riklam

قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی بەریتانیا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكانی كوردستان دەكەنەوە

ی ن ک 07:26 PM - 2023-01-18
 فۆتۆ: نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

فۆتۆ: نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە شاری سلێمانی پێشوازی لە رۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد و وێڕای بەخێرهاتن لەبارەی هەندێك پرسەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا (18 كانوونی دووەمی 2023) قوباد تاڵەبانی بەخێرهاتنی كونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیای كرد لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارەكانی، لە بەشێكی تری دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی چارەسەركردنیان.

لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا قوباد تاڵەبانی جەختی لە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگ و لەمپەرە ناوخۆیییەكان كردەوە بەمەبەستی داكۆكی لە مافە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2023 بەو پێیەی شایستەییەكی نیشتمانی سەرجەم پێكهاتەو چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستانە.

هەر دوو لا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كاری هاوبەش كردەوە لە قۆناغی داهاتوودا.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket