riklam

هەڵمەتی نەمام رواندن لەفەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ دەستیپێکرد

کوردستان 03:16 PM - 2023-01-17
هەڵمەتی نیشتمانیی رواندنی ١ ملیۆن نەمام

هەڵمەتی نیشتمانیی رواندنی ١ ملیۆن نەمام

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧ ی ١ ی ٢٠٢٣، بەئامادەبوونی هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەفسەر و پلەدارانی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی ۷۰ هەڵمەتی نیشتمانیی رواندنی ١ ملیۆن نەمام کەلەچوارچێوەى پرۆژەى ئاشتکردنەوەى سلێمانی و لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرێوەدەچێت، دەستکرا بە رواندنی هەزاران نەمام لەناو بارەگای فەوج و یەکە سەربازییەکاندا.

لەبارەی ئەم هەنگاوەشەوە هاوکار جەلال رایگەیاند: "بەوپێیەی دار و دارستانەکان پەناگەی هێزەکانی پێشمەرگە بوون لە قۆناغەکانی شۆڕش و خەباتدا و پێشمەرگەش سەرباری ئەرکەکانیان هەمیشە بەشێک بوون لەپرسە گشتییەکان، هەر لەونێوەندەدا بەدەنگ بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی یەوە هاتن و بەشداربوون لەهەڵمەتی سەوزکردن و زیادکردنی روبەری سەوزایی و بونە بەشێک لەو پلانە ژینگەییە".

بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی وتیشی: "هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی ١ ملیۆن نەمام بەردەوام دەبێ تا ئامانجە ژینگەییەکەی خۆی دەپێکێ بۆ سەوزکردنی هەموو کوردستان، هەر لەوچوارچێوەیەدا ئەمڕۆ هەڵمەتی چاندنی دەیان هەزار نەماممان دەست پێکرد لەم بارەگایەدا کەهێزە چەکدارەکانی لێوە رادەهێنرێن و ئامادەدەکرێن لەپێناو پاراستنی هەرێمەکەمان".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket