riklam

250 گەنج لە ئۆرگانەکانی یەکێتی کاردەکەن

کوردستان 08:59 PM - 2023-01-14

نزیكەی ٢٥٠ گەنج بڕیاریاندا لە ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاربكەن.

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی كانونی دووەمی ٢٠٢٣  (جوتیار نوری) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان، بە ئامادەبونی (فریاڵ عەبدوڵڵا) ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوەپیشەییەکان و (سەفین شەهید یاسین)ئەندامی مەكتەب لە  هۆڵی شازاد سائیب لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە ژمارەیەكی بەرچاو لە گەنجانی سلێمانی كرداو و لە گەڵیان كۆبونەوە.

وێڕای بەخێرهاتنیان بەناوی سەرۆك ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بەگەرمی پێشوازییان لێکراو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی كە ژمارەیەكی بەرچاو لە كوڕان و كچانی سلێمانی بڕیاری كاركردن و خزمەتكردنتانداوە لە ناو ڕیزەكان و ئۆرگانەكانی یەكێتی و بەتایبەت مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان.

 

جوتیار نوری ڕیگەیاند : یەكێتی ماڵەگەورەكەیەو ئەمڕۆش ئێوەی نەوەی ئایندەی ئەم هەرێمەی لە ئامێزی خۆی گرتووە، بۆیە ئومێدی زیاترمان لەسەر تواناكانتان هەڵچنیوە چونكە یەكێتی حزبی گەنجانەو ئێوەش لە چوار چێوەی یەكێتیدا دەتوانن بگەنە هیواكانتان و سەركردەی دواڕۆژی حزبەكەی خۆتان بن.

دواتر فریاڵ عەبدوڵڵا ڕایگەیاند: باشترین بڕیارتانداوە، ئێمەش دەست بەردارتان نابین خۆشحاڵیش بوین كە ئەم ژمارە زۆرەی كوڕان و كچانی گەنج دەبینین كە دەیانەوێ لە ناو ئۆرگانەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان حزبەكەی خۆیان دەست بەكاری ڕێكخراوەیی و حزبی بكەن.

لە كۆتایدا نوێنەری ئەو ژمارە گەنجە، ڕایگەیاند ئەمڕۆ بڕیارە دروستەكەماندا و هاتین بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵێین تۆ باشترین حیزبی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستانی و خزمەت و لەخۆبردوییەكانت وایلێكردین ئەو بڕیارەبدەین.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket