شەفافیەت: داهاتی مانگێکی سلێمانی نزیکەی 30 ملیار دینارە
ئابوری 04:08 PM - 2023-01-15
شەفافییەت
بەپێی داتای
سایتی شەفافیەت داهاتی یەك مانگی سلێمانی نزیکەی 30 ملیار دینارە و رۆژانە سەرجەم
داتا و زانیاری لەسەر داهاتی نانەوتی سنووری سلێمانی بڵاودەکاتەوە و بۆ یەکەمین جارە
لەماوەی 30 ساڵی تەمەنی حکومەتی هەرێم دا شەفافییەت لە داهاتدا هەبێت، ئەویش تەنها
لە سنووری سلێمانی دا کە قوباد تاڵەبانی پرۆژەکەی راگەیاندووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی
و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك مانگی سلێمانی لە رۆژی 15-12-
2022 تا 15-1-2023، بڵاوکردەوە کە بڕی 29 ملیار و 909 ملیۆن و 494 هەزار و 562
دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاد لە 26 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاد لە 3
ملیار دینار بەشێوەی چەكە و زیاد لە 54 ملیۆن مقاصەیە.
هەربەپێێ سایتی شەفافییەت داهاتی ئەمڕۆی سنووری پارێزگای سلێمانی و
دەوروبەری، 2 ملیار و 63 ملیۆن و 365 هەزار و 127 دینار بووە کە 1 ملیار و 702 ملیۆن و 883 هەزار و
10 دیناری نەختینە بووە و 360 ملیۆن و 482 هەزار و 177 دینار بەشێوەی چەک بووە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی
قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پرۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی
سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی
شەفافییەتەوە بزانیت.
بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com، بڕیاریشە هەموو رۆژێك
داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و
راپەڕین بڵاوبکرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵهبانی: كاك ئارام هیوای لهنێو كۆمهڵانی خهڵكدا ژیاندهوه
11:06 AM - 2023-01-31 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوایهك ئاڕاستهی بانكی ناوهندی دهكات
10:52 AM - 2023-01-31 -
سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی شارە شکور دا دەکات
09:03 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
06:00 PM - 2023-01-30
ئەمانەش ببینە

کوردستان 11:42 AM - 2023-01-31 سەرۆک بافڵ: پارێزەری ئەو خاکە دەبین کە خوێنی کاک ئارامی لەپێناودا رژا
45 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی ئارامی سەركردەدا تێدەپەڕێت
09:22 AM - 2023-01-31
قوباد تاڵەبانی: یەكەم و کۆتا بژاردەی هەرێم و عیراق رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەنە
10:30 PM - 2023-01-30
قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
08:54 PM - 2023-01-30
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
03:53 PM - 2023-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
کوردستان 08:54 PM - 2023-01-30 -
هەرێمی کوردستان بەرگەی سەرکێشیەکی تر ناگرێت!
بیروڕا 07:48 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
کوردستان 06:00 PM - 2023-01-30 -
داهاتی ئهمڕۆی سلێمانی زیاتر له 1 ملیار دیناره
کوردستان 05:13 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
کوردستان 03:53 PM - 2023-01-30 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شههیدان دهكات
کوردستان 03:11 PM - 2023-01-30 -
سوپاسنامەی خاتوو كافیە سڵێمان
ی ن ک 01:08 PM - 2023-01-30 -
قوباد تاڵهبانی لهگهڵ فراكسیۆنی یهكێتی كۆبوهوه
ی ن ک 11:18 AM - 2023-01-30