riklam

بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە 2017 تا 2021

ئابوری 10:06 PM - 2023-01-18
بەرھەمھێنان و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم

بەرھەمھێنان و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم

بەهجەت ئەحمەد هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە گرێبەستە نەوتییەكان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی بەرھەمھێنان و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە ساڵی 2017 تا 2021 بڵاوکردووەتەوە.

دەقی بڵاوکراوەکەی بەهجەت ئەحمەد

بەرھەمھێنان و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە ١-١-٢٠١٧ تا ٣١-١٢-٢٠٢١
حکومەتی ھەرێم گرێبەستی لەگەل کۆمپانیای دیلوێتی بەریتانی کرد بۆ ماوەی پێنج سال بەمەبەستی وردبینی کردنی داھاتە نەوتیەکان، بەڵام کۆمپانیاکە لەگەل ھەموو بلاوکراوەیەک ئاماژەی بەوە کردوە کە لەسەر داتاکانی ھەرێم وردبینی کردوە کە بەفەرمی حکومەت پێی داوە نەک خۆی چاودێری پرۆسەکەی کردبێت
بەپێی راپۆرتی کۆمپانیاکە لە سالی ٢٠١٧ وە نەوتی ھەرێم بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەل کراوە:-

سالی ٢٠١٧
١- بری نەوتی ھەناردەکراو:- ٢٠١،٥٨٠.٨٠١ ملێون بەرمیل بووە
٢- بری فرۆشراو:- ١٧٧،٧٧٢،٩٨٨ ملێون بەرمیل بووە
٣- رێژەی جیاوازی نێوان بری ھەناردەکراو و فرۆشراو ٢٣،٨٠٧،٨١٣ ملێون بەرمیل بووە کە دەکاتە ١١٪‏ کۆی نەوتی ھەناردەکراو ، کە ئەم برە لە تورکیا کراوە بە قور و لیتە و ئاو
٤- بری داھاتی نەوت:- ٧،٩٢٣،٤١٢،١٩٢ ملیار دۆلار بووە، لەم برە بەشی ھەرێم ٣،٨٩١،٥١٣،٢١١ ملیار دۆلار بووە، کە دەکاتە رێژەی ٤٩٪‏ کۆی داھاتی نەوت ھەروەھا حکومەتی ھەرێم بۆ پرکردنەوەی کورتھێنان و دەستکەوتنی پارە بە خێرای ١٨٣،٨٢٥،٣٣٣ ملێون دۆلاری وەرگرتوە بەشێوەی پێش وەخت بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو کە نازانرێت چەند نەوتی داوە لە بەرامبەری و نەوتی بە چەند فرۆشتوە

سالی ٢٠١٨
١- بری نەوتی ھەناردەکراو :- ١٣٨،٦٤١،٣٥٦ ملێون بەرمیل نەوتی ھەناردەکردوە
٢- بری نەوتی فرۆشراو :- ١٣١،٧٢٩،٣٩٧ ملێون بەرمیل فرۆشراوە
٣- بری جیاوازی نەوتی فرۆشراو و ھەناردەکراو :- ٦،٩١١،٩٥٩ ملێون بەرمیل نەوت بووە کە لە تورکیا کراوە بە قور و لیتە و ئاو رێژەی ٤٪‏ کۆی نەوتی ھەناردەکراو بووە
٤- کۆی داھاتی نەوتی فرۆشراو :- ٧،٧٢٠،٣١٠،٤٧٣ ملیار دۆلار بووە، بەشی ھەرێم ٤،٣٤٣،٧٤١،٢٥٠ ملیار دۆلار بووە کە دەکاتە رێژەی ٥٦٪‏ کۆی نەوتی فرۆشراو ، ھەروەھا حکومەتی ھەرێم بری ١٩٠،٥٩٨ ملێون دۆلار ی پێش وەخت بۆ فرۆشتنی نەوت وەرگرتوە

سالی ٢٠١٩
١- بری نەوتی ھەناردەکراو :- ١٧٠،٩٧٧،٧٨٤ ملێون بەرمیل بووە
٢- بری نەوتی فرۆشراو:- ١٥٨،٥١٢،٩٦٠ ملێون بەرمیل بووە
٣- جیاوازی نێوان نەوتی ھەناردەکراو و فرۆشراو :- ١٢،٤٦٤،٨٢٤ ملێون بەرمیل نەوت بووە کە لە تورکیا کراوە بە قور و لیتە و ئاو
٤- بری داھاتی فرۆشتنی نەوت :- ٨،٤٣٨،٦٠١،٣٠٠ ملیار دۆلار بووە، بەشی حکومەتی ھەرێم ٤،٥١٥،٤٢١،٦٢٥ ملیار دۆلار بووە کە دەکاتە ٥٣٪‏ کۆی داھاتی نەوت

سالی ٢٠٢٠
١- بری ھەناردەکراو :- ٤٤،٤٩٣،٨٤٤ ملێون بەرمیل بووە
٢- بری فرۆشراو :- ٤٢،٣٢٣،٧٦٩ ملێون بەرمیل بووە
٣- جیاوازی نێوان بری ھەناردەکراو و فرۆشراو :- ٢،١٧٠،٠٧٥ ملێون بەرمیل بووە کە دەکاتە ٤٪‏ کۆی نەوتی ھەناردەکراو کە کراوە بە قور و لیتە و ئاو لە تورکیا
٤- بری داھات:- ١،٣٤٢،٢٦٠،٦٤٦ ملیار دۆلار بووە، بەشی ھەرێم ٤٦٢،٣٢٣،٠٦٨ ملێون دۆلار بووە کە دەکاتە رێژەی ٣٤٪‏ کۆی داھاتی نەوت ، حکومەتی ھەرێم بری ٤٩٨،٦٦٦،٦٠٥ ملێون دۆلار وەرگرتوە لە کریارانی نەوت پێش وەخت بەرامبەر فرۆشتنی لە داھاتوو نازانرێت نەوتی بە چەند فرۆشتوە

سالی ٢٠٢١
١- بری ھەناردەکراو :- ١٦٢،٥٢٨،٦١٦ ملێون بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە
٢- بری فرۆشراو :- ١٥٢،٠٠١،١٥٤ ملێون بەرمیل فرۆشراوە
٣- جیاوازی نێوان نەوتی ھەناردەکراو و فرۆشراو :- ١٠،٥٢٧،٤٦٢ ملێون بەرمیل کە دەکاتە ٦٪‏ کە لە تورکیا کراوە بە قور و لیتە و ئاو
٤- داھاتی نەوت :- ٩،١٢٥،٩٨٦،٠٥٦ ملیار دۆلار بووە، بەشی ھەرێم ٣،٩٦٤،٨١٤،٥٠٢ ملیار دۆلار بووە کە دەکاتە ٤٣٪‏ کۆی داھاتی فرۆشراو
کۆی داھات و نەوتی ھەناردەکراو و فرۆشراوی پێنج سال بەم شێوەیە :
١- نەوتی ھەناردەکراو :- ٧١٨،٢٢٢،٤٠١ ملێون بەرمیل
٢- بری نەوتی فرۆشراو :- ٦٦٢،٣٤٠،٢٦٨ ملێون بەرمیل بووە
٣- بری جیاوازی نێوان نەوتی ھەناردەکراو و فرۆشراو :- ٥٥،٨٨٢،١٣٣ ملێون بەرمیل بووە کە لە تورکیا کراوە فەوتاوە
٤- کۆی داھاتی نەوتی ھەرێم ١٧،٦٧٦،٤٨٠،٢٦١ ملیار دۆلار بووە، کۆمپانیا بیانیەکان و خەرجیەکان بری ٣٤،٥٥٠،٥٧٠،٦٦٧ ملیار دۆلار یان بەرکەوتوە
وەک لە راپۆرتەکان دەرکەوتووە، ھیچ برە نزاحێک بۆ نەوتی فرۆشراوی ناوخۆی نەبووە، بەردەوام نەوتی فرۆشراوی ناوخۆی بە رێژەی ١٠ بۆ ١٢ دۆلار گرانتربووە لە نرخی نەوتی ھەناردەکراو ، واتە ئەگەر حکومەتی ھەرێم نەوتی بە ناوخۆی بفرۆشتایە و پیشەسازی نەوتی لەناو ھەرێم بونیادبنایە سەرەرای فەراھەمکردنی ھەلی کار بۆ ھەزاران بێ کار قازانجێکی باشتری دەکرد و کێشەی سووتەمەنی ناوخۆی نەدەھێشت
ھەروەھا نزیکەی شەش ملیار دۆلار زیانی بە داھاتی نەوتی ھەرێم گەیاندوە بەھۆی ھەژمارکردنی ئەو برە زۆرەی نەوت بە نزاح کە لە تورکیا کراوە بە قور و لیتە و ئاو
حکومەتی ھەرێم بەو پێنج سالە نزیکەی ١٨ ملیار دۆلار ی دەستکەوتوە لە فرۆشتنی نەوت کە بەمەش نزیکەی ٣٣ ملیار دۆلار زیانی گەیاندوە بە خەلکی کوردستان ئەگەر لەگەل حکومەتی ئیتحادی رێکبکەوتایە و بەشە بوودجەت ھەرێم بھاتایە


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket