riklam

‏یەکێتی رێز لەخەباتی تێکۆشەرە دێرینەکان دەگرێت

ی ن ک 05:45 PM - 2023-01-20

رۆژی هەینی ٢٠٢٣/١/٢٠ بورهان سەعید سۆفی لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران، بەیاوەری  شەمۆل ئاشتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە قەزای کۆیە ژمارەیەك فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی بەسەرکردەوە.

لەو سەردانەدا بورهان سەعید سۆفی، لە تەندروستی و گوزەرانی پرسین، تیشکی خستەسەر خەبات و تێکۆشانیان لە مێژووی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە بە ڕێزەوە لە قوربانیدانیان دەڕوانێت و بەئەرکی  خۆی دەزانێت کە خزمەتییان بکات. هەروەها پێی ڕاگەیاندن کە بەهەموو توانایەکییەوە پاڵپشت و پشتیوانیان دەبێت لەپێناوی فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و بەدەستهێنانی کۆی ماف و ئیمتیازەکانیان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket