riklam

پەرلەمانتارێك: لیترێك نەوت بە 500 دینار زیانە نەك دەستكەوت

کوردستان 11:23 AM - 2023-01-15
دابەشكردنی نەوت

دابەشكردنی نەوت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێ هەبوونی زانیاری پێویست و گەڕانەوە بۆ هەوڵی پەرلەمانتاران، بەو بڕە پارەیە رازی بوو كە حكومەتی عیراق دیاریی كردبوو بۆ ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا پەرلەمانتاران زۆر زووترو بەكەمتر دەیانتوانی ئەو بڕە نەوتە لەحكومەتی عیراقەوە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابینبكەن.

جگە لەهەرێم بەرمیلێك نەوت لەعیراق بە 30 هەزار دینارە

 

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" دوای هەوڵەكانمان بۆ ماوەی چوار مانگ توانیمان عیراق رازی بكەین بە ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان، كەئەو كات بە هیچ شێوەیەك باسی جیاوازی نرخ لەنێوان هەرێم و عیراق نەدەكرا. 

"سەرەتا حكومەتی عیراق رەزامەندی دابوو كە نرخی یەك لیتر نەوت بە 750 دینار بدرێت بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام داوای هەوڵ و ماندبوونێكی زۆرمان حكومەتی عیراق رازی بوو هەر لیترێك بە 500 دینار بۆ هەرێم بنێرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەر رازی نەبووین و هەوڵەكانمان بەردەوامبوو، دەمانویست بۆ هەر لیترێك وەك هاووڵاتیانی دیكەی عیراق بە 150 دینار بێت واتا بەرمیلی بە 30 هەزار دینار بێت" د.بڕیار رەشید وای وت.

حكومەتی هەرێم بە 100 هەزار دینار نەوت دابەشدەكات

دەشڵێت:" بریكاری وەزیری نەوتی عیراق پێی راگەیاندم، ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغدا بكات ئەوە هەموو ماڵێكی كوردستان ساڵانە هەمان بەشە نەوتی سپی بە هەمان نرخ (بەرمیلی بە 30 هەزار دینار) وەردەگرێت و ئەم كێشانە كۆتاییان دێت، بەڵام كە پێداگریم دەكرد بۆچی ئێستا بۆ هەرێم بەرمیلی دەبێت بە 100 هەزار دینار بێت ؟ لە وەڵامدا وتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمیش هەر بە 100 هەزار دینار بەمیلی دەدات بە هاووڵاتیان، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە حكومەتی هەرێم خۆی بە 100 بەرمیلێك نەوت بدات بەهاووڵاتیان ئێمە چۆن بە كەمتر بیدەین بە هاووڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم؟".

سەرۆكی حكومەت هەوڵەكانی لەگۆڕنا

 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو:"لەهەوڵدا بووین بۆ ئەوەی ئەو نرخە هاوتا بكەین، بەڵام سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هات بۆ بەغداو هەموو هەوڵەكانمانی لەگۆڕنا، وەك ئەوەی باسی دەستكەوتێكی گەورەش بكەن، دەڵێن سەرۆكی حكومەتی هەرێم 50 ملیۆن لیتری نەوتی سپی بە نرخی 500 دینار دابینكرد، ئەوەش هەمان ئەو بڕە بوو كە ئێمە هەوڵمان بۆ داو داوای كەمكردنەوەی نرخەكەمان دەكرد".

سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ بەغدا بەزیانی هەرێم شكایەوە

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"دەبوو سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو ڕاستییە بێت كە بەم نرخە زۆر زووتر دەمانتوانی ئەو نەوتە وەربگرین، بەڵام ئێمە رازی نەبووین نرخەكەمان لا زۆر بوو، رازی بوونی سەرۆك حكومەت بەو نرخەی كەئەوان وەك دەستكەوت باسی دەكەن، هەوڵەكانی ئێمەی وەستاندو زەرەمەندی سەرەكی وەك هەمیشە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانن".

PUKMEDIA  

بەڵگەكانی هەوڵی پەرلەمانتار د.بڕیار رەشید لەم رووەوە دەخەینەڕوو




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket