بڕیاری به‌جینۆساید ناساندنی ئێزدییه‌كان به‌رزده‌نرخێنرێت
کوردستان 05:18 PM - 2023-01-19
به‌جینۆساید ناساندنی ئێزدییه‌كان
ئه‌مڕۆ 19-1-2023 په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا دانیشتنی ئاسایی خۆی تایبه‌ت كرد به‌پرسی به جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی تیرۆرستانی داعش دژ به هاووڵاتیانی ئێزدی و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆمه‌ڵكوژی تاوانی ئێزدییه‌كانی به جێنۆساید ناساند.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌ستخۆشی له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت و هه‌وڵه‌كانیان به‌رزده‌نڕخێنرێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی: په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیارێكی گرنگی دا
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه..
پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م بۆ به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان.
ئه‌م بڕیاره هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاڕاسته‌ی یه‌كخستنی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ ئێزیدییه‌كان. هیوادارم ئه‌م بڕیاره بوێرانه‌یه‌ی ئه‌ڵمانیا هانده‌رێكی گرنگ بێت تاوه‌كو وڵاتانی تریش هه‌نگاوی له‌م شێوه‌یه بگرنه‌به‌ر.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتیوان ده‌بێت له پاراستنی ئێزدییه‌كان و كه‌لتووره ره‌سه‌نه‌كه‌یان، وه‌كچۆن سه‌رسه‌ختانه هه‌وڵ بۆ سۆراغ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئازیزانه‌مان ده‌دات كه تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
قوباد تاڵه‌بانی: هه‌نگاوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌رزده‌نڕخێنین
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان به‌رزده‌نڕخێنێت و رایده‌گه‌یه‌نێت:" ئه‌م هه‌نگاوه پاڵپشتییه‌كی به‌هێز ده‌بێت بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاندوه:" به‌ڕێز و پێزانینی زۆره‌وه له‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڕوانین كه كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كانی له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه به جینۆساید ناساند.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی:بڕیاردان لەسەر بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان گرنگە
لەدوای ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزیدیەکان لەپارلەمانەکانی بریتانیا‌و ئەرمینیاوچەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا، بڕیاردانی ئیمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیاش گرنگی زیاتر دەبەخشێت بەیەکخستنی ئەوهەوڵە نێودەوڵەتیانەی کە تێدەکۆشن بۆ قەرەبوکردنەوەو گەڕاندنەوەی مافەکانی ئێزدییەکان .
بڕیاردان لەسەر بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەئاستی نێودەوڵەتیدا ، دەبێتەهاندەرو پشتیوانێکی زیاتری ئێمە بۆ گەڕان و سۆراخکردنی ئەو خوشک و برایانەی کە تاکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە ،هەروەها کارکردنمان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کەبە وێرانەیی ماونەتەوە وتاکو ئەو دانیشتوانانەی بۆ بگەڕێنینەوە کەلەکەمپ وچادرگەکاندا هێڵدراونەتەوە.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژییەکە کۆدەنگی زیاتر دێنێتەکایەوە
بەگرنگییەوە لەنوێترین هەڵوێستی پەرلەمانى ئەڵمانیا دەڕوانین بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن تاریکپەرستانی داعشەوە.
بڕیارەکە پاڵپشتیەکی نێودەوڵەتی بەهێزە بۆ دۆزینەوەى چارەنوسی بێ سەروشوێنکراوانى کوردانی ئێزدی و گەڕاندنەوەى ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و پاراستنیان، و ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەى ژیان بۆ شنگالی بریندار.
بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژییەکە لەلایەن ئەڵمانیاوە کۆدەنگی زیاتر دێنێتەکایەوە بۆ سزادانی تاوانبارانى کۆمەڵکوژییەکە و هەوڵێک دەبێت بۆ ریشەکێشکردنی بیرى توندڕەوی لەنێو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی کە زامنی دووبارەنەبوونەوەى ئەم جۆرە تاوانکارییانە بێت ...
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
پۆڵا سیروان تاڵەبانی: ئەو بریارە برینی جەستەی خوشک و برا ئیزدییەکانمان ساڕێژدەکات
لەپێشهاتێکی نوێی چاوەڕوانکراودا پەرلەمانی ئەڵمانیا جینۆسایدی ئیزدییەکان لە عێراقدا بەڕەسمی ناساند
رۆژی پێنج شەممە ١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٣ پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی ئیزدییەکانی عیراقی لەلایەن جیهادییەکانی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق بە "جینۆساید" ناساند، کە لە٩حوزەیرانی ٢٠١٤ەوە بەپیلان و نەخشەیەکی رەگەزپەرستی داعش کۆمەڵکوژیی کردن.
مەکتەبی ناوەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەرەوەی وڵات بەخۆشحاڵیەوە پێشوازیی لەو هەنگاوە درەنگ وەخت و گرنگەی ئەڵمانیا دەکات، کە هەرچەندە درەنگ وەخت بوو، بەڵام لانی کەم بەشێکی برینی جەستەی خوشک و برا ئیزدییەکانمان ساڕێژدەکات، کە بۆ هەتاهەتایە، خەبات و تێکۆشان و چەوساندنەوەو ستەمەکانیان لەیادەوەری کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا بەنەمری دەمێننەوە، کە تاکو ئێستاش، "هەروەکو خوشک و براکانیان لەکارەساتی پڕ لەتراژیدیای ئەنفالدا لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچووەوە هەر بەزیندوویی، زیندە بەچاڵ کران"، خوێن لەزامەکانیان دەچۆڕێت...
هاوکات خوازیارین ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ لەپەرلەمانی ئەڵمانیا بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، ببێتە سەرەتاو دەستپێکێک تاکو تێکڕای پەرلەمانانی وڵاتانی دنیا بەبوێرانەو دلێرانە، کۆمەڵکوژی خوشک و برا ئیزدییەکان بەڕەسمی بناسێنن و ئۆقرەیی و سەبووریی بۆ هەست و نەستی کەسوکاریی قوربانییەکان بگڕنەوە کە نزیکەی نۆ ساڵە بەردەوام برین و ئازارەکانیان دێنەوە سوێ.
بۆ ئەو مەبەستەش هیوادارین پێکەوە بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتیی نیشتمانیی و هاوسۆزییەوە، رەوەندی کوردستانی وێڕای پشتیوانیی و پشتگیریی لەو بڕیارە، بەگرنگییەوە تواناکانی خۆی بۆ سەرخستنی هەوڵ و کۆششەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بخاتەکارو
مەکتەبی ناوەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرێزەوە یادی قوربانییەکان بەبەرزیی و نەمریی دەنرخێنێت، هەروەها ئەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەگرنگ دەزانێت بۆ گەڕانەوەی ماف و هەقی زەوتکراوی خوشک و برا ئێزدییەکانمان، بەچاکیش درک بەسوێی ئازارەکانیان دەکات، بۆیە هەر لەسەرەتای تراژیدیاکەوە هاوخەم و پشتیوانی‌یان بووەو بەسنگێکی فراوانەوە ئامێزی گەرمی نیشتمانیی و کوردستانیانەی بۆ ئاوەڵڵا کردوون...
لەناخی دڵەوە خۆشحاڵی خۆمان بەو بڕیارە دەردەبڕین هیوادارین هەنگاو دەستپێکێکیش بێت بۆ ئەوەی کارەساتی ئەنفالیش لەسەر ئاستی دنیا دانی پێدابنرێت و بەڕەسمی بناسێنرێت کەتاهەتایە ئەو دوو تاوانە پەڵەیەکی رەشن بەنێوچەونی دوژمنانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییەوە...
پۆڵا سیروان تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٩ کانوون دووەم ٢٠٢٣یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان: بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا چاره‌نووسازه
ده‌شڵێت:"ئه‌م هه‌نگاوه پاڵپشتییه‌كی به‌هێز ده‌بێت بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه و پاراستنی ئێزدییه‌كان له داهاتوودا، له‌هه‌مانكاتدا یارمه‌تیده‌رێكی باشیش ده‌بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال و زووتر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێد و ناوچه‌كانی خۆیان".
فراكسیۆنی یه‌كێتی له به‌غدا: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا كاریگه‌ری ده‌بێت
فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاوه راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه..
پێشوازی له بڕیاری په‌رله‌مانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین، له‌باره‌ی ناساندنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزیدی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه وه‌كو تاوانی جینیۆساید.
ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی تریش هان بدات هه‌مان بڕیار بده‌ن و كه‌یسی جینیۆسایدی كوردانی ئێزیدی له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌بچێ و كۆده‌نگیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یش دروست بكات بۆ كۆتایی هاتنی نه‌هامه‌تی كوردانی ئێزیدی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی كۆمه‌ڵكوژی و ته‌شه‌نه‌كردنی توندوتیژی.
فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌رزده‌نرخێنین
په‌یامی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ به جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی داعش دژ به كوردانی ئێزیدی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاوه.
ده‌قی په‌یامه‌كه..
ئه‌مڕۆ ١٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پڕۆژه یاسای به جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی داعشی دژ به كوردانی ئێزیدی، به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد.
له‌م ڕۆژه‌دا، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی گه‌لی كوردستان و سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته مێژووییه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌رز ده‌نرخێنێت، ستایشی ڕۆڵی دۆستانه‌ی سه‌رجه‌م فراكسێۆنه‌كانی ده‌كه‌ین و سوپاسگوزاریی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاین كه له‌شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی هه‌رێم له هێرش و په‌لاماره دڕندانه‌كانیان هاوپشت و هاوكارمان بوون
فراكسیۆنی یه‌كێتی: ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان ھه‌نگاوێكی گاریگه‌ره
فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه..
بێگومان تاوانی كۆمه‌ڵكوژی كه ده‌رھه‌ق به خوشك و برا ئێزیدیه‌كان كراوه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعش ، تاوانێكه دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگه و خه‌سڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌یه ، ھه‌ربۆیه بڕیاری ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به جینۆساید ناساندنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی دژ به خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان به ھه‌نگاوێكی گه‌وره و گاریگه‌ری ده‌زانین، وێرای سوپاسگوزاری و ده‌ستخۆشیمان بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌گه‌رمی پێشوازی له‌و بڕیاره مێژوویه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین، ھیوادارین وڵاتانی تریش ھه‌نگاوی ھاوشێوه‌بنێن ، له ھه‌مان كاتدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌زانین ھه‌نگاوی پێویست بنێت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیان و كاری جدی بكات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان .
فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا رۆژی پێنج شه‌مه ٢٠٢٣/١/١٩ گفتوگۆی كرد له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ناساندنی فه‌رمی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئیزیدیه‌كان له عیراق.
فراكسینۆنه‌كانی په‌رله‌مان پشتگیری پرۆژه یاساكه‌یان كرد‌و په‌سه‌ند كرا.
یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان ئه‌م دانپیانانه به ھه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانێ بۆ ناساندن و قه‌ره‌بووی قوربانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال.
كوردانی ئیزیدی له ٢٠١٤/٨/٣ رووبه‌ڕووی په‌لاماری له‌ناوبردن بوونه‌وه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش له‌شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری.
به‌ھه‌زارانیان كوژران و به‌ھه‌زاران له كچان و ژنان فڕێنران كه ھێشتا چارنووسی به‌شێكیان نادیاره.
ئه‌ڵمانیا ئه‌و وڵاته ئه‌وروپیه‌ی زۆرترین باوه‌شی بۆ ئاواره ئیزیدیه‌كان كرده‌وه‌و ئاوڕی مرۆڤانه‌ی لێیان دایه‌وه.
به‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا دۆسیه‌ی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان ھه‌نگاوێكی تر ده‌چێته پێش و ھانده‌ر ده‌بێت وڵاتانی تریش ھه‌مان ھه‌نگاو بگرنه به‌ر.
ناوه‌ڕۆكی یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه ناوه‌ڕۆكێكی گرنگی ھه‌یه بۆ دۆسیه‌ی جینۆسایدی ئیزیدیه‌كان.
وه‌كو یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان وێڕای نرخاندنی یاساكه. جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له ئاستی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات به ئه‌ركێكی ئاكاریی و یاسایی ده‌زانین. له‌گه‌ڵ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی تری وه‌ك جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاسای ژنانی رزگاربووی ده‌ستی داعش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه. ھه‌روه‌ھا بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی شه‌نگال له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له ساڵی ٢٠١٩.
ھانی لێكۆڵه‌ران و نوسه‌رانی بواری جینۆساید ده‌ده‌ین كاری جدیتر بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه ئینسانیه گرنگه.
ئه‌ركی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانی جینۆساید پاڵپشتی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌رشیفكردن بن. بۆ له‌بیر نه‌كردنی تاوانه‌كان و زیندو راگرتنی رۆحی قوربانیه‌كان.
هه‌ر له‌بۆنه‌یه‌دا بیری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خه‌ینه‌وه كه‌كاری جدی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی (جینۆسایدی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و زینده‌به‌چاڵكردنی بارزانییه‌كان و كوردانی فه‌یلی) له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی به جینۆساید بناسێنرێت.
پێ‌زانین ده‌رده‌بڕین بۆ ھه‌موو ئه‌و ھه‌وڵانه‌ی بوونه مایه‌ی ئه‌و رووداوه گرنگه‌ی كه پرۆژه‌كه گه‌ڵاڵه بكرێت و دواتر له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا په‌سه‌ند بكرێت.
یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی: مەرجەکانی یاسای هەڵبژارد ناروونن
07:25 PM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26 -
خۆپیشاندانەکان یاسای هەڵبژاردنی لە پەرلەمان پەکخستووە
02:32 PM - 2023-03-26
ئەمانەش ببینە
فراكسیۆنی یه‌كێتی: لایه‌نێك بۆ دوو كورسی سازشی له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد
03:18 PM - 2023-03-27
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
01:43 PM - 2023-03-27
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
11:00 AM - 2023-03-27
حاجی مه‌سیفی: ده‌ستكه‌وته‌كانتان ته‌نها شكستن
05:43 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26