قوباد تاڵەبانی: كەشی گونجاو بۆ میدیاو ئازادی ژنان و رەخنەگرتن دەڕەخسێنین
کوردستان 06:28 PM - 2023-01-18
فۆتۆ: نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری سلێمانی پێشوازی لە ژمارەیەك كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و بەرپرسانی یۆنامی و یەكێتی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان و لە بارەی كۆمەڵێك پرسەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ (18ی كانوونی دووەمی 2023) ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتی بەریتانیا، ئۆلیڤێ دیكۆتینی، كونسوڵی گشتی فەرەنسا، هێپەر پاترسۆن بەرپرسی نووسینگەی كەنەدا، نوێنەری نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر (یۆنامی) و نوێنەری یەكێتی ئەورووپا لەگەڵ كونسوڵەكانی كۆریای باشوور و یۆنان و سەرۆكی زانكۆی ئەمەریكی ئامادە بوون، تیشك خرایە سەر ئازادییە گشتییەكان و مافی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان.
قوباد تاڵەبانی جارێكی تر جەختی كردەوە لەوەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ كاری میدیا و ئازادی ڕەخنەگرتن و پاراستنی ژنان لەو هەڕەشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش كرد لە هەوڵی بەردەوام دان زانكۆكان ببەستنەوە بە بازاڕی كارەوە بە پێی تایبەتمەندی ناوچە و شارەكانی دابەشبوونی زانكۆكان، هەروەها لە پەیوەندی بەردەوام دان لەگەڵ كۆمپانیا گەورە ناوخۆیی و بیانییەكان بۆ كەڵك وەرگرتن لە توانای گەنجان و دەرچووانی زانكۆكان بەپێی پسپۆڕی و شارەزاییان.
لە بەرامبەریشدا كونسوڵ و نوێنەرانی میوان پێزانین و دەستخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ هەوڵەكانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و هاوڕابوون لە بارەی گرنگی پەیوەندی و بیروڕا گۆڕینەوە لە قۆناغەكانی داهاتوودا جەختیان لە هەماهەنگی كردەوە لە پرسە جێگە بایەخە هاوبەشەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31