riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی حەفیدەخانی شێخ مەولانا

ی ن ک 02:53 PM - 2023-01-14

سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی سراج الدین نەقشەبەندی دەکات بۆ کۆچی دوایی حەفیدەخانی شێخ مەولانا.

دەقی پرسەنامەکە...

*بەڕێز کاک شێخ مادح شێخ عثمان سراج الدین نەقشەبەندی *

بەڕێزان کاک شێخ یادگار شێخ رەئوف و برایانی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو( حەفیدەخانی کچی شێخ مەولانا ) خێزانی خوالێخۆشبوو شێخ رەئوف سراج الدینم بیست.

خاتوو حەفیدەی کۆچکردوو لە بنەماڵەی گەورەی شێخانی سراج الدین، بنەماڵەیەكی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر وئاینی رەسەنی کوردستانن و ھەمیشە چاکە خواز و خزمەتکاری ئاین و پێکەوەژیان بوون، کۆچکردنی بۆ ئێمە جێگای داخە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و هەموو بنەماڵەی گەورەی سراج الدین و خزمانی نەقشەبەندی و موریدانی تەریقەت ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket