كاروان گه‌زنه‌یی: سیاسه‌تی چه‌وتی حكومڕانی هه‌رێمی به‌م رۆژه گه‌یاند
کوردستان 12:27 PM - 2023-01-17
كاروان گه‌زنه‌یی
هه‌رێمی كوردستان به‌سیاسه‌تی چه‌وت و بیری ته‌سكی حزبی به‌ڕێوه‌ناچێت و ئه‌مجۆره سیاسه‌ته وایكردوه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كانیش داوای راستكردنه‌وه‌ی ره‌وتی چه‌وتی حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆك و تیمی یه‌كێتی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو:"چاوه‌ڕوان بووین بۆ یه‌كجار سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم قسه بكات، چاوه‌ڕوان بووین په‌یامه‌كه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری بێت بۆ چاككردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان و كۆتایی هێنان به كێشه‌كان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش واده‌رنه‌چوو راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پڕه له چه‌واشه‌كاری".
كه‌مئه‌زموونی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌رێمی چه‌قبه‌ستووكردوه
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی پانۆرامای كه‌ناڵی كوردسات رایگه‌یاند: "له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی هه‌رێم به‌و هه‌موو كێشمه كێشمی سیاسیی و دۆخی خراپی ئابوورییه‌وه، هه‌مووان چاوه‌ڕوان بووین سه‌رۆكی حكومه‌ت له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی بێت، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو كه‌م ئه‌زموونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وایكرد به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و شێوه بڵاوبكاته‌وه كه به‌ئاستێكی زمانه‌وانی نزم نووسراوه و كه‌وتووه‌ته تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه".
" سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌به‌رنامه كاری له‌سه‌ر لاوازكردن و سزادانی سلێمانی كردوه، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له‌حكومڕانی هه‌رێمی كوردستاندا بینیمان سه‌رۆكی حكومه‌تێك بیه‌ویت ناوچه‌یه‌ك لاواز بكات له‌به‌رده‌م ناوچه‌یه‌كی دیكه‌دا، ئێمه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان وتوومانه كه ئه‌م جۆره ئه‌قڵییه‌ته له‌هه‌رێمی كوردستان قبوڵناكه‌ین، چونكه یه‌كگوتاری و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌رێم له‌ده‌ستده‌ده‌ین" كاروان گه‌زنه‌یی وای وت.
بڕوا به‌سیناریۆی پاراستن ناكرێت
پاراستنی پارتی به‌مه‌به‌ست دۆسه‌ی شه‌هیدكردنی عه‌قید هاوكار جاف-ی به‌لاڕێدابرد، بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی چه‌وتی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان له‌بیر خه‌ڵك ببه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی بكه‌رانی شه‌هیدكردنی عه‌قید هاوكار جاف، كاروان گه‌زنه‌یی وتی: "خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و راستییه باش ده‌زانن كه ئێمه دوای سیناریۆی دروستكراوی پاراستن و رووداوێك ناكه‌وین كه پێش روودانی ئاماده‌كرابێت بۆ بڵاوكردنه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مان داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه له كه‌یسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌ن، به‌ڵام ناكرێت و قبوڵكراو نییه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خۆی رۆڵی حاكم ببینێت و بڕیاربدات كێ تاوانبار و تۆمه‌تباری دۆسیه‌كه‌یه".
دژه‌تیرۆری یه‌كێتی نه‌بوایه هه‌ولێر له‌ده‌ست داعشدابوو
كاروان گه‌زنه‌یی جه‌ختیشكرده‌وه:" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕینی بودجه‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌سریه‌ی هێزه‌كانی 70 و گه‌مارۆخستنه‌سه‌ر سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان لاواز بكات، له‌كاتێكدا باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر دژه‌تیرۆری یه‌كێتی نه‌بوایه ئێستا له‌بری ئومێد خۆشناو ئه‌بوبه‌كر به‌غدای پارێزگاری هه‌ولێر بوو، بۆیه هیوادارین سه‌رۆكی حكومه‌ت واز له‌م هه‌ڵسوكه‌وته نابه‌رپرسانه بێنێت، چونكه پێشتریش زۆر هه‌وڵدراوه یه‌كێتی نه‌هێڵدرێت یان پجوك بكرێته‌وه، دواجار پیلانی دوژمنان خراوه‌ته گۆڕ‌و یه‌كێتیش رۆژدوای رۆژ به‌هێزتر بووه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31