یەكێتی كارەكانی ئینستیوتی خوێندنی كوردی لە بەرلین بەرزدەنرخێنێت
ی ن ک 03:41 PM - 2023-01-25
ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و دكتۆر فەریاد فازڵ عومەر سەرۆكی ئینستیوتی خوێندنی كوردی لە بەرلین
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاس و دەستخۆشی لە دكتۆر فەریاد فازڵ و ئینستیوتی خوێندنی كوردی لە بەرلین دەكات، لە پای هەوڵ و ماندبوونیان لە ناساندنی زیاتری ئەدەبی رەسەنی كوردی.
ئارێز عەبدوڵلا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاری بەیاوەری بەشێك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، هەڤاڵان، جوتیار نوری و رەهبەری سەیدبرایم و خەمینە ساڵح، پێشوازییان لە دكتۆر فەریاد فازڵ عومەر مامۆستای زمان و ئەدەب و مێژووی كوردو سەرۆكی ئینستیوتی خوێندنی كوردی لە بەرلین و مامۆستا رەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنكەی ژین كرد.
لە دیدارەكەدا بە ناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە سوپاس و دەستخۆشی لە دكتۆر فەریاد فازڵ و ئینستیوتی خوێندنی كوردی لە بەرلین كرا، لە پای هەوڵ و ماندبوونیان لە ناساندنی زیاتری ئەدەبی رەسەنی كوردی و وەرگێڕانی چەندین بەرهەمی شیعری شاعیرانی كورد وەك ئەحمەدی خانی، مەلای جزیری و عەبدوڵلا گۆڕان.
لە بەرامبەردا دكتۆر فەریاد فازڵ، وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و بەسەركردنەوەیە باسی لە هەوڵەكانی خۆی وەك ئەكادیمستێكی كورد و ئینستیوتی خوێندنی كوردی لە بەرلین كرد و رایگەیاند: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە ئەدەبیاتی رەسەنی كوردی بۆ زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و زمانەكانی دیكە وەربگێڕین، چونكە ئەو گواستنەوەیە بۆ كورد گرنگە و دەبێت كارێكی وابكەین كە نەتەوەكانی دیكە ئێمە لەڕێی ئەدەبیات و شارستانیەتە رەسەنەكەمانەوە بناسن".
هاوكات باس لە كار و پرۆژەی پێكەوەیی كرا و لەداهاتوودا مەكتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاری هەماهەنگ بێت لەگەڵ بەڕێزیان بۆخزمەتی زیاتری ئەدەب و رۆشنیبیری كورد بە جیهان.
کوردێك خەڵاتی لێهاتوويی سەرۆککۆماری ئەڵمانیا وهردهگرێت
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵهبانی: كاك ئارام هیوای لهنێو كۆمهڵانی خهڵكدا ژیاندهوه
11:06 AM - 2023-01-31 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوایهك ئاڕاستهی بانكی ناوهندی دهكات
10:52 AM - 2023-01-31 -
سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی شارە شکور دا دەکات
09:03 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
06:00 PM - 2023-01-30
ئەمانەش ببینە

کوردستان 11:42 AM - 2023-01-31 سەرۆک بافڵ: پارێزەری ئەو خاکە دەبین کە خوێنی کاک ئارامی لەپێناودا رژا
45 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی ئارامی سەركردەدا تێدەپەڕێت
09:22 AM - 2023-01-31
قوباد تاڵەبانی: یەكەم و کۆتا بژاردەی هەرێم و عیراق رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەنە
10:30 PM - 2023-01-30
قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
08:54 PM - 2023-01-30
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
03:53 PM - 2023-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
هەرێمی کوردستان بەرگەی سەرکێشیەکی تر ناگرێت!
بیروڕا 07:48 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
کوردستان 06:00 PM - 2023-01-30 -
داهاتی ئهمڕۆی سلێمانی زیاتر له 1 ملیار دیناره
کوردستان 05:13 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
کوردستان 03:53 PM - 2023-01-30 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شههیدان دهكات
کوردستان 03:11 PM - 2023-01-30 -
سوپاسنامەی خاتوو كافیە سڵێمان
ی ن ک 01:08 PM - 2023-01-30 -
قوباد تاڵهبانی لهگهڵ فراكسیۆنی یهكێتی كۆبوهوه
ی ن ک 11:18 AM - 2023-01-30 -
یادێك بۆ ههردوو شەهیدى فهرمانده حوسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح شوانی
کوردستان 10:40 AM - 2023-01-30