riklam

پەرلەمانی ئەڵمانیا كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی بەجینۆساید دەناسێنێت

کوردستان 02:06 PM - 2023-01-19
پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزیدی دەنگ دەدات

پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزیدی دەنگ دەدات

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا دانیشتنێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌پرسی به‌ جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی تیرۆرستانی داعش دژ به‌ هاووڵاتیانی ئێزدی ئه‌نجامده‌دات.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا به‌ ره‌سمی كاره‌ساتی ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا وه‌ك جینۆساید ده‌ناسێنرێت و بڕیاریشه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی وڵاته‌كه‌ ئاماده‌بن. 

له‌و باره‌یه‌وه‌ پارتی سه‌وزی وڵاته‌كه‌ له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌:" به‌ جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی داعش دژ به‌ ئێزدییه‌كان وه‌ك پیشاندانی ڕێزێكه‌ به‌رامبه‌ر قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان هاتووه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕه‌وه‌ندی كوردی و هاووڵاتیانی ئێزدی له‌ وڵاته‌كه‌ له‌ رێگای چالاكی جۆراوجۆره‌ هه‌وڵیانداوه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌ جینۆساید ناساندنی كاره‌ساته‌كه‌ فشار له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ بكه‌ن.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket