riklam

هەولێر پایتەختی سەروەریی یاسا، یان یاساشكێنان؟

کوردستان 11:08 AM - 2023-01-15
هەولێر

هەولێر

لە  سایەی  حكومەتی  «زۆریــنــە  دەسەڵاتی پارتی»دا هاوكێشەی سەروەریی یاسای پێچەوانە بۆتەوە، ئەگەرنا چۆن دەبێت ئەوانەی بكوژ و تاوانبارن و بڕیاری دادگا لە ناوچە جیاجیاكانەوە دەرچووە بۆ دەستگیركردن و سزادانیان، لەجیاتی خۆحەشاردان لە ناوچە چەپەك و عاسییەكان، پەنا ببەنە بەر هەولێری پایتەخت، كە قەولە ئەوێندەر ببێتە مەڵبەندی سەروەریی یاسا؟.

 

لێرەدا قسە لەسەر كەسەكان و فڵان و فیسار نییە،  هێندەی  قسەكردنە  لەسەر  دیاردەیەك، چونكە  ئــەوە  ئاوێكی  خراپە  كە  پارتی  بە سوودوەرگرتن لە دامەزراوە یاساییەكانی هەرێم دەیڕێژێت  و  كارێك  دەكــات  كە  خراپەكاران و  یاساشكێنەكان  لە  سەرتاسەری  هەرێمەوە پایتەخت بكەنە مەكۆیەك بۆ یاخیبوون لە یاسا و خۆقوتاركردن لە سزای یاسایی.

 

دەسەڵاتدارانی  حكومەت  لە  پشكی  پارتی تەنیا بەوەشەوە نەوەستاون كە داڵدەی ئەو بكوژ و تاوانبار و هەڵاتوانە لەدەست یاسا بدەن، بەڵكو هێزی سەربازیی و هێزی ئەمنیی جۆراوجۆریشیان بۆ پێكدەهێنن و تاج و نەجمە و پلە و پۆستیشیان بەسەردا دەبەخشنەوە.

 

دیاردەیەكی دیكە كە لەم سەردەمەدا مەگەر هەر لە پارتی و دەســەڵاتــدارانــی ئەو حزبە بوەشێتەوە بە قۆستنەوەی دەرفەتی (حوكمڕانیی زۆرینە!) ئەوەیە كە زۆرێك لەوانەی لە حزبەكانی خۆیان  هەڵدەگەڕێنەوە  یــان  لە  حزبەكانی خۆیانەوە بەر سزای حزبی دەكــەون، لەلایەن پارتییەوە قووت دەدرێن و پۆستی جیاجیایان بەسەردا دەبەخشرێتەوە وەك راوێژكار و وەزیری سێبەر بەناوی راوێژكاری ســەرۆك وەزیــران و نوێنەری ســەرۆك وەزیــرانــەوە كە ئەمەشیان مەترسییەكەی لەوەی تر كەمتر نییە، چونكە لەلایەك پەیوەندیی نێوان حزبەكان تێكدەدات و دەرفەت دەداتە كەسانی هەلپەرست كە لەسەر پشكی حزبی (س) لە پۆستێك دادەنرێن، دواتر لەڕێی ئیمتیازاتی لابەلاوە هەڵدەخلیسكێنرێن.ئەم رەفتارە پێشینەی مێژوویی هەیە وەك ئــەوەی  لە  ســەردەمــی  عەبدولكەریم  قاسم-دا  هەندێك  كەس  بەناوی  حزبی  شیوعییەوە پۆستیان لە پشكی ئەو حزبە دەدرایە، لەكاتێكدا ئــەو  كەسانە  یــان  خۆیان  لە  حزبی  شیوعی دووركــەوتــبــوونــەوە، یاخود هــەر لە حزبەكە دەركرابوون، بەڵام حزبی شیوعی قبوڵی نەكرد، ئێستا پارتی هەمان نەزم و باو دەژێنێتەوە گوایە ئەوانە خۆیان بڕوایان بە رێبازی راست و دروستی پارتی هێناوە، لەكاتێكدا ئەوە تەنها پەیوەندیی بەوەوە هەیە كە ئەو كەسانە خوازیاری پلە و پۆست و ئیمتیازاتن و ئەوانەش ئێستا لای پارتی دەست دەكەوێت، ئەم رەفتاری كادر خلیسكاندنە لــەبــەرامــبــەر یەكێتی و گـــۆڕان و كــۆمــەڵ و یەكگرتووش پیادەكراوە.

دیارە هەموو كەسێك ئازادە لەوەی سەنگەری خەبات بگوازێتەوە، بەڵام سەنگەر گواستنەوە جیاوازە لە گواستنەوەی سەنگەری یاساشكێنی و خۆحەشاردان لەپاڵ هێزێكدا، كە گوایە پارێزەری یاسا و نەزمی گشتییە و ئەركی شوێنپێ هەڵگرتنی تاوانباران و لەیاسادەرچوانە، بەڵام ئێستا پارتی پایتەختی كردۆتە چەقی كۆكردنەوەی خەڵكانی هەڵاتوو لە یاسا!.

 

خراپترین لایەنی ئەم دیاردەیە، ئەوەیە كە هەموو حزبەكان قسە لەسەر بنبڕكردنی گەندەڵی و پابەندبوون بە یاساوە دەكەن، بۆیە كاتێك حزبێك دەیەوێت لێپێچینەوە لە كادرێكی خۆی بكات لەسەر گەندەڵی و یاساشكێنی، ئەو كادرە سەرپێچیكارە بەهۆی شكبردنی ئەو مەكۆیەوە خۆی لە لێپێچینەوە قوتار دەكــات و دەگاتە هەولێر، كە ئەوەش دواجار پایتەخت لە پارێزەری یاساوە دەكات بە مەكۆی خەڵكانی لەیاسادەرچوو و ئەو پەیوەندییە حزبی و كۆمەڵایەتییانەش لە گرێژنە دەردەكات كە پارتی لە میدیاكانییەوە فرمێسكی تیمساحیی بۆ دەڕێژێت لەژێر ناوی یەكڕیزیی و تەباییدا.

PUKMEDIA-كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket