندی نه‌بێت چه‌كه سووكه‌كان بۆخۆیان ده‌بێت، ئێمه‌ی لێ‌ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و ته‌نها ژماره‌كانیان تۆمار بكه‌ن. پێویسته له سه‌ر فه‌رمانده‌ی جه‌حافله‌كان چالاك بن بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو مووسته‌شاره‌كان و فه‌رمانده‌ی سرییه‌كانیان و مه‌فره‌زه‌كانیان، وه به‌وردی ئێمه ئاگادار بكرێینه‌وه له چالاكییه‌كانی فه‌وجه‌كانی دیفاع وه‌ته‌نی. سه‌رۆكایه‌تی مه‌جلیسی ته‌شریعی، سه‌رۆكایه‌تی مه‌جلیسی ته‌نفیزی، ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سووپا، پارێزگاره‌كان، سه‌رۆكه‌كانی لیژنه ئه‌منییه‌كان “نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، سلێمانی، ئه‌ربیل، دهۆك، رازگری لقه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتوه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵگری گشتی سه‌ربازی گشتی، به‌رێوه‌رایه‌تی ئه‌منی گشتی، به‌رێوه‌به‌ری ئه‌منی ناوچه‌ی حكومی زاتی، به‌ێوه‌به‌ری ئه‌منی پارێزگاكانی “نه‌ینه‌وا، ته‌ئمیم، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، سلێمانی، ئه‌ربیل، دهۆك”. تكایه بۆ تێڕوانین و جێبه‌جێكردن هه‌ركه‌سه‌و به پێی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی.
ئاگادارمان بكه‌نه‌وه
ئیمزا
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی
سه‌ركردایه‌تی نوسینگه‌ی رێكخستنی باكوور
پلان رێژی و بۆسه‌یه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوو به‌ر له‌ئه‌نفالی یه‌ك
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌كتێبی خولانه‌وه له‌ناوبازنه ده‌ڵێت، له‌پێش ده‌ستپێردنی هێرشه‌كانی ئه‌نفال ،له‌سه‌رچاوه‌تایبه‌ته‌كانی خۆمانه‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشت بوو كه‌عێراق له‌ڕێگای ئاگاشاری ئیستخباراتی خۆیه‌وه دڵنیابوه له‌وه ئێران. توانای هێرشی گه‌وره‌ی نماوه‌و نیازی هیچ هێرشێكی گه‌وره‌ی نیه،بۆیه ده‌توانن بێ ترس به‌شێكی هێزه‌كانیان له‌جه‌بهه‌كانی عیراق ئێران. بكشێننه‌وه‌و په‌لاماری سه‌ركردایه‌تی ی ن ك بده‌ن، هه‌ندێك له‌وبروسكانه‌ی پێمان ده‌گه‌شت ڕاسته‌وخۆ له‌دیوان الرئاسه‌وه ئه‌نێران. بۆسه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی سوپا،بۆپه‌كخستنی هێرشه‌كانی عێراق زنجیره‌یه‌ك چالاكی پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر جاده گشتییه‌كان. ئه‌نجام درا ،له‌ناوئه‌وانه‌دا یه‌كێك له هه‌مووی گرنگتربووله‌پێش ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان،هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی القیاده العامه للقوات المسلحه له‌گه‌ڵ چه‌ند قائید فه‌یله‌ق وقائید فرقه‌یه‌ك كه‌ئه‌بوونه‌خشه‌ی هێرشه‌كه‌ه جێبه‌جێ بكه‌م. بۆدوادێڕی نه‌خشه‌ی ئه‌نفال هاتنه ناوچه‌كه ،له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان. بۆسه‌یه‌كیان بۆدانرس ،له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موویان. ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزبوون وهه‌ریه‌كه‌یان. حیمایه‌ی خۆی ئه‌وپه‌ڕی له‌گه‌ڵ بوو كاروانه‌كه ناڕێك وپێك بوو ،،سه‌ره‌تای كاروانه‌كه كه‌ده‌گاته به‌رده‌م بۆسه‌كه ،جاشێك له‌ڕه‌بیئه‌یه‌كی نزیك جاده‌كه به‌ڕاكردن. ده‌یانگاتی و ئه‌ڵێ ٥٠مخرب ،بۆسه‌یان بۆداناون بگه‌ڕێنه‌وه كابرای ئه‌فسه‌ر تاگاداری كاروانه‌كه ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه دواوه سه‌ره‌تای كاروانه كه‌ده‌گاته ناوبۆسه‌كه‌وه،چه‌ند سه‌ربازێك ده‌كوژرێن و لۆریه‌كیان. لێ ئه‌گرێت و به‌ڵام. كاروانه به‌سه‌لامه‌تی به‌رله‌وه‌ی به‌ته‌واوی بگاته ناوبۆسه‌كه‌وه ئه‌گه‌ڕێنه دواوه.
نه‌وشیروان مسته‌فا له كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له‌كاتی گفتوگۆكانی ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ به‌غدا عه‌قید روكن وه‌لید ،كه‌جاشه‌كه ئه‌می ئاگاداركردبووه ودواتر نزار خه‌زره‌جی له له‌نده‌ن بۆی باس كردم ،ئه‌گه‌ربكه‌وتنایه‌ته ناوبۆسه‌كه‌وه ،له‌وانه بوو نه‌خشه‌ی ئه‌نفالی یه‌ك به‌كوشتنی ئه‌مان ،به‌ته‌واوی په‌كی بكه‌وتایه .
به‌ر له‌ئه‌نفال به‌عس چی كرد ؟
وه‌ك ئاشكرایه، ئامانجی یه‌كه‌می هێرشی ئه‌نفال په‌لاماردانی باراگاكانی سه‌ركردایه‌تی ی ن ك بوو،بۆیه عیراق له‌كۆتای كانونی دووه‌م و سه‌ره‌تای شوباتی 1988 كه‌وته مۆڵدانی هیزه‌كانیانی له‌ناوچه‌كانی بناری گۆیژه‌و ،جاده‌ی سورداش ،ده‌شتی مه‌رگه ،كارێزه ،جگه له‌وه‌ی معسكه‌ره‌كانی سه‌لام و سارداوی پڕكردبوو،به‌هه‌زاران خێوه‌تی هه‌ڵدابوو،سه‌دان تانك و لوله‌ی تۆپی سازدابوو.
كێ ناوی ئه‌نفالی له پرۆسه‌كانی قڕكردنی كورد نا ؟
سه‌باره‌ت به ناولێنانی ئه‌نفال له‌و پرۆسه‌یه، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق له‌سه‌رده‌می ئه‌نفالدا نزار خه‌زره‌جی باس له‌وه ده‌كات كه له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌نفالدا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی وسه‌رگه‌ڵو و به‌رگه‌ڵو كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی لێ بووه كه سه‌ركۆماری پێشووی عێراق مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد،پاش سه‌ركه‌وتنی هێرشه‌كه وه‌كو ده‌یڵێت شه‌ڕی پیره‌مه‌گروون، سه‌رگه‌ڵو و به‌رگه‌ڵو ته‌واو ده‌بێت سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی یه‌كی سوپای عێراق لیوا روكن كامل ساجت جه‌نابی ،كه خه‌زره‌جی به"پیاوێكی دیندار"ده‌یناسێنێت ناوی ئه‌نفال له پڕۆسه‌كه ده‌نێت له به‌ررۆشنایی سووره‌تی ئه‌نفال له قورئاندا.ئه‌مه له‌لایه‌ك ،له‌لایه‌كی تر ،سه‌ركرده‌ی دیاری به‌عس و تێوه‌گلاو له تاوانی ئه‌نفال سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د له‌سه‌روبه‌ندی دادگاییكردنی خۆی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی به‌عس له‌نێویاندا سه‌دام حوسێن له ساڵی 2006 جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كامل ساجت جه‌نابی ناوی ئه‌نفالی له‌پرۆسه‌كه نابوو.
پرۆسه‌كه چۆن ده‌ستیپێكرد ؟
شه‌وی22/23/2/1988سه‌عات یه‌ك و سی ده‌قیقه تۆپباران و ڕاجیمه‌بارانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ی ن. ك له‌دۆڵی جافایه‌تی له‌لایه‌ن. حكومه‌تی عیراقی یه‌وه ده‌ستی ێكرد، كه ده‌توانین بڵێن هێرشی گشتگیر كه تێیدا،ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی و سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو وچه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری گرته‌وه،ئامانج له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی شاڵاوه‌كه، ئه‌وه‌بوو زیانێكی گه‌وره به هێزی پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بگه‌یه‌نێ و بڕستی ئه‌وه‌ی له‌به‌لا ببڕێ كه بتوانێ داكۆكی له چین و توێژه‌كانی دانیشتوانی ناوچه جیاحیاكانی كوردستان بكات له چه‌ند قۆڵێكه‌وه به درێژایی72كم له بنگرده‌وه بۆ لای ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی دوكان و شارۆچكه‌ی دوكان ، له وێشه‌وه بۆ شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ی ماوه‌ت و چوارتای گرته‌وه. ئامانجی ئه‌م هێرشه له‌ناوبردن و وێرانكردنی گوندی دۆڵی جافایه‌تی و داگیركردنی باراگاكانی سه‌ركردایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه بوو له‌م ناوچه‌یه،ئه‌م هێرشه سنوری شارۆچكه‌كانی (سورداش،دوكان،سه‌رچنار،قه‌ڵاچۆلان،چوارتا)ی گرته‌وه ، به‌سه‌ر په‌رشتی وه‌زیری به‌رگری (سوڵتان هاشم) بوو . ئه‌م هێڕشه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی سه‌ره‌كی یه‌كێتی له دۆڵی جافایه‌تی، له‌وانه‌ش گوندی یاخسه‌مه‌ر باره‌گای مام جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی و گوندی به‌رگه‌ڵو باره‌گای نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ باره‌گاكانی ئێزگه و نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانی بوو، حكوومه‌تی عێراق له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 23ی شوباتی 1988 به چه‌كی كیمیایی له گونده‌كانی چۆخماخ، یاخسه‌مه‌ر، هه‌ڵه‌دن، چالاوه، سه‌رگه‌لو و به‌رگه‌لوی دا، هێزه‌كانی سه‌ره‌كی یه‌كێتی ، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك مانگ پێشمه‌رگه به‌رگری قارامانانه‌یان كرد، به‌ڵام به هۆی ناهاوسه‌نگی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له نێوان هه‌ردوو هێزی شه‌ڕكه‌ردا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌یانتوانی به‌رگری له‌و ناوچانه بكه‌ن. به‌ڵام توانییان به‌شی زۆری هێزو و خه‌ڵكی ناوچه بۆ سنووری ئێران، یان ناوچه‌كانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش بگوازنه‌وه. حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ فراوانتر بكات، بۆردوومانكردنی گونده‌كان له ناوچه‌كانی تریش به ڕێی فڕۆكه، كردبوو ئامانجێكێ به‌رده‌وام، وه‌كو لێدانی گونده‌كانی سپیندار، ئاقوبانی سه‌روو و ئاقوبانی خوارو له 11 ی ئاداری 1988. زیانی ئه‌و گوندانه و توانا و كاریگه‌ری ئه‌م لێدانه‌ش ئه‌وه‌نده بۆ حكوومه‌تی عێراق گرنگ بووه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی شه‌قڵاوه داوای ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن و دواكه‌وتنی زانیاری له زیانی ئه‌و گوندانه له رۆژی لێدان تا 28 ئادار ده‌كات.حكوومه‌تی عێراق هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ چالاكی هێزه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م شاڵاوه پێكهاتبوون له 20 لیوا شه‌ست فه‌وج . له‌م هێرشه‌دا نوێترین چه‌كی قورس به‌كارهێنران كه بونه هۆی وێرنكارییه‌كی زۆر له‌م ناوچانه ، له ئه‌نجامدا بووه هۆی وێرانكردی گونده‌كانی (قمچۆغه، شاخه‌ڕه‌ش، دۆڵه‌ڕووت، قزله‌ر، قه‌ره‌سه‌رد، ئاسۆس، قه‌ره‌چه‌تان، شه‌ده‌ڵه، پیره‌مه‌گرون، زێوێ، گه‌ڕه‌دێ، دابان، مه‌رگه‌وشارستێن) هه‌روه‌ها چه‌ندین گوندی تر. به‌شێوه‌یه‌ك هیچ گوندێك له‌م ناوچه‌یه ڕزگاری نه‌بوو، وه ئه‌وانه‌ی مابوونه‌وه توشی تاڵانكردن هاتن . به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و ناچه‌یه به‌ره‌و ئێران هه‌ڵاتن ، هه‌ندێكیشیان به‌ره‌و سلێمانی چوون .قۆناغه‌كانی دوای قۆناغی شاڵاوی یه‌كه‌م، په‌یوه‌ندی نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی و هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكیش ببچڕاند، رێك واش ده‌رچوو به‌شێك له ئامانجه‌كه‌ی له‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه هاته‌دی، له‌لایه‌ك زه‌برێكی كوشنده‌ی له‌هێزی پێشمه‌رگه وه‌شاندو له‌لایه‌كی تریش په‌یوه‌ندی نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی تووشی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه كرد. (نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین) له كتێبی (خولانه‌وه له ناو بازنه‌دا) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌له‌و جه‌نگانه‌دا زیاتر له (600) پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید و بریندار بوون.
ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداربوون له‌ئه‌نفالی یه‌كدا
1- تیپی 2ی سه‌ر به فه‌یله‌قی یه‌ك كه ناونرابوون به هیزه‌كانی خالید بن وه‌لید
2- تیپی 8ی پیاده‌ی سه‌ر به فه‌یله‌قی یه‌ك كه ناونرابوون به هێزه‌كانی مووسه‌نا
3- تیپی 4ی سه‌ر به فه‌یله‌قی پێنج كه ناونرابوون به هێزه‌كانی قه‌عقه‌ع
3- تیپی 25ی سه‌ر به فه‌یله‌قی پێنج كه ناونرابوون به هێزه‌كانی موعته‌سه‌م
4- تیپی 38ی سه‌ر به فه‌یله‌قی پێنج كه ناونرابوون به هێزه‌كانی عومه‌ر بن عه‌بدول عه‌زیز
5- 20لیوای سه‌ر به (مدفعیه المیدان) به هاوه‌ڵی 720 تۆپی دوور هاوێژ
6- 20لیوای سه‌ر به كۆماندۆ
7- 70فه‌وجی جاش
8- 30 فه‌وجی سه‌ر به حرس الجمهوری
ئه‌مانه‌و چه‌ندین یه‌كه‌ی تر وه‌ك “یه‌كه‌ی كیمیاوی، یه‌كه‌ی فڕۆكه‌وانی، هێزی ئاسمانی، یه‌كه‌ی شه‌ڕكه‌ر له تیپی پێنج، یه‌كه‌ی ئه‌ندازیاری بۆ تێكدانی گونده‌كان، یه‌كه‌ی رێگا‌و بانی سه‌ربازی، یه‌كه‌ی هه‌واڵگری سوپا”. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه به‌شێك له فه‌یله‌قی پێنج كه ناسرابوو به هێزه‌كانی موعته‌سه‌م :ئه‌م هێزه پێكهاتبوو له تیپی پیاده‌ی (24) ناسراو به (هێزه‌كانی موعته‌سه‌م) له‌په‌لاماری ئه‌نفالدا ڕۆڵی زۆر دراندنه‌ی گێڕا به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی بنگردومه‌رگه‌و كانی توو . باره‌گای سه‌ره‌كی تیپه‌كه له چوارقوڕنه بوو فه‌رمانده‌كه‌ی ئه‌فسه‌رێك بوو به‌پله‌ی لیوا روكن به‌ناوی عه‌بد عۆن نوعمه منسور. ئه‌ویش له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق)ه‌وه، ژماره (83) داواكراوه به‌هۆی به‌شداریكردنی له ئه‌نفاله‌كاندا.
تیپی پیاده‌ی (33) ناسراو به فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی به‌در (قیاده قوات بدر). پێشه‌واكه‌ی ئه‌فسه‌رێك بوو به‌پله‌ی عه‌مید روكن به‌ناوی ره‌مزی مه‌حمود عه‌بدوڵڵا. به‌پێی ئه‌وبه‌ڵگه‌ی له به‌رده‌ستدایه له‌لایه‌ن خودی خۆیه‌وه ناوی دیاری كردوه بۆ وه‌رگرتنی دیاری كه‌چی خۆی یه‌كه‌م ناوه له‌لیسته‌كه‌دا هه‌روه‌ها به‌پێی ژماره (3905) رۆژنامه‌ی العراق له 21-11-1988 دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی له‌پای به‌شداری كردن ورۆڵ بینینی له په‌لاماری ئه‌نفالی یه‌ك و ئه‌نفالی سێ‌دا له خودی سه‌دام حوسێن) پێبه‌خشراوه.
هێرشه‌كان له‌چه‌ند قۆڵه‌وه كرا ؟
قۆڵی یه‌كه‌م: له گاپیلۆنه‌وه بۆ سه‌ر زنجیره شاخه‌كانی هێلانه به‌راز و شاخه‌سوور و شاخی خه‌جه له‌رزۆك.
قۆڵی دووه‌م: له دۆڵه رووته‌وه به‌ره‌و قزله‌ر و شاخی یاخیان
قۆڵی سێهه‌م: له‌سه‌ر رێگای سورداشه‌وه به‌ره‌و زێوێ
قۆڵی چواره‌م: له‌سه‌ر رێگای سورداشه‌وه به‌ره‌و قووڵه پووشێن و قوڵه سه‌وزه‌و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و گوندی شه‌ده‌ڵه
قۆڵی پێنجه‌م: له‌سه‌ر رێگای دووكانه‌وه به‌ره‌و شه‌ده‌ڵه‌و شاخی دابان
قۆڵی شه‌شه‌م: له‌سه‌ر رێگای دووكانه‌وه به‌ره‌و گونده‌كانی قه‌مچوغه‌و سه‌رمۆرد
قۆڵی حه‌وته‌م: له قه‌ره‌سرته‌وه به‌ره‌و قه‌ڵه‌مپاشاو كڵاو سپی
قۆڵی هه‌شته‌م: له‌سه‌ر رێگای بنگرده‌وه به‌ره‌و هه‌نجیره، شارستێن، دۆڵه‌بی و هه‌واره به‌رزه
قۆڵی نۆیه‌م: له‌سه‌ر رێگای بنگرده‌وه به‌ره‌و ئاوه‌ژێ، چنارنه‌و سیروان
به‌شداری كورده‌كان له‌ئه‌نفالی جافایه‌تی دا ؟
له‌ئه‌نفالدا جاشه‌كان رۆڵێكی زۆریان گێڕا‌و پێش قه‌ره‌وڵی سوپای به‌عس بوون، ته‌نانه‌ت بۆ گونده دوره ده‌ست و په‌ڕیوه‌كان جاشه‌كان به‌ر له سوپا ده‌گه‌یشتن، له‌و نامانه‌دا كه جاشه‌كان له ڕێگه‌ی رۆژنامه‌كانی «هاوكاری و عیراق. و رۆژنامه‌كانی دیكه‌وه « له دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا ئاراسته‌ی سه‌دامیان ده‌كرد هه‌میشه شانازیان به‌وه وه ده‌كرد كه ئه‌وان یه‌كه‌مین هێز بوونه چوونه‌ته ناو ئه‌م گوند یان ئه‌و شوێنه‌وه، له ئه‌نفالی یه‌كدا كه په‌لاماری سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كاتی یه‌كێتی درا، كورده‌كان به‌م فه‌وجه خه‌فیفانه‌وه به‌شدار بوون « فه‌وجه‌كانی 96، 5، 36، 51، 20،، 23، 37، 109، 81» ئه‌م فه‌وجانه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك له‌و ناوچه‌یه په‌لاماری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گونده‌كانی ناوچه‌ی سورداشیان دا وئه‌وه‌یان وه‌ك شانازیه‌ك گێڕاوه‌ته‌وه، رۆژنامه‌ی هاوكاری له ژماره‌ی رۆژی 24ی 3 ی 1988دا دیداری له‌گه‌ڵ یه‌ك دوو موسته‌شار كردوه‌و شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن یه‌كه‌مین هێز بوونه چونه‌ته ناوگوندی سه‌رگه‌ڵوه‌وه، ئه‌م په‌لاماره‌ی ئه‌نفالی یه‌ك ناونرابوو «نه‌سر من ئه‌ڵڵا « سه‌ركه‌وتن له خوداوه.
بڕیاری كشانه‌وه
له‌دوای هێرشه‌كانی حكومه‌تی عێراقی یه‌وه بۆسه‌ركردایه‌تی ی ن. ك وبه‌رگری قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه ئیتر بڕیار ده‌درێت هێزی پێشمه‌رگه ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی و باره‌گاكانیان چۆڵ بكه‌ن، بۆیه سه‌ره‌تا كه بڕیاره‌كه ده‌درێت ناهێڵرێت زۆر كه‌س پێ بزانێت ئه‌ویش له‌پێناو ده‌رچوونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و برینداره‌كان. وكه‌سوكاره‌كانیان وپێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆیه ڕۆژی 18مارت 1988 به‌ڕێكوپێی ناوچه‌كه چۆڵ كرا،ی ن. ك ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی حكومه‌تی عێراقی ، مه‌كته‌بی سیاسی ی ن ك به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردوه ئاماژه‌ی به هۆكاری پاشه‌كشێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردوه له‌دۆڵی جافایه‌تی و باسی له‌زه‌رروزیانه‌كانی دوژمن له‌ئه‌نفالی یه‌كێك دا كه‌توشی هاتوه كردوه وله‌ڕادێۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه وله‌پێشتریش ئێستگه‌ی ڕادیۆ له دۆڵه كۆگێ دامه‌زرا وپێشتر كاری پێكرا چونكه حسابی ته‌واو بۆ وه‌ستانی ئێستگه‌ی به‌رگه‌ڵو كرابوو وله‌كاتی هێرشه‌كان بۆ سه‌رناوچه‌كه، هه‌ربه‌بۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌نفالی یه‌كه‌وه حكومه‌تی عێراقی به ده‌ركرنی به‌یانی ژماره (3087) له رۆژی 19/3/1988 سه‌ركردایه‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كۆتای به ئه‌نفالی یه‌ك هات و وه‌ك مژده‌یه‌كی خۆش به‌خه‌ڵكی عێڕاق دراوبه‌بۆنه‌یه‌شه‌وه سوڵتان هاشم بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبای ئاراسته‌ی سه‌دام حوسێن كردوه‌و له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌عسه‌وه بوه شای و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێ.
ئه‌وانه‌ی له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی ده‌ستگیركران چیان به‌سه‌رهات ؟
سوڵتان هاشم له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌ڵێ" دوای ئه‌وه‌ی بووم به پێشه‌وای فه‌یله‌قی یه‌ك و پرۆسه‌ی ئه‌نفالی یه‌كم جێبه‌جێكرد، هاریكاری نێوان من و نوسینگه‌ی رێكخستنی باكوور، بڕیاری "4008" بوو، كه له 20-6- 1987 له لایه‌ن "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید"ه‌وه ده‌رچووبوو، هاریكاری نێوان من و نوسینگه‌ی باكوور سنوردار بوو،ئه‌و گوندانه بوون كه ده‌كه‌وتنه سنووری ئامانجه‌كانی هێزی سه‌ربازی فه‌یله‌قی یه‌ك، دوای گرتنیان خێزانه‌كانیان به رێگای ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ده‌گوێزرانه‌وه بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی له كه‌ركوك و له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌كردنیان بۆ نوسینگه‌ی رێكخستنی باكورو هیچ كه‌سێك له سوپا چاره‌نووسی ئه‌وكه‌سانه نازانێ، دوای ره‌وانه‌كردنیان بۆ نوسینگه‌ی رێكخستنی باكوور، مه‌به‌ستم له "ژن و مناڵ و پیاو" ده‌مه‌وێ شتێك روون بكه‌مه‌وه به‌بڕیارێك كه له تۆمه‌تبار "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید" وه ده‌رچوو، مامه‌ڵه‌كردن له ئه‌و گوندانه‌ی له رووی ئه‌منیه‌وه "مه‌حزوور" بوون، له كاتی بینیی هه‌رجوڵه‌یه‌ك یان هه‌رشتێك له‌و ناوچانه، یه‌كه سه‌ربازییه‌كان راسته‌وخۆ به ته‌قه وڵامی ده‌ده‌نه‌وه جا به فیشه‌ك یان به تۆپ بێت.كه‌وابێت ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركرابێ بێگومان. بێسه‌روشوێن كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی سوپا زانیاری هه‌بووبێت له‌سه‌ریان. دوای ته‌سه‌لیم كردنیان به‌نوسینگه‌ی ڕێخستنی حیزبی به‌عس له‌باكور.
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تر به‌ناونیشانی "ش3، ق 2/122، له به‌رواری 1-3-1988 له‌لایه‌ن رێكخراوی هه‌واڵگری رۆژئاوا‌و كه له‌لایه‌ن تاوانبار"فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری" واژۆكراوه‌و بۆ به‌شی هه‌واڵگری شوعبه‌ی سێیه‌م نێردراوه‌و روون كراوه‌ته‌وه كه ته‌نها له‌م قۆناغه‌دا نزیكه‌ی "120100" دوانزه هه‌زارو سه‌دكه‌س به‌هۆی چه‌كی كیمیاوی كوژراون یان بریندار بوون له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می شاڵاوه‌كه"، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه‌و دانپیانانه‌كانی هه‌ریه‌ك له "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د، حوسێن ره‌شید تكریتی، سابر عه‌بدل عه‌زیز ئه‌لدووری، فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری، تاهر تۆفیق ئه‌لعانی"، و هاوكات سكاڵاكارو شاهید حاڵه‌كانی تاوانه‌كه، تاوانی قۆناغی یه‌كه‌می شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.به‌شێكی تر له به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌لماندنی قۆناغی یه‌كه‌می تاوانی ئه‌نفال، راپۆرتێكی شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تیه، كه له‌و راپۆرته‌دا بۆ دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له 30-11- 2006سووڕی "26"ی دانیشتنه‌كان روون كراوه‌ته‌وه‌و هاتوه": یه‌كه‌م، دۆزینه‌وه‌ی 123 رووفات كه هه‌موویان به فیشه‌ك كوژرابوون، دووه‌م، ده‌ست نیشانكردنی 25 بیست وپێنج رووفاتی ئافره‌ت، سێیه‌م، ده‌ست نیشانكردنی 98 نه‌وه‌دو هه‌شت رووفاتی ئافره‌ت، چواره‌م، له 90%ی رووفاته‌كان مناڵ بوون له خوار ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه‌شاره‌زایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگای روونكردوه‌ته‌وه كه ": 69% قوربانیه‌كان چاویان له ده‌ستدابوو، 69% له سه‌ریان درابوو، 72% له بڕبڕه‌ی پشتیان درابوو، 66% له ده‌ست و قاچیان درابوو"، هه‌روه‌ك شاره‌زایه‌كه بۆ دادگاشی روون كردوه‌ته‌وه كه كه له‌نێو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌دا، چه‌ندین ناسنامه‌و به‌ڵگه دۆزراونه‌ته‌وه كه هی دانیشتوانی گونده به‌ركه‌وتوه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می شاڵاوو تاوانی ئه‌نفال بوون.
عوسمانه شێتی مالومه‌و راگه‌یاندنی به‌عس
خه‌لیل سه‌ركانی له‌كتێبی ئه‌نفال بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌ڵێت ورده‌ورده ده‌ستمان. كرد به‌كشانه‌وه‌و هاتینه مالومه سه‌یرمانكرد به س عوسمانه شێتی لێ ماوه‌و مالومه هه‌مووی چۆڵ بووبوو.
عوسمان شێتێكی خۆشه‌ویستی ناوچه‌كه ده‌بێت هه‌ركه قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكردایه باسی شه‌هیدی فه‌رمانده جمالی علی باپیری بۆ ده‌كردی چونكه پێده‌چوو به‌ینی زۆر خۆش بووبێ له‌گه‌ڵ شه‌هید جمال
عوسمانه شێت كڵاوێكی له‌سه‌ر ده‌كرد،زۆرجاریش ریشی تاشراو سمێڵێكی قنجی ده‌هێشته‌وه ،له‌وه ده‌چوو له‌كاتی چۆڵكردنی ناوچه‌كه كه‌سوكاره‌كه‌ی زۆریان. لێكردبێت تاوه‌كو ناوچه جێبهڵێت و له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن. به‌ڵام عوسمان نه‌ڕۆشتبوو ،به‌ڵكو مابوه‌وه ،وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه ڕۆژی دوای كه جه‌یش وجاش ده‌گاته ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت گونده‌كه عوسمان ده‌ستگیرده‌كه‌ن. وئه‌ویش بێ‌ترس وبه پێكه‌نینه‌وه وه‌ڵامی قسه‌كانیان. ده‌داته‌وه‌و پیان. ده‌ڵێت من. مه‌سئولی ئه‌م. ناوچه‌یه م. وده‌مێكه پێشمه‌رگه‌م. ،جاش و جه‌یش ئه‌مه‌یان لێ ده‌بێته راست ،بێ به‌دوادا چوون. له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه فه‌رمانده‌یه‌كی پله به‌رزی ی ن. ك ده‌ستگیركردوه‌وته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌جاشه‌كان وتویانه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ی ن ك گیراوه له‌كاتێكدا نه‌فه‌رمانده نه سه‌ركردایه‌تییه‌كی ی ن ك له‌و شه‌ڕانه به هیچ. جۆرێك ده‌ستگیر نه‌كراوه،ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات ڕاگه‌یاندنی به‌عس له‌وسه‌رده‌مانه چه‌ند هه‌واڵه‌كانیان درۆ‌و ده‌له‌سه‌بووه و هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نه‌بووه ،ته‌نها مه‌به‌ستی به‌لاداڕێبردنی خه‌ڵك بووه ئیتر عوسمانه شێتیش كه‌زۆر خۆشه‌ویست ده‌بێت هاوشێوه‌ی ئه‌نفال كراوه‌كانی تر بێ سه‌روشوێنكرا
سه‌رچاوه‌كان....
- رۆژنامه‌ی هاوكاری
- نه‌وشیروان مسته‌فا :-خولانه‌وه له‌ناو بازنه دیوی ناوه‌ی روداوه‌كانی كوردستانی عیراق 1984-1988
- زه‌مان عه‌بده :مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال
- ته‌ها سلێمان :-جینۆسایدی كورد تاوانی ئه‌نفال
- خه‌لیل سه‌ركانی :ئه‌نفال له‌یاده‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌كدا
- یاداشته‌كانی نزارخه‌زره‌جی :جه‌نگی عێراق –ئێران -1980-1988
- عومه‌ر محه‌مه‌د :-ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی په‌لاماری قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تییه، راستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی یه‌كه‌م په‌لاماری ئه‌نفال
- له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: ئه‌نفال و لێبوورده‌یی ،كوردستانی نوێ ،26/4/2016
- د. عه‌لی ته‌ته‌ر: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال له كوردستان 23 شوبات تا 6 ئه‌یلوولی 1988
PUKMEDIA ئا.. كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌يی
هەواڵی زیاتر
-
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی: مەرجەکانی یاسای هەڵبژارد ناروونن
07:25 PM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26 -
خۆپیشاندانەکان یاسای هەڵبژاردنی لە پەرلەمان پەکخستووە
02:32 PM - 2023-03-26
ئەمانەش ببینە
فراكسیۆنی یه‌كێتی: لایه‌نێك بۆ دوو كورسی سازشی له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد
03:18 PM - 2023-03-27
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
01:43 PM - 2023-03-27
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
11:00 AM - 2023-03-27
حاجی مه‌سیفی: ده‌ستكه‌وته‌كانتان ته‌نها شكستن
05:43 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26