هه‌ڵبژاردن جێی بایه‌خی یه‌كێتییه
کوردستان 12:29 PM - 2023-01-24
هه‌ڵبژاردن جێی بایه‌خی یه‌كێتییه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێك كه پرۆسه دیموكراسییه‌كه نه‌كرێته ئامانج و لایه‌نه‌كان ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆیان به‌ده‌ستبهێنن، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كێتی چه‌ند مه‌رجێكی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه كه خزمه‌ت به پرۆسه‌كه ده‌كات و به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانیش پشتیوانی ده‌كه‌ن.
چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان هاوڕان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوته‌ریب كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و پاشان پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران.
یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ی پێشتر رایگه‌یاندبوو كه خۆی له پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌بینێته‌وه".
" ئه‌و مه‌رجانه‌ی یه‌كێتی له‌پێناو هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد داوای ده‌كات، داوای لایه‌نه‌كانیشه‌و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان دوور له‌ساخته‌كاری ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆیان بزانن، تا بتوانین به‌هه‌موومان خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه ئاشت بكه‌ینه‌وه" زیاد جه‌بار وای وت.
ده‌شڵێت:" یه‌كێتی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نۆدا له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتووه كه هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن به‌سازانی لایه‌نه‌كان بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا به‌شێكی زۆری ئه‌و رێككه‌وتنه كه هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له‌خاڵه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و یه‌كێتی داوای جێبه‌جێ كردنی ده‌كات".
لایه‌نه‌كان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنیان ده‌وێت
چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان هاوڕان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوته‌ریب كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و پاشان پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران.
رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: " هه‌فته‌ی رابردوو چوار حزبی سه‌ره‌كی له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كۆبووینه‌وه و ئاماده‌یی خۆمان نیشاندا بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد".
"هه‌ر چوار لایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵیدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرێته‌وه و پاشان هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بدرێت" رزگار حاجی حه‌مه واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت: " بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌مان هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان هه‌بووه سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و كاتێك به كۆمسیۆن بدرێت تا بتوانێت تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه".
یه‌كێتی پرۆسه دیموكراسییه‌كان پشتگوێ ناخات
یه‌كێتی گرنگی به پرۆسه دیموكراسییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و هه‌ڵبژادنیش وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی گرنگی دیموكراسی جێی بایه‌خێتی.
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" یه‌كێتی هه‌میشه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنی پرۆسه‌كانی دیموكراسی بووه له‌هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ڵبژاردنیش یه‌كێكه له‌پرۆسه گرنگه‌كانی دیموكراسی له‌هه‌موو جیهاندا".
" فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن و پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان له په‌رله‌مان هه‌بێت داوای یه‌كێتیه كه ئه‌مه‌ش واده‌كات زیاتر هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دوور له‌ساخته‌كاری ته‌زویر به‌ڕێوه‌بچێت، بێگومان به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانیش هه‌مان داوایان هه‌یه" نێروه‌یی وای وت.
ده‌شڵێت:" یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆچوونی روونه‌و له‌گه‌ڵ دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن نییه‌و نه‌بووه، به‌ڵام ناكرێت وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجامبدرێت كه‌ته‌نها یه‌ك لایه‌ن لێی رازی بێت و لایه‌نه‌كانی دیكه لێی ناڕازیی بن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵه‌بانی: كاك ئارام هیوای له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ژیانده‌وه
11:06 AM - 2023-01-31 -
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندی ده‌كات
10:52 AM - 2023-01-31 -
سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی شارە شکور دا دەکات
09:03 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
06:00 PM - 2023-01-30
ئەمانەش ببینە

کوردستان 11:42 AM - 2023-01-31 سەرۆک بافڵ: پارێزەری ئەو خاکە دەبین کە خوێنی کاک ئارامی لەپێناودا رژا
45 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی ئارامی سەركردەدا تێدەپەڕێت
09:22 AM - 2023-01-31
قوباد تاڵەبانی: یەكەم و کۆتا بژاردەی هەرێم و عیراق رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەنە
10:30 PM - 2023-01-30
قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
08:54 PM - 2023-01-30
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
03:53 PM - 2023-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
هەرێمی کوردستان بەرگەی سەرکێشیەکی تر ناگرێت!
بیروڕا 07:48 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
کوردستان 06:00 PM - 2023-01-30 -
داهاتی ئه‌مڕۆی سلێمانی زیاتر له 1 ملیار دیناره
کوردستان 05:13 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
کوردستان 03:53 PM - 2023-01-30 -
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شه‌هیدان ده‌كات
کوردستان 03:11 PM - 2023-01-30 -
سوپاسنامەی خاتوو كافیە سڵێمان
ی ن ک 01:08 PM - 2023-01-30 -
قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی كۆبوه‌وه
ی ن ک 11:18 AM - 2023-01-30 -
یادێك بۆ هه‌ردوو شەهیدى فه‌رمانده حوسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح شوانی
کوردستان 10:40 AM - 2023-01-30