riklam

ئەندامێکی سەرکردایەتی: پەیامەکەی سەرۆک بافڵ پەرۆشییە بۆ یەکڕیزی کورد

کوردستان 06:47 PM - 2023-01-20
سالار سەرحەد خەلیفە

سالار سەرحەد خەلیفە

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، پەیامەکەى سەرۆک بافڵ بەرپرسیارێتییە بۆ پشتیوانی لە پارچەکانی تری کوردستان و هەموو هێزە سیاسییەکانیشی خستوەتە بەردەم بەرپرسیاریەتی، هاوکات درکی بەبۆشایی سیاسی سەرۆک مامجەلال و کاک نەوشیروان مستەفا کردوەو هەنگاوی کرداری ناوە بۆ داڕشتنی نەخشە ڕێگایەکی سیاسی نوێ.

سالار سەرحەد خەلیفە یونس ئەندامى سەرکردایەتى و لێپرسراوى بۆردى پەیوەندییە کوردستانییەکانى یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ  سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA سەبارەت بە پەیامى سەرۆک بافڵ بۆ یەکریزى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند: "لەو پەیامەدا سەرۆک بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، بەڕوون و راشکاوی بە هەموو لایەنەکان بە تایبەت پارتى دیموکراتى کوردستان دەڵێت "ئێستا کورد لە هەموو قۆناغێک زیاتر پێویستی بە یەکریزی و یەکهەڵوێستی هەیە، بۆ رێکخستنەوەی ناو ماڵەکەی و خۆ سازدان بۆ بەرگری لە مافەدەستورییەکانی لە بەغدا، و پێداگرى لەسەر پشکی هەرێم لە بودجە و پاراستنى دەستکەوتەکانمان".

 

سەرۆکی یەکێتی تەرکیزی خستوەتە پرسی نەتەوەیی

"سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە پەیامەکەیدا زیاتر تەرکیزی خستۆتەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، بەتایبەت ئەو پرسانەی کە پەیوەستن بە ماف و گوزەران و شایستە داراییەکانى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان، و جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد و ماددەی 140، و رێکخستنەوەى هێزى پێشمەرگەى کوردستان" سالار سەرحەد وایوت.


لێپرسراوى بۆردى پەیوەندییە کوردستانییەکانى یەکێتی رایگەیاند:  "پەیامەکەى سەرۆک بافڵ بەرپرسیارێتییە بۆ پشتیوانی لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، هاوکات هەموو هێزە سیاسییەکانیشى خستۆتە بەردەم بەرپرسیارێتى مێژووى و بە بیرى هێناونەتەوە، ئەو کاتەى کە سەرکردە و کارەکتەرە سیاسییەکانی کورد، وەک یەک تیمى نیشتیمانى لە ئەنجوومەنى حکوم بەشداریان کرد لە بونیادنانەوەى عێراقێکى دیموکراتى فیدڕاڵ و نوسینەوەى دەستور، و چەسپاندنى مافەکانى گەلى کورد، هاوکات کە "سەرۆک مام جەلال" و  (کاک مەسعود)یش، رێککەوتنی ستراتیجیان ئیمزاکرد، هەرێمى کوردستان لە قۆناغی زێڕینی سیاسی ئەمنی و ئابوریدا بوو، بۆیە  پێویستە سەرکردایەتی کورد و بەتایبەتی تریش سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سوود لەو ئەزموونە وەربگیرێت".

وەک سەرکردەیەکى نیشتیمانى هەنگاوی کردارى ناوە بۆ داڕشتنی نەخشە رێگایەکی سیاسی نوێ

سالار سەرحەد خەلیفە یونس دەشڵێت: "سەرۆک بافڵ تاڵەبانى درکى بە بۆشایى سیاسەتى حەکیمانەى "سەرۆک مام جەلال"، لە هەرێم و عێراق و ناوچەکە، و سیاسەتى مەیدانى و راشکاوانەى (ڕەوانشاد کاک نەوشیروان)، کردووە، بۆیە وەک سەرکردەیەکى نیشتیمانى هەنگاوی کردارى ناوە بۆ داڕشتنی نەخشە رێگایەکی سیاسی نوێ و بەرپرسیارێتیەکى گەورەى مێژووى و سیاسیشى خستۆتە ئەستۆى خۆى، کە ستراتیجێکی روون و  پانتاییەکی گەورەى لێکتێگەیشتنى خستۆتە بەردەم لایەنەکان، بۆ یەکلاکردنەوەى کێشەکان و کۆتایهێنان بە بنەبستى سیاسى و دروستکردنى کۆدەنگى نیشتیمانى.


ئەوەش دەڵێت: "دەستپێشخەرییەکانى رابردووى (سەرۆک بافڵ)، بۆ یەکریزى، سەلماندوێتى تاکرەوى و میتۆدى کەمینە و زۆرینەى بۆ بەرێوەبردنى ئەم ئەزموونە، سەرکەوتوو نابێت و کورد لێى زەرەرمەندەبێت، بۆیە گرنگە کە تەبایی و یەکریزی ناوماڵی کورد لە هەرێمى کوردستان و بەغداد  رەنگدانەوەی هەبێت، هەر لەو سۆنگەیەشەوە سەرۆک بافڵ دەستپێشخەرى کردووە بۆ کۆبوونەوەى لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان، لەماوەى رابردووش لەسەر هەمان سیاسەتى پیرۆزى سەرۆک مام جەلال، و لە ماڵەکانى (مام)، لە (دوکان و بەغدا)، چەترى کۆکەرەوەى هێزە سیاسییە کوردستانییەکان، و هێزە عێراقییەکان بووە، (سەرۆک بافڵ)، جارێکى تر ماڵى مامى کردەوە بە ماڵى چارەسەری کێشە سیاسییەکان.

سەرۆک بافڵ خەمی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم بووە

"سەرۆک بافڵ لە کۆبوونەوەکانى (دوکان و بەغداد)، لە خەمی یەکڕیزی و پاراستنى مافى کورد لە بەغداد، و پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى هەرێمى کوردستان وعێراق بووە، لە کۆبوونەوەکانى داهاتووش (بافڵ تاڵەبانى)، کۆڵنادات و دەیەوێت یەکڕیزی بێتە ئاراوە، و سەنگ و دەنگى کورد لە بەغداد بەهێز بێت و کوردستانیش ئاوەدانتربێت"٫ سالار سەرحەد وایوت.

سالار سەرحەد وتیشى: "پەیامەکەى سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، کاریگەری و رەنگدانەوە زۆری لە سەر پێگەی هەرێمی کوردستان و مافەرەواکانی گەلی کورد لە بەغداد دەبێ‌... ئێستاش قەوارەى هەرێمی کوردستان و پاراستنى ماف و دەستکەوتەکانمان لە بەغداد، پێویستی بەوەهەیە هەموو هێزە سیاسییەکان بەبێ جیاوازى و بەبێ رەچاوکردنى ژمارەى کورسى پەرلەمان، خۆیان بە بەرپرسی هەموو پرس و کێشەکان بزانن٫ بۆیە پەیامەکەى (19/1/2023)-ى سەرۆک بافڵ زۆر روونە، کە تێکدانی یەکڕیزی نیشتیمانی، و سەرقاڵکردنى خەڵک بە ململانێکانەوە، خیانەتە و خزمەت بەم هەرێمە ناکات".

سەروەریەکەی یەکێتی بەلاوەنانی بەرژەوەندی حزی هاتۆتە کایەوە


لێپرسراوى بۆردى پەیوەندییە کوردستانییەکانى یەکێتی لە دیمانە رۆژنامەوانییەکەی بۆ PUKMEDA ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد: "دەستپێشخەرییەکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ رێککەوتن لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان، لە بنەڕەتدا بۆ پاراستنی کیانی هەرێم، وچاکسازی لە حوکمڕانی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵانى خەڵکى کوردستانە، ئەم سەروەریەى یەکێتیش بە لاوەنانی بەرژەوەندی حیزبی‌ و تاکە کەسی هاتۆتە دی".


دەشڵێت: "هاوپەیمانیەتی ستراتیژی (یەکێتى و پارتى)، لەرابردوو توانی زۆر کاری گرنگ بکات، دیارترینیان کارکردنی پێکەوەیی و یەکتر قبوڵکردن بووە، ئەگەر بەشێوەیەکی کاڵیش بوبێت، بۆ ئێستاش گرنگە کە سازانی لایەنەکان هەبێت، و رێکەوتن و هاوپەیمانیەتیەکان ئامانجەکانی بگۆردرێن و گشتگیر بکرێت و یەکریزیەکی نیشتیمانی پێکیهێنرێت".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket