رابیحه حه‌مه‌د: عینادی سه‌رۆكی حكومه‌ت هاووڵاتیانی كردووه‌ته قوربانی
کوردستان 11:29 AM - 2023-01-17
عینادی سه‌رۆكی حكومه‌ت هاووڵاتیانی كردووه‌ته قوربانی
عینادی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی توشی نه‌هامه‌تی كردوه‌و سه‌رۆك و تیمی یه‌كێتیش له‌حكومه‌ت له‌راگه‌یه‌نراوێكدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" هه‌مووان ده‌زانن كێشه‌ی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی كوردستان داهاتی نه‌وته نه‌ك ته‌نها داهاتی ناوخۆ، ئه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت و سیاسه‌ته داراییه‌كه‌یه‌تی كه هه‌رێمه‌كه‌مانی كردۆته قوربانی سیاسه‌تی ناڕوون و نا شه‌فافی داهاتی نه‌وت! له‌بری نیعمه‌ت، نه‌وتیان كردۆته نه‌عله‌ت".
حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو
رابیحه حه‌مه‌د لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كێشه به‌رده‌وامانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه نه‌شیتوانیوه هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بگاته هیچ رێگه‌چاره‌یه‌ك".
ده‌شڵێت: "له‌رابردوودا له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 تیمی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌یان سه‌ردانیان كرد بۆ به‌غدا بۆ دانیشتن و گفتوگۆكردن و گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وام به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پێویست پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌بووه".
كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ریشه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، چاوه‌ڕوانی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌درێت.
"ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تائێستا بڕیاری دادگای فیدراڵییه له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و عیراق ئه‌وه‌ش خاڵێكی تره بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه به‌شێكی له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدراڵ بێت به‌شه گه‌وره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی بۆ به‌ردێك بردووه كه توانای هاویشتنی نییه، له‌لایه‌كی تره‌وه باس له سه‌ربه‌خۆیی ئابوری ده‌كات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ناتوانێت به داهاتی نه‌وتی نانه‌وتی مووچه دابینبكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان توشی شه‌له‌ل بوون". رابیحه حه‌مه‌د واده‌ڵێت.
نه‌وت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بمێنێته‌وه
وتیشی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا باشتر نه‌وت ده‌فرۆشێت و داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كان به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات خێره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا؟ ئه‌گه‌ر به‌شیشی ناكات بۆ مه‌له‌فی ئابوری سه‌ربه‌خۆ ده‌گرێته‌ده‌ست؟ باشتر وایه سه‌رۆكی حكومه‌ت واز له‌عینادی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی سه‌ربه‌خۆ بهێنێت و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق رێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان شایسته داراییه‌كانی وه‌ربگرێت و نه‌وتیش بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بمێنێته‌وه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31