سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: پارتی رێگرنه‌بێت هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت
کوردستان 10:46 AM - 2023-01-19
فؤتؤ: PUKMEDIA
پێش كۆتایی هاتنی واده‌ی یاسایی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، یه‌كێتی داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و پاكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی كردوه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان رێگربووه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر پارتی رازی بێت په‌رله‌مان ده‌توانێت هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكاته‌وه‌و كۆمسیۆنیش كارا بكاته‌وه، بێگومان تۆماری ده‌نگده‌رانیش پاك ده‌كرێته‌وه‌و به‌مشێوه‌یه ده‌چێنه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رده‌وه كه خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه".
پارتی به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌و یاسایه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن كه له هه‌رێمی كوردستان 30 ساڵه كاری پێده‌كرێت یاسایه‌كی كۆن و پڕ كه‌موكوڕییه له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ده‌كات به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بووه، یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و به‌ڵێنانه‌ی پارتی و كابینه‌ی نۆ كه جێبه‌جێیان نه‌كردووه".
یه‌كێتی داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌ی كردوه
"له 3-11-2021 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو، له كاتێكدا ساڵێك و سێ رۆژی مابوو واده‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی پێبێت، وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنمان كردووه، به‌ڵام به‌بیانوی جیاجیا پارتی ئاماده‌نه‌بوو بڕیاربدات" زیاد جه‌بار واده‌ڵێت.
ته‌نها پارتی له‌گه‌ڵ هه‌مواری یاساكه نه‌بوو
ده‌شڵێت: "له هه‌شت كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی وه‌ك یه‌كێتی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، نه‌وه‌ی نوێ و سه‌ربه‌خۆكان، پڕۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌شكرد و داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنمان كردووه، وتومانه ئه‌م یاسایه ره‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌یه و پێویسته سازانی له‌سه‌ر بكرێت، بۆیه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكه سازاین جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان كه نه‌ده‌سازاو به ره‌هایی جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه ده‌بێت به هه‌مان یاسا كۆنه‌كه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت".
یه‌ك بازنه‌یی هاوسه‌نگی ناپارێزێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌شڵێت: "ناتوانین به‌و یاسایه بچینه ژێرباری هه‌ڵبژاردن و بڵێین هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چونكه یاساكه كه‌موكوڕی زۆری تێدایه وه‌ك، یه‌ك بازنه‌یی كه‌له هه‌رێمی كوردستاندا ناتوانێت هاوسه‌نگی نێوان ناوچه‌كانی كوردستان بپارێزێت، له‌به‌ر ئه‌وه داواكراوه هه‌رێمی كوردستان بكرێت به چوار بازنه و هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ژماره‌ی دانیشتووان هاوسه‌نگی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان پارێزراوبێت كه ئێستا ئه‌وه له په‌رله‌ماندا نییه".
یه‌كێتی داوای تۆماری بایۆمه‌تری عیراق ده‌كات
راشیگه‌یاند: "تۆماری ده‌نگده‌ران پاك نییه، وه‌ك بینیمان له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا لایه‌نه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد گزی و ته‌زویرات هه‌بووه، ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م هێزی سیاسی داوای ئه‌وه‌مان كردووه تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شڵێن (یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت)، داوامانكردووه ئه‌و تۆماری بایۆمه‌تریه‌ی ساڵی 2021 كه‌له عیراق هه‌ڵبژاردنی پێ ئه‌نجامدرا، له‌هه‌رێمیش به‌كاربهێنرێت".
له‌سه‌ر كورسی پێكهاته‌كان یه‌كێتی دوو خاڵی مه‌به‌سته
"یانزه پێكهاته نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان، بۆ مه‌سه‌له‌ی پێكهاته‌كانیش دوو خاڵی بنه‌ڕه‌تی لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگه، یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، دووه‌م: نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم هاوسه‌نگی بپارێزێت بۆ نموونه: مه‌سیحییه‌كان كه له پارێزگای سلێمانی مێژوویه‌كی دوورودرێژیان هه‌یه هه‌رگیز مه‌سیحییه‌كی سلێمانی نه‌بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مان، توركمانێكی كفری نه‌بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مان، بۆیه پێویسته پێكهاته‌كان له‌سه‌ر بازنه‌كان هه‌ڵبژاردنیان بۆ بكرێت" زیاد جه‌بار واده‌ڵێت.
پارتی رێگربوو له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر پارتی بیویستایه ده‌تواندرا یاساكه له‌ماوه‌ی 4 بۆ 5 مانگدا هه‌موار بكرێته‌وه و له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه رێگر بوو پارتی دیموكراتی كوردستان بووه كه نه‌سازا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه، ئێستاش یه‌كێتی و هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسیانه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن یاساكه هه‌مواربكرێته‌وه و چاوه‌ڕێین پارتیش وه‌ك هێزێكی سیاسی هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێت و بتوانین هه‌مواری یاساكه بكه‌ینه‌وه".
ده‌توانرێت یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه
"ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیراده‌یه لای هێزه‌سیاسییه‌كان هه‌بێت ئێستاش كه چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی كاتی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستاندا تێپه‌ڕیوه ده‌ه‌تواندرێت یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه پێشتر پڕۆژه‌كه‌مان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردووه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پارتی بسازێت پڕۆژه‌كه ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه" زیاد جه‌بار وایوت.
هاووڵاتیان متمانه‌یان به‌ده‌نگدان نه‌ماوه
راشیگه‌یاند: "له‌به‌ر خراپی یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیان متمانه‌یان به پڕۆسه‌ی ده‌نگدان نه‌ماوه، به‌شێوه‌یه‌ك هاووڵاتی هه‌یه هه‌ستده‌كات ئه‌و ده‌نگه‌ی ده‌یخاته سندوقی ده‌نگدانه‌وه پارێزراو نییه و ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی نییه، هه‌ربۆیه ئێستا به‌شداریكردنی هاووڵاتیان له‌پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه".
پێویسته كۆمسیۆن كارابكرێته‌وه
زیاد جه‌بار جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: " كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌و ئێستا پێویستی به كاراكردنه‌وه‌یه، هه‌ربۆیه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن داوای كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنیشمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌وڕۆژه بكرێت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن دیاریده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد نیشاندا، هاوڕاشبوون له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵیدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرێته‌وه‌و پاشان هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵه‌بانی: كاك ئارام هیوای له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ژیانده‌وه
11:06 AM - 2023-01-31 -
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندی ده‌كات
10:52 AM - 2023-01-31 -
سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی شارە شکور دا دەکات
09:03 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
06:00 PM - 2023-01-30
ئەمانەش ببینە

کوردستان 11:42 AM - 2023-01-31 سەرۆک بافڵ: پارێزەری ئەو خاکە دەبین کە خوێنی کاک ئارامی لەپێناودا رژا
45 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی ئارامی سەركردەدا تێدەپەڕێت
09:22 AM - 2023-01-31
قوباد تاڵەبانی: یەكەم و کۆتا بژاردەی هەرێم و عیراق رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەنە
10:30 PM - 2023-01-30
قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
08:54 PM - 2023-01-30
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
03:53 PM - 2023-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
هەرێمی کوردستان بەرگەی سەرکێشیەکی تر ناگرێت!
بیروڕا 07:48 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
کوردستان 06:00 PM - 2023-01-30 -
داهاتی ئه‌مڕۆی سلێمانی زیاتر له 1 ملیار دیناره
کوردستان 05:13 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
کوردستان 03:53 PM - 2023-01-30 -
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شه‌هیدان ده‌كات
کوردستان 03:11 PM - 2023-01-30 -
سوپاسنامەی خاتوو كافیە سڵێمان
ی ن ک 01:08 PM - 2023-01-30 -
قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی كۆبوه‌وه
ی ن ک 11:18 AM - 2023-01-30 -
یادێك بۆ هه‌ردوو شەهیدى فه‌رمانده حوسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح شوانی
کوردستان 10:40 AM - 2023-01-30