رۆژانە 70 ملیۆن دۆلار لەئیبراهیم خەلیلەوە دەبرێتە دەرەوە
کوردستان 07:05 PM - 2023-02-05
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل
بە پێی راپۆرتێکی پێگەی میدل ئیست ئای بەریتانی،
ژمارەیەک بەرپرسی لایەنێکی دیاریکراوی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم
خەلیلەوە رۆژانە 70 ملیۆن دۆلار بە قاچاخ دەبەنە دەرەوەی وڵات.
لە
راپۆرتەکەشدا هاتووە کە پرۆسەی بەقاچاخبردن
لەڕێی وشكانی و لە هەرێمی كوردستان و دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە پەرەیسەندووە، لەوێشەوە رەوانەی توركیا و
دوبەی دەكرێت، بۆ ڕێگەگرتن لەوە، حكومەتی عیراق چەند خاڵێكی پشكنینی داناوە.
بەشێک لە راپۆرتەکەی میدل ئیست ئای:
دوێنێ شەممە 4ی شوبات، پێگەی میدل ئیست
ئای بەریتانی، لە راپۆرتێکی خۆیدا لەبارەی دۆخی ئابووری عیراق و بردنە دەرەوەی دۆلار
لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل چەند زانیارییەکی ئاشکرا کردوو و دەڵێت: "كۆمەڵێك سیاسی و بەرپرسی باڵای نێوخۆی هەرێمی کوردستان، دۆلار
لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل-ەوە ئاودیوی توركیا دەكەن،
رۆژانە 70 ملیۆن دۆلار بۆ توركیا بەقاچاخ دەبرێت، توركیا لە هەر 10 هەزار دۆلارێک 5 دۆلار باج وەردەگرێت".
راپۆرتەکەی میدل ئیست ئای بەریتانیدا لە
زاری چەند بارزگان و قاچاخچییەکی دۆلارەوە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی، زانیارییە هەواڵگرییەكان
ئاماژە بەوەدەكەن كە پرۆسەی بەقاچاخبردن بەم دواییە بەڕێی وشكانی و لە رێگەی هەرێمی،
كوردستانەوە پەرەیسەندووە، لەوێشەوە رەوانەی توركیا و دوبەی دەكرێت، بۆ ڕێگەگرتن لەوە،
حكومەتی عیراق چەند خاڵێكی پشكنینی نوێی لەسەر رێگەی بەغدا-كوردستان داناوە و ئامێری
سۆناری لێ جێگیر كردوون.
رونیشی دەکاتەوە، "سەرەڕای رێوشوێنەكان،
بەڵام رۆژانە نزیكەی (70) ملیۆن دۆلار لە كوردستانەوە بەقاچاخ دەبرێت، یەكێك لەخاوەن
كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو كە تێوەگلاوە لە پرۆسەی بەقاچاخ بردن ئاماژە بەوە دەکات،
كارەكەیان پەرەیسەندووە و ئەو رێوشوێنانەش لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە گیراوەتەبەر،
قەیرانەكەی قوڵكردووەتەوەو كاری ئەوانیش پەرەیسەندووە.
جەخت لەوەش دەکاتەوە، كۆمەڵێك بەرپرس و
سیاسی ناوخۆی باڵادەست، دۆلار لەڕێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە رەوانەی توركیا دەكەن، خاوەنی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەڵێن:
"دەسەڵاتدارانی توركیا لەبەرامبەر هەر (10) هەزار دۆلارێك (5) دۆلار وەك باج
وەردەگرن".
لەهەفتەی رابردوودا حەواڵەكردنی پارە بۆ دەرەوە
هێندە و نیوێک زیادی كردووە، سەرەڕای ئەوەی تێچووی ناردنی زیاتر بووە، كە بەوتەی سەرچاوەكان
بۆ رەوانەكردنی (1) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی نزیكەی (15) هەزار دۆلار عمولە وەردەگیرێت.
ماڵپەڕەکە لە زاری فرۆشيارەکانی دۆلارەوە
ئەوەش ئاشکرا دەکات: "دوای ئەوەی كڕیارەكە دۆلارەكەمان لێدەكڕێت، لە بەرامبەردا
بڕێک پارەی عیراقيمان رادەست دەكات، ئەوەی تەنیا لێرەدا پێویستە ئەنجامدانی تەلەفونێكە
لەگەڵ كەسێك لە دوبەی یان لە توركیا، تا پارەكەی بەكاش
بگاتە دەستی کڕیارەکە".
میدل ئیست ئای بەریتانی ئاماژە بەوەش دەکات:
"ئەو كەسانەی هەوڵی رەوانەكردنی دۆلار دەدەن لە عیراقەوە، یان وڵاتانی دراوسێن
و بەدەست كێشەی نەختینەوە دەناڵێنن، یاخود كەسانێكن پێویستیان بەسپیكردنەوەی پارەكانیانە".
لە کۆتایدا ماڵپەڕەکە لە راپۆرتەکەیدا ئەوەش
رووندەکاتەوە: "بەردەوامبوونی ئەو دۆخەی ئێستا مانای داڕمانی ئابووری عیراقە
بەمنزیكانە و دەستەوسان بوونی حكومەت لەدابینكردنی مووچەی مانگانەو دابینكردنی پارە
بۆ پرۆژەكان".
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکەی میدل ئیست ئای کلیک لێرە بکەن
هەواڵی زیاتر
-
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26 -
خۆپیشاندانەکان یاسای هەڵبژاردنی لە پەرلەمان پەکخستووە
02:32 PM - 2023-03-26 -
سپۆرت میدیا لە ژێر چەتری مەكتەبی راگەیاندن كرایەوە
01:15 PM - 2023-03-26
ئەمانەش ببینە
فراكسیۆنی یهكێتی: لایهنێك بۆ دوو كورسی سازشی لهسهر كهركوك كرد
03:18 PM - 2023-03-27
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
01:43 PM - 2023-03-27
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
11:00 AM - 2023-03-27
حاجی مهسیفی: دهستكهوتهكانتان تهنها شكستن
05:43 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26