riklam

كابینه‌ی نۆ ئازادی له‌هه‌رێم ته‌سك ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 01:05 PM - 2023-01-15
فۆتۆ.. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ

فۆتۆ.. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌ بۆ ئازادی راده‌ربڕین ده‌كات، هاوكات له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تدا زۆرترین پێشێلكارییه‌كان له‌ هه‌ولێری پایته‌خت و دهۆك ئانجامدراون، رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ-یش  هیومان رایتس وۆچ_یش له‌ راپۆرتێكدا به‌ وردی باس له‌ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" چه‌ندین كه‌س سزادراون كه‌ ده‌قی یاساكانیان روون نییه‌و دادگا به‌كارهاتووه‌ بۆ به‌ئامانجكردنی ره‌خنه‌گران له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ربڕینی ره‌خنه‌ و بۆچوونه‌كانیان".

 

 

ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم پاشه‌كشه‌دایه‌

 

زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ و به‌شێك له‌و زیندانییانه‌ وه‌ك زیندانیانی بادینان به‌بڕیاری حزب سزادراون و له‌زینداندان.

زكری ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له‌مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگه‌یاند:" رۆژدوای رۆژ ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و هه‌رێمی كوردستان له‌پاشه‌كشه‌یه‌كی روونی ئازادییدایه‌".

 " به‌راوورد به‌كابینه‌كانی پێشوو له‌م كابینه‌یه‌دا ره‌وشی مافی مرۆڤ خراپتربووه‌و زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌ئێستادا له‌ زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و به‌شێك له‌و زیندانییانه‌ش وه‌ك ده‌ستگیكراوانی بادینان له‌زیندان مافه‌كانیان نه‌پارێزراوه‌و دادوه‌ره‌كان به‌ئینتمانی حزبی بڕیاریان له‌چاره‌نوسیان داوه‌" زكری ئه‌حمه‌د وای وت.

 ده‌شڵێت:" وڵاتان و رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان چاویان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌گه‌ر به‌م عه‌قڵییه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وامبین، ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان زۆرخراپترده‌بێت و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ستده‌ده‌ین".

زۆرینه‌ی پێشێلكارییه‌كان له‌ هه‌ولێر و دهۆكن

زۆرترین پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ دا روویانداوه‌و به‌ ساڵانێكی ره‌ش له‌ مێژووی ئازادی راده‌ربڕین له‌ هه‌رێمی كوردستاندا داده‌نرێت.

كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان به‌ سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئازادی راده‌ربڕین له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ پاشه‌كشه‌یه‌كی خراپدایه‌ و راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ ئاشكرا ئاماژه‌ به‌خراپی ره‌وشی ئازادی راده‌بڕین له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، كه‌ نه‌ده‌بوو به‌مشێوه‌یه‌ بوایه‌، ده‌كرێت بڵێین ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ ساڵانێكی ره‌شن له‌ مێژووی ئازادی راده‌ربڕین له‌ هه‌رێمی كوردستان".

"به‌پێی راپۆرتی هیومان رایتس وۆچ له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تدا پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ زۆربوون به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ولێر و دهۆك، ئه‌گه‌ر له‌بڕگه‌كانی ناو راپۆرته‌كه‌ وردببینه‌وه‌ ده‌بینین ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی هه‌بووه‌ له‌ناو دادگاكاندا یاخود به‌بێ به‌ڵگه‌ خه‌ڵك سزادراوه‌، ئه‌مه‌ دۆخێكی مه‌ترسیداره‌و پێویسته‌ حكومه‌ت راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ به‌هه‌ند وه‌ربگرێت" كاروان ئه‌نوه‌ر واده‌ڵێت. 

رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ - هیومان رایتس وۆچ، راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌باره‌ی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان له‌ ساڵی 2022 بڵاوكرده‌وه‌و له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بوون له‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییان كرده‌ ئامانج، چه‌ند یاسایه‌ك كه‌ ده‌قه‌كانیان روون نییه‌، به‌كاریهێناون بۆ به‌ئامانجكردنی ره‌خنه‌گران له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ربڕینی ره‌خنه‌ و بۆچوونه‌كانیان".

هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ تیشكخراوه‌ته‌ سه‌ر ده‌ركردنی حوكمی شه‌ش ساڵ زیندانی له‌ ساڵی 2021 له‌لایه‌ن دادگای تاوانی هه‌ولێر بۆ سێ رۆژنامه‌ڤان و دوو چالاكڤانی بادینان ده‌ڵێت:" ئه‌و پێنج كه‌سه‌ له‌ دادگاییكردنێكی پڕ له‌پێشێلكاریی نادادپه‌روه‌رانه‌ و ده‌ستوه‌ردانی سیاسی سزاكه‌یان بۆ ده‌ركرا".

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket