riklam

بڕیارێكی دیكه‌ی دیداری یەکێتی جێبه‌جێ كرا

کوردستان 03:47 PM - 2023-01-14
 بڕیارێكی دیكه‌ی دیداری یەکێتی جێبه‌جێ كرا

بڕیارێكی دیكه‌ی دیداری یەکێتی جێبه‌جێ كرا

به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه‌ دێرینه‌كان و ده‌سته‌ی داكۆكیكار له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان یه‌كیانگرته‌وه‌.

كاوه‌ سه‌لیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له‌ لیژنه‌ی رێكخراوه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ له‌ دیداری یه‌كێتی بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA  رایگه‌یاند: "له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی دیداری یه‌كێتی ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه‌ دێرینه‌كان و ده‌سته‌ی داكۆكیكار له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان یه‌كیانگرته‌وه‌".

" له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك بافڵ به‌ڵێنی پێدان كه‌ پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی رێكخستنه‌ دێرینه‌كان بێت و هه‌روه‌ها چاودێری كاره‌كانیشیان بكات"، كاوه‌ سه‌لیم وایوت.

ده‌شڵێت: "له‌سه‌ر راسپارده‌كانی دیدار، چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ی تر یه‌كده‌گرنه‌وه‌و له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا ده‌بن، به‌نمونه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی پیشمه‌رگه‌ دانه‌بڕاوه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر ده‌كرێن به‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌".

كاوه‌ سه‌لیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ی له‌دیداری یه‌كێتی بڕیاری لێدراون به‌شێكی زۆریان جێبه‌جێ كراون ئه‌و بڕیارانه‌شی ماون له‌ئێستادا وا جێبه‌جێ ده‌كرێن". 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket