سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی ئەمریکا: پەرە بە پەیوەندییەکان بدرێن
کوردستان 08:23 PM - 2023-01-18
کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی
کوردستان.
لە دیدارێکدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان
و فراوانکردنی هاریکارییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان، کشتوکاڵ و بوژاندنەوەی ژێرخانی
ئابووریی هەرێم کرایەوە و رۆڵی ئازادی رادەربڕین و میدیای سەربەخۆ لەبەرەوپێشچوونی
رەوتی دیموکراسیدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە
هەنگاوەکانی بووژاندنەوەی بازاڕ و کاروکاسبی هاوڵاتییان کرد و داواکارییەکانی
بازرگان و خاوەنکارانی گەیاندە کونسوڵی ئەمریکا و داوایکرد هاوکار و پشتیوان بن
لەسەرخستنی ئەم پرۆسەیەدا.
سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و
ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش، سەرۆک بافڵ سوپاسی رۆڵ و پشتگیری بەردەوامی
هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد کە هاوکار و بەشدارێکی سەرەکین لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی
تیرۆریستان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە ناوچەکە.
لە بارەی چالاکییەکانی ئەم رۆژانەی ئێرڤن هیکس،
کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، بەرپرسانی یۆنامی و یەکێتی
ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی، سەرۆک بافڵ بەخێرهاتنی کرد و هیوای
سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31