یەكێتی خواستی خەڵك دەكاتە مەرج بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 01:50 PM - 2023-01-18
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌خت له‌هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش خواستی خه‌ڵكه، سه‌رۆك بافڵ-یش پێشتر چاڵنجی پارتی كردوه بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكه‌نه‌وه‌و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكه‌نه‌وه و كۆمسیۆنێكی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنن، به‌ڵام تائێستا پارتی خۆی له‌و چاڵێنجه بێده‌نگ كردوه.
یه‌كێتی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی ده‌وێت
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌مێكه چاڵنجی بۆ پارتی كردوه كه یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمی كوردستان، بێگومان داواكارییه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له چاڵێنجه‌كه‌دا له‌پێناو ده‌رخستنی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كانه له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌هه‌رێم هه‌یه".
"یه‌كێتی داوای پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و گۆڕانكاری له كۆمسیۆن و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كات، كه‌سه‌رجه‌م ئه‌م داواكارییانه ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و خزمه‌تی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات"، له‌تیف نێروه‌یی وایوت.
یه‌كێتی پشتیوانی مافی پێكهاته‌كانه
ده‌شڵێت: "پێكهاته‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌مافی خۆیانی ده‌زانن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێت و یه‌كێتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتیوانی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتگیری ئه‌و داواكارییه‌ی پێكهاته‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ته‌نها نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی هه‌ولێر و دهۆك له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه و ئه‌وان هه‌ستده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم مافه‌كانیانی پێشێلكردووه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "پارتی به ئاشكرا له‌رۆژی هه‌ڵبژاردندا خروقاتی گه‌وره له سنوری پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌و سنوره ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو یه‌كێتی هه‌ر خروقاتێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت قسه‌ی جدی ده‌بێت و قبوڵی ناكات".
400 هه‌زار ده‌نگ جیاوازی هه‌رێم و عیراقه
تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان پڕه له ناوی دووباره‌و مردوو و ساخته، جیاوازی تۆماری ده‌نگده‌رانی عیراق و هه‌رێم زیاتر له 400 هه‌زار ده‌نگه كه سه‌رجه‌میان له‌پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكن.
دانا ره‌زا عه‌لی لێپرسراوی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان له مه‌كته‌بی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌و جیاوازیه‌ی له نێوان تۆماری كۆمسیۆنی عیراق و تۆماری كۆمسیۆنی هه‌رێمدا هه‌یه 400 هه‌زار ده‌نگه كه زیاتر له 10 كورسی په‌رله‌مان ده‌كات، سه‌رجه‌میشیان له‌پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكن".
"جگه له‌و ژماره زۆره ته‌زویره‌ی له‌و سنووره هه‌یه پارتی له‌رێی هێزه ئه‌منییه‌كانیه‌وه ئه‌و كاندیدانه‌ی پێكهاته‌كان ده‌رده‌چێنێت كه خۆی كاندیدی كردون به ناوی پێكهاته‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش خروقاتێكی گه‌وره‌ی پارتییه كه‌بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر سوودی لێوه‌رگرتووه"، دانا ره‌زا وایوت.
ده‌شڵێت: "پارتی بۆ عیراق فره‌بازنه‌یی و بۆ هه‌رێم یه‌ك بازنه‌یی ده‌وێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته حزبیه‌یه كه پارتی ده‌یه‌وێت له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی بكات و یه‌كێتی رێگره، چونكه ده‌یه‌وێت به‌ده‌نگه ته‌زویره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكی كاندیده‌كانی له‌پارێزگاكانی دیكه ده‌ربچێنێت، كه‌ئه‌مه‌ش ناچێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رده‌وه".
پارتی یاسای 30 ساڵ پێش ئێستای ده‌وێت
یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی ته‌واو شه‌فاف و بێ غه‌لوغه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه كه نه‌چێته ژێر هه‌ڵبژاردنێكی پڕ ساخته‌و ده‌نگی دووباره‌و مردووه‌وه.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به PUKMEDIA ئاژانسی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاند: "تائێستا بۆ هه‌ڵبژاردن كار به‌یاسایه‌ك ده‌كرێت كه هی 30 ساڵ پێش ئێستایه، بۆیه هه‌موو لایه‌كمان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین یاساكه كه‌موكوڕی تێدایه و پێویستده‌كات ئێمه یاسایه‌كی نوێمان هه‌بێت.
"ئه‌گه‌ر له عیراق بڕوانین بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك یاسایه‌كی نوێی بۆ ده‌ركراوه، ئه‌م یاسایه‌ش هه‌ر بۆ به‌رچاوڕونی كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتی دیاری تێدایه كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان پارتی رێگره بۆ یه‌كجاریش بێت پێش هه‌ڵبژاردن یاساكه هه‌وار بكرێته‌وه‌و ته‌نها یه‌كجار با چاو له‌عیراق بكه‌ین"، زیاد جه‌بار وای وت.
ده‌شڵێت: "هه‌ڵبژاردنی یه‌ك بازنه‌یی باوی نه‌ماوه‌و به ته‌جروبه بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه یه‌ك بازنه‌یی ناتوانێت هاوسه‌نگی نێوان ناوچه‌كان و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت".
"بۆ مه‌سه‌له‌ی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كێتی دوو خاڵی لا گرنگه، ئێمه هه‌موو كات پشتیوانی پێكهاته‌كانین له هه‌رێمی كوردستان و پێشتریش له‌سه‌ر پێشنیاری یه‌كێتی و ره‌وانشاد مام جه‌لال نوێنه‌رایه‌تی بۆ پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه، یه‌كه‌م نوێنه‌ره‌كان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان بكه‌ن، دووه‌م نوێنه‌ری هه‌موو پێكهاته‌كان بن له‌هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ك له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا، بۆ نمونه سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌سیحی تێدایه كه له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو یه‌ك جاریش مه‌سیحییه‌كی سلێمانی نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مان نه‌بووه‌و لای ئێمه ئه‌مه غه‌دره له‌مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی كراوه"، زیاد جه‌بار ئه‌وه‌ی وت.
یه‌كێتی ناچێته هه‌ڵبژاردنێكی نادیموكراسییه‌وه
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: "یه‌كێتی هه‌رگیز ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه پارتی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی رێگه نه‌دات تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌مه‌ش وه‌زعی كۆمسیۆنه به‌سه‌رچووه‌كه‌ی بێت".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه تۆماری ده‌نگده‌ران پاكنه‌كرابێته‌وه‌و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موارنه‌كرابێته‌وه‌و كۆمسیۆنێكی نوێ پێكنه‌هێنرابێت، چونكه پێی وایه ئه‌و داواكارییانه داوای سه‌رجه‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كانیش داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر پارتیش هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی ده‌وێت، ده‌بێت هاوڕابێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و واز له‌عینادی بهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا
03:47 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2023-09-27
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
10:27 AM - 2023-09-27
یه‌كێتی پێنجه‌مین كۆنگره ده‌به‌ستێت
09:54 AM - 2023-09-27
سەروتاری راگەیاندن
08:51 AM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی هێزێكی سەرەكی پڕۆسەی سیاسییە
کوردستان 03:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی
عیراق 02:28 PM - 2023-09-27 -
وتەبێژی کۆنگرە: لە یەکەم رۆژی کۆنگرە لیژنەکان پێکدەهێندرێن
کوردستان 11:21 AM - 2023-09-27 -
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:09 AM - 2023-09-27 -
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
کوردستان 10:27 AM - 2023-09-27 -
سەرۆک بافڵ: هاوبەشی ئازار و ماتەمی قوربانییەکانی حەمدانییەین
کوردستان 10:18 AM - 2023-09-27 -
ستران عەبدوڵڵا: گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین
کوردستان 10:11 AM - 2023-09-27 -
یه‌كێتی پێنجه‌مین كۆنگره ده‌به‌ستێت
کوردستان 09:54 AM - 2023-09-27