riklam

ستران عەبدوڵا: سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەرکەوتوو نەبوو

کوردستان 09:30 AM - 2023-01-14
ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "پارتی دیموکراتی کوردستان لەم سەرۆک وەزیرانەدا سەرکەوتوو نەبوو".

کابینەی تەنگەژەیە

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەداخەوە کابینەی تەنگەژەیە و نەیتوانی ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بکات کە داینابوو، نە چاکسازی کرد و نە توانی هەرێمی کوردستان لە رووی حکومڕانییەوە یەکبخاتەوە.
وتیشی: "نەشیتوانی ئەدای وەزیفی خۆی جێبەجێ بکات بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان لەرووی ژیان و گوزەرانەوە و نەیتوانی هاوبەشەکانی رازی بکات لە حکومەت دا.

مەسرور بارزانی سەرکەوتوو نەبوو

"مەسرور بارزانی نەیتوانی سەرکەوتوو بێت و بەرنامەکەی بۆ جێبەجێ نەکرا و نەیتوانی حکومەت یەک بخات، ئەوەی ئەم تیمەی بەڕێوەبردووە و تێیدا سەرکەوتوو نەبووە مەسرور بارزانییە"، ستران عەبدوڵا وادەڵێت.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ئاماژە بەوەش دەدات: "ئەگەر سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆ بەراورد بکەین بە سەرۆک وەزیرانەکانی کابینەکانی دیکە، مێژوو دەتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکات، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان لەم سەرۆک وەزیرانەدا سەرکەوتوو نەبوو".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket