یەکێتی خۆی بە پارێزەری ئێزدیەکان دەزانێت
کوردستان 02:28 PM - 2023-01-20
شەنگال
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە پارێزەری مافەکانی ئێزیدییەکان دەزانێت و لەهەرێم و عیراق و جیهانیش کاریان بۆ دەکات و بە هەوڵ و پێداگرییەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی توانرا کێشەی نیوسه‌ده‌ی ئێزدییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ تاپۆکردنی موڵکوماڵیان لە زێدی خۆیان چارەسەر بکرێت و حکومەتی عیراق بڕیاری تاپۆکردنی زەویەکانیان بدات.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی خوشك و برا ئێزیدییه‌كان دەکات و دەڵێت: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتیوان ده‌بێت له پاراستنی ئێزدییه‌كان و كه‌لتووره ره‌سه‌نه‌كه‌یان، وه‌كچۆن سه‌رسه‌ختانه هه‌وڵ بۆ سۆراغ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئازیزانه‌مان ده‌دات كه تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره".
هەر لەو بارەیەوە غه‌یاس سورچی لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "كێشه‌ی زه‌وی و زاری ئێزدییه‌كان بۆ نزیكه‌ی 50 ساڵ له‌مه‌وپیش ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هه‌وڵی سه‌رۆك بافڵ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ی ده‌كرد كه ئه‌وەش باوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتییه به‌مافی پێكهاته‌كان به‌گشتی و له‌ناویاندا ئێزدییه‌كان".
"له‌كۆتای ساڵی رابردوو به‌هه‌وڵی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دوای چه‌ندین دانیشتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و هاوكات به‌هه‌وڵی نوێنه‌رانی یه‌كێتی له‌به‌غدا بڕیاردرا زه‌وی و زاره‌كانیان به ره‌سمی به‌ناوی خوشك و برایانی ئێزدی بكرێن، كه‌له‌سه‌نته‌ری شه‌نگال و هه‌ردوو ناحیه‌ی تلعوزێر و سنونێ بێت"، سورچی وایوت.
لێپرسراوی راگه‌یاندی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره بۆ ئێزدییه‌كان زۆر دڵخۆشكه‌ره‌و رێگایان بۆ خۆش ده‌كات زیاتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌له ئه‌وروپا ده‌ژین".
"له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیارێكی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گشتگیر و هه‌میشه‌یی بۆ ئێزدییه‌كانی شه‌نگال په‌سه‌ند كرد، به‌پێی بڕیاره‌كه زه‌وییه‌كانیان له 11 كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون تاپۆ ده‌كرێن له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31