riklam

سەرۆککۆماری نەمسا دوو شانۆکاری کورد خەڵاتدەکات

کوردستان 11:15 AM - 2023-01-24
 سەرۆککۆماری نەمسا دوو شانۆکاری کورد خەڵاتدەکات PUKMEDIA

سەرۆککۆماری نەمسا دوو شانۆکاری کورد خەڵاتدەکات

سەرۆک کۆماری نەمسا دوو شانۆکاری کورد خەڵات دەکات وەزیری رۆشنبیری هەرێمیش دەڵێت: "ئێوە جێی شانازی ئێمە و گەلەکەتان و هەموو هونەرمەندانی شانۆکارن".

هەردوو هونەرمەندی شانۆکار دکتۆر نیگار حەسیب قەرەداخی و شەماڵ عومەر لە ڕێی لابۆری لالش و بەرهەمە شانۆییەکانیان و ئەزموونیان لە وڵاتی نەمسا دەبنە سیمبولێک و خەڵاتی رێزلێنانی سەرۆککۆماری نەمسا وەردەگرن.

هەر لەو بارەیەشەوە حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: "سڵاوی ئێمەتان، لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبێت و بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی هونەریی وڵاتی نەمسا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ پیرۆزباییتان لێ دەکەین و بە چاوی ڕێز و ستایشەوە دەڕوانینە ئەم دەستکەوتە گەورە و شایستەیە بۆ ئێوە کە دوو هونەرمەندی دیار و پایەداری گەلەکەمانن و هاوکات لە ڕێی لابۆری لالش و بەرهەمە شانۆییەکانتان و ئەزموونی پڕ بەهاتان لە وڵاتی نەمسا، بوونەتە سیمبوولێک کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەم خەڵاتە ڕێزی لێناون".

دەشڵیت:"ئێوە بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە سەلماندووتانە کە وێڕای ڕۆڵی پڕ بایەختان لە هونەرەکەتاندا، هەروەها باڵوێزێکی دیار و کاریگەری گەلی کوردستانیشن لە نەمسا و هەموو ئەو وڵاتانەی کار و بەرهەمەکانتانی تێدا پێشکەش دەکەن".

وەزیری رۆشنبیری ئەوەش دەڵێت: "ئێوە جێی شانازی ئێمە و گەلەکەتان و هەموو هونەرمەندانی شانۆکارن لێرە لە کوردستان و لەوێش لە وڵاتی نەمسا. هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین و بە ئێوەوە سەربەرزین".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket