riklam

رۆژنامەنووسێک ھەندێک ئاماری سەرسوڕھێنەری بڵاوکردەوە

کوردستان 08:49 PM - 2023-01-18
رۆژنامەنووس شوان محمد

رۆژنامەنووس شوان محمد

رۆژنامەنووس شوان محمد لە میانەی دیدارێکی میدیاییدا ھەندێک داتاو ئاماری ئاشکراکرد کە دەبنە مایەی دەرخستنی ئەو راستیانەی زۆر دەمێکە میدیاکانی سەرۆکی حکومەت دەیشارنەوەو خەڵکی کوردستان چەواشە دەکەن.

شوان وای وت:
*چ بەربەستێک ھەیە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٤ ی پارتی تا ئێستا جێبەجێ نەکراون؟.
*کاک مەسرور باسی سڕینەوەی دوو ئیدارەیی دەکات، بەڵام چەندین نموونە باس دەکەم کا ئاماری نوێن و دەیسەلمێنن کە سلێمانی زوڵمی لێدەکرێت:
— شارەوانی ئاکرێ مانگانە بڕی ٤٠ چل ملیۆن دیناری بۆ سەرف دەکرێت، بەڵام چەمچەماڵ تەنھا ٦شەش ملیۆن!!
— بەڕێوەبەری ناحیەکانی دھۆک چەندین ئەوەندەی ئەوانەی سلێمانیان بۆ خەرج دەکرێت.
— قایمقامەکانی چەمچەماڵ و سەیدسادق تەنھا ٤ چوار ملیۆن وەردەگرن، کەچی زاخۆ کە ئەویش قەزایە ٣٧٥ ملیۆن وەردەگرێت!!
— بەڕێوەبەری ناحیە ھەیە لە قەرەداغ کە یەکگرتوە نەسریەکەی چارەکێکی ئەوانەی دھۆک نابێت!!
*ئەگەر باس لە شەفافیەتی داھاتەکان بکەین، بێگومان داھاتی گومرگی برایم خەلیل و بیرە نەوتەکانی عێن زالەش ناشەفافن.
*پارتی لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتیدا عادل نەبوو.
*کە باس لە تیرۆرکردن بکەین دەبێت بپرسین ئەی خوێنی وەدات و سەردەشت و ئەو رۆژنامەنووسانەی لەو سنوورانە تیرۆر کران کوا؟؟ خۆ رەنگی خوێنیان سەوز یان رەنگێکی تر نەبوە!!!؟؟؟.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket