riklam

هەڵمەتەکەی سەرۆک بافڵ بۆ ئاشتکردنەوەی سلێمانی بەردەوامە

کوردستان 04:47 PM - 2023-01-14
هەڵمەتەکەی سەرۆک بافڵ بۆ ئاشتکردنەوەی سلێمانی بەردەوامە

هەڵمەتەکەی سەرۆک بافڵ بۆ ئاشتکردنەوەی سلێمانی بەردەوامە

لەچوارچێوەی هەڵمەتی رواندنی ١ ملیۆن نەمام لەسەر بڕیاری سەرۆک بافڵ لەپرۆژەکانی دارستانی ئەزمڕ لە سلێمانی، چەناخچیان لە شارەزوور، خەلەکان، قەرەداغ هەڵمەتی نەمام رواندن بەردەوامە.

کارەکانی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی ١ ملیۆن نەمام بۆ سەوزکردنی کوردستان بەردەوامە کەلەچوارچێوەى پرۆژەى ئاشتکردنەوەى سلێمانی و لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرێوەدەچێت.

 

هاوکار جەلال بەرێوەبەرى دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند: "کارەکانی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی ١ ملیۆن نەمام کە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی جێبەجێی دەکات زۆر بەباشی بەرێوەدەچێت و ئەمڕۆ 14/1/2023 لەپرۆژەکانی دارستانی ئەزمڕ، چەناخچیان، خەلەکان، قەرەداغ کارکردن بەردەوام بوو بۆ ئامادەکردنی چاڵ و روواندنی نەمامی پێویست لەنێو پرۆژەکاندا، وتیشی بەم نزیکانە کارکردن لەچەند پرۆژەیەکی تری دارستانیدا لە چەند شارو ناوچەیەکی تری هەرێم رادەگەیەنین".

 

هاوکات سەباح هەورامی سەرپەرشتیارى سەوزکردنی پرۆژەى دارستانی ئەزمڕ رایگەیاند: "دواى رواندنی سەدان نەمام لەرۆژانی رابردوودا، ئەمرۆ دەستمانکرد بەلێدانی چاڵى نوێ بۆ روواندنی نەمامی زیاتر لەپێناو سەوزکردنی ئەم دارستانەدا کەدەڕوانێت بەسەر هەموو شارى سلێمانیدا و دیمەنێکی جوان دەداتە شارەکە و کاریگەریشی دەبێت بۆ پاراستنی ژینگەکەمان" .

#ئاشتکردنەوەی_سلێمانی

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket