riklam

چلەی ماتەمینی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر بەڕێوەدەچێت

کوردستان 10:08 AM - 2023-01-21
فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی گشتی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان

فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی گشتی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان

ئەمڕۆ رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی گشتی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

بەئامادەبوونی كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهیدی فەرماندە و ژمارەیەكی زۆر لەلێپرسراوانی حزبی و حكومی, لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی گشتی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، سەعات 3ـی دوانیوەڕۆ لە تەلاری هونەر دەستپێدەكات.

سەر لە بەیانی رۆژی 19-10-2022، هێزێكی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك لە دژی تیرۆریستانی داعش چوونە سنووری ناحیەی زینانە، بەڵام بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەكانی هێزەكەدا تەقیەوە و بەو هۆیەوە ئەفسەرێك بە ناوی ملازمی یەكەم زوهێر فایەق شەهید بوو، هەروەها فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ ئاكام عومەر و چەند پێشمەرگەیەكی تر بریندار بوون.

دوای 10 رۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی فەرماندە ئاكام بە فرۆكەیەكی تایبەت و بەهاوڕێیەتی تیمێكی پزیشكیی تایبەتەوە بە مەبەستی چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەكانی وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە دوای 54 رۆژ لەوەرگرتنی چارەسەری پزیشكی و لەڕۆژی 12-12-2022، فەرماندە ئاكام شەهید بوو و چووە كاروانی نەمران.

لە رۆژی شەممە 17-12-2022 ، لەرێوڕەسمێكی پڕشكۆدا بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و سەرۆكی پەرلەمان و نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك و سكرتێری حزبە كوردستانی و عیراقییەكان و باڵیۆز و كونسوڵ و دیپلۆماتكار و نێردە سەربازییەكانی هاوپەیمانان و حكومەتی عیراق هەروەها ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و سەركردایەتی یەكێتیی و لایەنە سیاسییە كوردستانی و عیراقییەكان، لە فرۆکەخانەی نێودەولەتی سلێمانی پێشوازی لە تەرمی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی هێزی كۆماندۆی كوردستان کرا و هەمان رۆژ لە زێدی خۆی لەشاری هەولێر بەخاک سپێردرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەڕاسیمەکەدا باسی رۆڵ و کاریگەری شەهید ئاکامی لە یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و تەنانەت یەکڕیزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و رایگەیاند: "شەهید ئاکام خۆی کردە قوربانی ئەو بیروباوەڕەی هەیبوو کە تەنها بەرگریکردن بوو لە خاکی نیشتمان و یەکڕیزی کورد".

سەرۆک بافڵ وتیشی: "شەهید ئاکام توانی هێزێکی بچوک بکاتە ئەو هێزە گەورەیەی کە ئێستا ناوی هێزی کۆماندۆی کوردستانە و هەموومان شانازی پێوەدەکەین، هەروەها رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە تێکشکاندنی داعش و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان و هەوڵیدا بۆ رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket