riklam

وەهاب هەڵەبجەیی: یەک یەکێتیی و یەک بیروباوەڕ هەیە

کوردستان 08:41 PM - 2023-01-14

بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، ئێستا رێ بە مافیاگەرێتی، قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و جاسوسی نادرێ و کەسیش مافی ئەوەی نییە لە سەر حسابی  خەڵک، کادری یەکێتی و خوێنی شەهیدان خۆی پارەدار بکات.

وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت: "ئێستا یەک یەکێتی، یەک بیروباوەڕ، یەک ئیرادە هەیە. لەدوای کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالەوە قەت وەک ئێستا دۆخی حزب و ژیانی رێکخراوەیی باش و تەبا نەبووە"

 

دەشڵێت: "ئێستا رێ بە مافیاگەرێتی، قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و جاسوسی نادرێ و کەسیش مافی ئەوەی نییە لە سەر حسابی  خەڵک، کادری یەکێتی و خوێنی شەهیدان خۆی پارەدار بکات. کاتێک لە بەرژەوەندییە کەسێتی و داراییەکانتان درا دەکەونە وێزەی حزبی شەهیدان و تۆمەت بەخشینەوە.
هەر کەس و لایەنێکیش باسی هێز و نائارامی دەکات با بفەرمووێت خۆی تاقیبکاتەوە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket