riklam

قوباد تاڵەبانی: لایەنەکان پشتگیری زیاتری حکومەت بکەن

کوردستان 05:28 PM - 2023-01-31
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی کۆبوونەوەکانی لە بەغدا لەگەڵ موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە و پێکەوە دۆخی سیاسی عیراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا رۆژی سێ شەمە 31ی کانوونی دووەمی 2023، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پشتیوانی کردن لە رێککەوتنی گشتگیر لەسەر بنەمای دەستوور لەنێوان هەولێر و بەغدا کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی کوردستان بێت. هەردوولاش هاوڕابوون حکومەتی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی دەرفەتی پێ بدرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لەوانەش  ناکۆکییەکانی  نێوان هەرێم و بەغدا.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا داواکاریی سەرەکی هەموو خەڵکی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکانە، هەربۆیە پێویستە لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتی عیراق پشتگیری زیاتری حکومەت بکەن تا بتوانێت وەڵامی داواکارییەکانی هاووڵاتیان بداتەوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket