riklam

باس و وشه‌ ده‌درێنه‌ دادگا

کوردستان 02:31 PM - 2023-01-16

لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌سه‌ر بوخات و راپۆرته‌ پڕ چه‌واشه‌كارییه‌كانیان باسنیوز و وشه‌نێت ده‌داته‌ دادگاو سكرتێری لقه‌كه‌ش ده‌ڵێت:" چاوه‌ڕوانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه‌ین و ھیوادارین دادگای ھه‌ولێر سه‌رجه‌م راستیه‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵكی كوردستان یه‌كلابكاته‌وه‌".

كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"باس نیوزو چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیای تر له‌ ھه‌ولێره‌وه‌، كۆمه‌ڵێك راپۆرتی پڕ له‌ بوختان و قسه‌ی ناڕاست و بێ به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ئێمه‌و لقه‌كه‌مان (لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان) بڵاوكرده‌وه‌، بێگومان ئه‌م راپۆرتانه‌ سه‌رله‌به‌ریان له‌ راستیه‌وه‌ دوورن".

" باس و وشه‌ له‌چوارچێوه‌ی ھه‌ڵمه‌تێكی به‌به‌رنامه‌كراو به‌مه‌به‌ستی به‌گوندكردنی سلێمانی و شكاندنی ئێسكی میدیاو رۆشنبیری له‌ھه‌موو كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌ سلێمانی ئه‌م درۆو ده‌له‌سانه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ نه‌چوینه‌ ئاستی ئه‌وان و خه‌ڵكمان به‌ وه‌ڵامو وه‌ڵامكاری سه‌رقاڵ نه‌كرد، بۆیه‌ وه‌ك رێزێك له‌ پیشه‌كه‌مان و ناوبانگی لقه‌كه‌مان سكاڵای یاساییمان له‌سه‌ر باس نیوزو وشه‌نێت تۆمار كردوه‌" كاروان ئه‌نوه‌ر وای وت.

ده‌شڵێت:" سكاڵاكه‌مان گه‌یشتوه‌ته‌ دادگاكانی ھه‌ولێر، با دادگا مه‌رجه‌ع بێت و یه‌كلایبكاته‌وه‌ ئایا شه‌ره‌فی كار لای (باس و وشه‌) درۆو تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه‌؟؟ یان كاری راسته‌قینه‌ی میدیایه‌"؟.

PUKMEDIA 
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket