riklam

سەرۆک بافڵ: پابەندین بەبەڵێنی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان

کوردستان 06:52 PM - 2023-01-14

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەراسیمی یەکگرتنەوەی هەردوو کۆمەڵەی (ڕێکخستنە دێرینەکانی کوردستان) و (دەستەی داکۆکیکار لە ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی) لە هۆڵی شازاد سائیب لە بارەگای مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە هەردوو کۆمەڵەکە کرد کە بە یەکگرتنەوەیان بەرەیەکی بەهێز و کاریگەرتریان بۆ داکۆکیکردن لە ماف، ژیان و گوزەرانی رێکخستنە دێرینەکان پێکهێنا و ئەمەش جێگای پێزانینە.

لە درێژەی پەیامەکەدا سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە لە رۆڵی زیندانیانی سیاسی و تێکۆشەرانی رێگەی خەباتی رووانی و وتی، ئێوە کۆڵەکەیەکی بەهێز و پتەوی خەبات و شۆڕشی نوێ بوون و مێژووی ئێوە بە شانازییەوە دەنووسرێتەوە. ئێمە ماندووبوون و قوربانیدانی ئێوەمان لەبیرنەکردووە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانتان بە ئەرکی خۆمان دەزانین، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبی ئێوەیە و هەرواش دەمێنێتەوە.

لەبارەی دۆخی هەرێم، سیاسەتی یەکێتی و کاری رێکخراوەیی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەبووانی بەرچاوڕوونکرد و رایگەیاند، ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی بە خەڵکی خۆمان داوە کە خۆی لە خزمەتکردن، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی یاسادا دەبینێتەوە و لە هەوڵەکانمان بەردەوامین. بە پشتیوانی و هێزی لەبن نەهاتووی ئێوەشەوە درێژە بە سیاسەتی حەکیمانە و نیشتمانییانەی سەرۆک مام جەلال دەدەین و یەکێتی ناو یەکێتی وەک چاومان دەپارێزین

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket