هەرێمی کوردستان بەرگەی سەرکێشیەکی تر ناگرێت!
بیروڕا 07:48 PM - 2023-01-30دەشتی عەبدولڕەحمان
دەشتی عبدالرحمن
- کورد و هەرێمی کوردستان لە زەمەنی دەسەڵاتی تاک جەمسەری ئەمریکادا، زۆرترین دەستکەوتی نەتەوەیی و سیاسی بە دەستهێناوە، بە مانایەکی تر، زۆربەی ئەو دەستکەوتانەی بە دەستی هێناوە، لەو زەمەنە بووە کە ئەمریکا دەسەڵاتی ڕەهای هەبووە بەسەر جیهانەوە. هەر لە کۆنگرەی ئاشتی پاریس و سیڤەرەوە، کە بۆ یەکەمین جار کورد نزیک دەبێتەوە لە هەلی بە دەست هێنانی سەربەخۆیی، زەمینەسازی ڕاپەڕینی ساڵی ۱۹۹۱ و پاشان بە یاسایی و دەستوریکردنی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ۲۰۰۳، ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتانە بۆ گەلی کورد و هەرێمی کوردستان.
- زۆربەی جاریش کە تووشی شکست و زیانی گەورە بۆتەوە، دەرئەنجامی سەرکێشی و لادان بووە لە خواستی ئەمریکیەکان، بە نموونە سەرکێشی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم، کە بە ڕوونی خواستی ئەمریکا ئەوەبوو؛ هەرێمی کوردستان ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دوا بخات بۆ کاتێکی گونجاوتر، بەڵام وا بینیمان وێڕای ئەوەی کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ ئەوەبوو کە پێچەوانەی خواستی ئەمریکا هەنگاو نەنێین و ڕیفراندۆم دوابخرێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان تاکڕەوانە پڕۆسەکەی ئەنجامداو ئەم سەرکێشیەش بووە مایەی زیانێکی گەورەی نەتەوەیی و سیاسی و دیبلۆماسی بۆ کورد و تا ئێستاش باجەکەی دەدەین!
- بۆیە زۆر گرنگە کورد و هەرێمی کوردستان، بۆ داهاتووی خۆی، وێڕای ڕاگرتنی باڵانس لە پەیوەندیە هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتیەکان، لە چوارچێوەی ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی ئەمریکا هەنگاو بنێ و لەو ڕێیەوە پەرە بە ژیانی سیاسی و حوکمڕانی خۆی بدات.
- لە ئێستا دوواین پرس کە ئەمریکیەکان بە جددی بۆی هاتوونەتە سەر هێڵ و بە ڕوونی لەو بارەیەوە خواستی خۆیان بە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە، پرسی ناکۆکی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە داوا دەکەن هەرچی زووە ناکۆکیەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و بگەنە ڕێککەوتن. گەیاندنی پەیامەکەش لە ڕێگەی هەمان ئەو نێردەیەوەیە کە پەیامی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی گەیاندە سەرکردایەتی سیاسی کورد! بۆیە گومان دەکرێت سەرکێشی کردن لە جێ بەجێ کردنی ئەم پەیامەش، هەمان باجی سەرکێشی ڕیفراندۆمی هەبێ و کورد بخاتە گۆشەیەکی تری شکستەوە کە ئەمجارەیان هەستانەوەی ئەستەم تربێت لە ڕابردوو!
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک هێزێکی بەرپرسیار لە بەرامبەر ئەزموونی هەرێمی کوردستان و وەک هەمیشە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی، بە تێگەیشتنێکی قوڵی دیبلۆماسیانەو نیشتمانیانەوە، بەرەو پیری پەیامەکەی ئەمریکا چووەو لەو بارەیەوە هەنگاوە پێویستەکانی پابەندبوونی بە پەیامەکەوە گرتۆتەبەر، بەڵام ئەوەی جێگەی گومان و پرسیارە، ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمجارەشیان وەک ڕابردوو، بەرژەوەندیە حزبیەکانی دەخاتە پێش بەرژەوەندیە گشتیەکان و خۆی و کوردستان دووچاری شکستێکی تر دەکاتەوە؟ یاخود ئەزموون لە هەڵەو سەرکێشیەکانی ڕابردوو وەردەگرێت و بەرپرسیارانەتر مامەڵە دەکات؟
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جهزای سهید مهجید وهك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جهزای سهید مهجید وهك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18