riklam

هه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام گه‌یشته‌ بانی مه‌قان

کوردستان 03:27 PM - 2023-01-23

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام و سه‌وزكردنی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ و بڕیاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی سلێمانی قۆناغێكی نوێی سه‌وزكردنی ده‌ستپێكرد. 

هاوكار جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ PUKMEDIA  رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٣ ی ١ ی ٢٠٢٣ ده‌ستمان كرد به‌ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕواندنی نه‌مام له‌پڕۆژه‌ی دارستانی بانی مه‌قان سه‌ر به‌هۆبه‌ی دارستان و پاوانی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تیمه‌كان ده‌ستبه‌كاربوون بۆ به‌رفراوانكردنی رووبه‌ری دارستانه‌كه‌ و سه‌وزكردنی، هه‌نگاوی یه‌كه‌میش دروستكردنی گرادۆنی و لێدانی چاڵه‌". 

وتیشی:" به‌پشت به‌ستن به‌ توانای ئه‌ندازیاران و سه‌رپه‌رشتیارانی شاره‌زا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌". 

له‌باره‌ی سووده‌ ژینگه‌ییه‌كانی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام له‌سنوری پرۆژه‌كانیاندا، ئارام حازم لێپرسراوی هۆبه‌ی دارستان و پاوانی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند:"به‌سوپاسه‌وه‌ هه‌ڵمه‌ته‌ یه‌ك ملیۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ بۆ نه‌مام رواندن سنوری هۆبه‌كه‌یانی گرتۆته‌وه‌ و سه‌ره‌تا له‌ دارستانی بانی مه‌قان ده‌ست به‌ئیش كراوه‌ و بڕێكی باش نه‌مام له‌سنوره‌كه‌یان ده‌ڕوێنرێت ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رفراوانكردنی دارستانه‌كان و  زیادكردنی رووپۆشی سه‌وزایی و پاراستنی خاكه‌كه‌ له‌داخوران و زیادبوونی ئاوی ژێرزه‌وی به‌تایبه‌ت له‌سنوری بانی مه‌قان و چه‌مچه‌ماڵ كه‌پێویستی به‌گرنگی پێدانی زیاتره‌ له‌ڕووی ژینگه‌ییه‌وه‌. 

#ئاشتكردنه‌وه‌ی_سلێمانی

PUKMEDIA 

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket