riklam

سەرۆک بافڵ:چاوەڕێی خەمساردی حکومەت ناکەین

کوردستان 08:51 PM - 2023-01-14

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سکرتاریەتی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەیەکەدا کە شاڵاو عەلی عەسکەری، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بورهان سەعید سۆفی، لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و عەبدوڵا کانی بەردی، لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی ئەرک و کاری رێکخراوەیی و داواکاریی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر کرا و فواد عەبابەکر، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر خواست و داواکارییەکانی کۆمەڵەکەی روونکردەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی تێکۆشانی بێوچان و قوربانیدانی کۆمەڵەکەی کرد لەمێژووی خەباتی گەلەکەمان و وتی، ئێوە بە خوێن بەرگریتان لە خاک و خەڵکی کوردستان کرد، بە ئەندازەی گەورەیی قوربانیدانەکانتان سوپاس و پێزانینتان ئاڕاستە دەکەم. ئێوە حەقێکی گەورەتان بەسەر یەکێتی و گەلەکەمانەوە هەیە و دەبێت خزمەت و وەفاداریمان لە ئاست بەخشینەکانتان بێت، وەک مام دەیفەرموو “ئێوە شەهیدی زیندوون“

سەبارەت بە داواکاری و پێداویستییەکانیشیان سەرۆک بافڵ بەڵێنیدا هەموو هەوڵێک لەوپێناوەدا بدەن و درێغی نەکەن. راشیگەیاند، شانازییەکی گەورەیە بۆ من لەخزمەت ئێوەدابم و کار بۆ بەدیهێنانی مافەکانتان بکەم. بەداخەوە تاوەکو ئێستا حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک پێویست وەڵامدەرەوەی خواستەکانتان نەبوون، بۆیە جگەلەوەی لەڕێگەی نوێنەرەکانمانەوە لە پەرلەمانی کوردستان و عیراق دەبینە پارێزەری بەدیهێنانی مافەکانتان، وەک یەکێتیش چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و بە چەند قۆناغێک داواکارییەکانتان جێبەجێ دەکەین و لە خزمەت ئێوەی شەهیدی زیندوودا دەبین.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket