riklam

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی: با له‌ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ ده‌ست به‌شه‌فافیه‌ت بكات

کوردستان 10:39 AM - 2023-01-16
له‌ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ ده‌ست به‌شه‌فافیه‌ت بكات

له‌ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ ده‌ست به‌شه‌فافیه‌ت بكات

پارتی ٣٠ ساڵه‌ داهاتی خاڵه‌ سنورییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ناگه‌ڕ‌ێنێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی، جگه‌ له‌چه‌ندین خاڵی سنوری ناڕ‌ه‌سمی كه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوریادا هه‌ن و كه‌س نازانێت داهاته‌كه‌ی بۆ كۆێ ده‌چێت و چی لێوه‌ هاورده‌و هه‌نارده‌ ده‌كرێت.

ئاراس محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"پارتی ٣٠ ساڵه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر داهاتی خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل دا گرتووه‌ كه‌ داهاته‌كه‌ی هیچی له‌ داهاتی نه‌وت كه‌متر نییه‌".

" له‌ هیچ كابینه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌زانراوه‌ داهاتی خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل چه‌نده‌و بۆ كوێ ده‌چێت و بۆ ناگه‌ڕ‌ێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌له‌ ئێستادا پارتی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوریادا چه‌ندین خاڵی سنوری ناڕ‌ه‌سمی دروستكردووه‌، كه‌ بڕ‌ێكی زۆر نه‌وتی لێ هاورده‌ ده‌كات و پاشان  به‌نرخێكی گران ده‌یفرۆشێته‌وه‌".
ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت چاكسازی بكات و رێگری هه‌یه‌، به‌ حزبه‌كه‌ی بڵێت رێگری لێ نه‌كه‌ن و له‌ ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین خاڵی سنورییه‌ له‌ نێوان عیراق و سوریا و توركیا چاكسازی ده‌ستپێبكات و داهاته‌كه‌ی ئاشكرا بكات و بینێرێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، چه‌ندینجار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ داواكراوه‌ داهاتی خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل شه‌فاف بكرێت و بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی، به‌ڵام پارتی له‌ رێگه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه‌ رێگری له‌م بابه‌ته‌ كردووه‌ و هه‌ر جاره‌ی به‌ بیانوویه‌ك بابه‌ته‌كه‌ی به‌ لاڕ‌ێدا بردووه‌.

هاوکات سەرۆک و تیمی وەزاری یەکێتی لەکابینەی نۆیەم لە راگەیەنراوێکدا کە وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە رایدەگەیەنیت:"هەمووان دەزانن كێشه‌ى سه‌ره‌كى و گه‌وره‌ى كوردستان داهاتى نه‌وته‌ نه‌ك تەنها داهاتى ناوخۆ، ئه‌وه‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت و سیاسەتە داراییەکەیەتی کە هەرێمەکەمانی كردۆته‌ قوربانى سیاسه‌تى ناڕوون و نا شه‌فافی داهاتى نه‌وت! له‌بری نیعمه‌ت، نه‌وتیان كردۆته‌ نه‌عله‌ت! له‌ داهاتى ناوخۆش، ئه‌رێ بێ زه‌حمه‌ت پێمان بڵێن كێ ده‌زانێ داهاتى ئیبراهیم خه‌لیل چه‌نده‌؟ ئه‌و لیژنانه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت باسیان ده‌كات بۆ ناچن كۆنتڕۆڵی داهاتى ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران و خاڵه‌ سنوورییه‌كانى تر بكه‌ن؟".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket