riklam

کاروان گەزنەیی: مۆڵەتی شۆفێری بەبازرگانی دەکرێت

کوردستان 12:53 PM - 2023-01-25
کاروان گەزنەیی PUKMEDIA

کاروان گەزنەیی

لەبارەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و پێدانی تەندەرەکە بە کۆمپانیایەکی ئەڵمانی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: " کۆمپانیا قازانج دەکات و حکومەت لێخۆشبوونی بۆ دەکات!".

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رادەگەیەنێت:"وەزارەتی ناوخۆ بە بێ ڕاگەیاندنی هیچ جۆرە تەندەرێک، کۆمپانیایەکی ئەڵمانی هێناوە بۆ نوێکردنەوەو دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان، کە هەر مۆڵەتێک- ئەگەر لە بارێکدا شۆفێر هیچ پابەندی و پێشینەیی دارایی نەبێت- نزیکەی (٧٠) هەزار دینار تێچووی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەیەتی، بەڵام ئەگەر پابەندی پێشینەی بەهۆی تەواو بوونی ماوەی مۆڵەتەکەی هەبێت، ئەوا مانگانە بڕی (٥) هەزار و ساڵانە سەرووی (٦٠) هەزار دینار دەبێت".


لەچەند خاڵێکدا کاروان گەزنەیی مەترسییەکانی ئەم جۆرە مامەڵەیەوە دەخاتەروو، بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەکەم: ئەمە بەبازرگانیکردنی مۆڵەتی شۆفێرییە- لە بری خزمەتکردن بە بەرژەوەندی گشتی، ئەمە خزمەتکردنە بە کۆمپانیایەک و ئەوانەی کە دەکرێت هاوبەش و شەریکبن لەگەڵیدا!

دووەم: هەر هاووڵاتییەک مۆڵەت دەربکات، بێشک دەبێت هەموو زانیارییە کەسییەکانی بدات بە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمەش خراپ بەکارهێندراوە لە ڕابردووداو مەترسی هەیە لەسەر مافی تاکەکەس لەڕووی زانیاری کەسییەوە.

سێیەم: سەرباری ئەمانەی سەرەوەش، ڕۆتیناتێکی ئیداری زۆر دروست دەکات، چونکە بۆ هەر کۆدێک دەبێت چاوەڕوان بکرێت تا لە هەولێرەوە بە شێوەی مەرکەزی دەگەڕێتەوە.

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: "سەرباری ئەوەی کە ئەم تەندەرە نایاساییە بۆ بەهەدەردان دراوە بە کەرتی تایبەت، ئێستا حکومەتی هەرێم لە بری وەرگرتنی باجێکی زۆر لە کۆمپانیاکە بۆ خزمەتی گشتی، لێخۆشبوونی هەموو ڕسوماتێکی بە ڕێژەی سەدا سەد بۆ هاوردەکردنی کارتەکان بۆ کردووە لە فڕۆکەخانە، کە ئەمەش دووبارە پێچەوانەی بەرژەوەندی گشتییە. واتا وەزارەتی دارایی لێخۆشبوونی سەدا سەدی بۆ کۆمپانیاکە کردووە بۆ هاوردەکردنی کارتەکان، لەکاتێکدا پارەکەی بە چەند هێندە لەسەر هاووڵاتییان هەژمار دەکەن!".

"لە پێناوی چاکەی گشتی و ئەرکی پەرلەمانیمان، ئەم بابەتەمان ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی کردووە و بەهیواین ئەنجامی هەبێت!"، گەزنەیی وایوت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket